بارزانی هه‌ول ده‌دات کوره‌که‌ی کاندید بیکات بو پوستی سه‌روکی هه‌رێم !
Tuesday, 07/04/2015, 20:49
له‌م روژانه‌دا زور لێدوانی جیا جیا له‌سه‌ر ئه‌م پوسته به‌رچاو ده‌که‌ون به‌لام به‌شی هه‌ره زوری ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ده‌بی په‌نا ببرێته به‌رهه‌موراکردنی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم به‌و رێگایه چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته وهه‌موو بابه‌ته‌کانی تر بکرێت به‌شێکیش پێیان وایه که بارزانی خه‌ریکه بێئومید ببێت له‌و پوسته وا پێ ده‌چێت بارزانی نا‌توانیت به‌رگی ئه‌م هه‌موو ره‌خنه‌و هێرشانه بگریت خوی ده‌زانیت درێژکردنی جاری رابردو نایاسایی بوه ئه‌گه‌ر له‌م قوناغه‌دا دوباره بکرێته‌وه به‌لکو شه‌قامی کوردی پێی قه‌بول نه‌کرێت تایبه‌ت پاش روداوی ناو په‌رله‌مان وئاشکرابونی دوو پله‌ی سه‌ربازی که‌سه نزیکه‌کانی که یه‌کێکیان کوری دووه‌می بارزانی بو که ناوی { مه‌نصوره } بوه که خوی ده‌لێت ئه‌م پله‌یه سه‌ر به له‌شکری زێره‌ڤانیه به‌لام سه‌روکی زێره‌ڤانی نه‌فی ده‌کاته‌وه ده‌لێت ئه‌و پله لای ئێمه وجودی نیه هه‌روه‌ها پله‌ی برازاکه‌ی به‌ناوی { سیروان } که هه‌تا ئه‌مرو که‌س نازانیت کێ پێی داوه له‌کوی هێناوه هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ل {علی حمه سالح } کرا تایبه‌ت به‌رنامه‌ی به‌راشکاوی له که‌نالی { ئێن ئار تی } که هه‌زاران به‌لگه‌ی گه‌نده‌لی ئه‌و ده‌سه‌لاته خراونه‌ته به‌ر چاوی خه‌لك ئه‌م هه‌موو کاره ناره‌وانه‌ی بنه‌ماله بونه هوی ئه‌وه که بارزانی له‌ژێر فشارێکی زوردایه نا‌توانیت به‌رگری له‌م هه‌موو کردارانه بیکات له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا هه‌موو هه‌وله‌کانی خویان خستوته گه‌ر بو ئه‌وه‌ی ئه‌و پوسته بو کوره گه‌وره‌که‌ی خوی به‌ناوی { مه‌سرور } مسوگه‌ر بیکات بنه‌ماله‌ی بارزان ئاماده نین ده‌ستبه‌ردانی ئه‌و پوسته بن به هه‌ر نرخێك بێت . بنه‌ماله ده‌زانیت ئه‌گه‌ر ئه‌م پوسته له‌ده‌ستیان ده‌ربچێت ده‌هان هه‌زار گه‌نده‌لی تری ئه‌و بنه‌ماله ئاشکرا ده‌بن له‌و کاته توشی شکه‌ستێکی مێژویی ده‌بن هه‌روه‌ها توشی لێپێچینه‌وه‌ده‌بن له دادگاکانی کوردستان . هه‌تا ئێستا له‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌و بنه‌ماله ده‌سه‌لاتی یه‌که‌میان له‌ده‌ست دا بوه که‌س نه‌یتوانیه سێ به‌شی تاوانه‌کانی ببینن هه‌روه‌ها هه‌زاران تاوان وسه‌رپێچی و گه‌نده‌لی تر که هه‌تا ئه‌مرو په‌رده‌پوش کراون به‌لام ئێستا ئه‌و هاوکێشه قابلی گورانکارێکی ریشه‌یه .
پرسیار لێره ئه‌وه‌یه بو بنه‌ماله پێداگری ده‌کات له سه‌ر ئه‌م پوسته ؟؟؟؟
1. بو ئه‌م هه‌موو مشتومره و کێش به‌کێشه له‌سه‌ر ئه‌و پوسته ده‌کرێت . به‌رسڤ بنه‌ماله له دواروژی خوی ده‌ترسن که هێزی په‌رده‌پوشی وبه‌رگریان نامێنێت .
2. بو سه‌رانی بنه‌ماله نایانه‌وێت ده‌سبه‌ردانی ئه‌م پوسته بن . به‌رسڤ ئه‌م بنه‌ماله وا هه‌ست ده‌که‌ن ئه‌م هه‌رێمه کومپاناو مولکی که‌سه‌تی ئه‌وانه ده‌بی ده‌سه‌لاتی یه‌که‌م لای ئه‌وان پارێزراو بێت به‌هه‌ر نرخێك.
3. ئه‌گه‌ر ئه‌و پوسته له‌ده‌ست ئه‌واندا نه‌بێت چ روده‌دات . به‌رسڤ باری ده‌رونی تاکه‌کانی ئه‌م بنه‌ماله زورهه‌ستیاره چونکه په‌روه‌رده‌ی خێله‌کین له یاسا‌و دیموکراتیه‌ت نه‌گه‌یشتون و له‌و کاته هه‌ست به لاوازی خوی ده‌که‌ن خو به‌که‌م ده‌بینن .
4. ئه‌و بنه‌ماله چون لێکدانه‌وه بو ئه‌و پوسته ده‌که‌ن . به‌رسڤ ئه‌م بنه‌ماله بو هه‌موو روبه‌روبونێك خویان ئاماده کردوه هه‌تاکو مه‌ترسیدارترین شت شه‌ری ناوخو ئاماده‌ن بیکه‌ن به‌لام هه‌ر له ئێستا خه‌ریکی بیانو ئاژاوه‌نه بدوزنه‌وه زه‌مینه‌یێکی گونجاو بو خویان دروست بیکه‌ن به‌پالپشتی پلان و له‌شکری فاشیسته‌کانی تورك .
5. ئه‌گه‌ر ئه‌و پوسته لایه‌نێکێکی تر به‌رێوه بیبات بنه‌ماله چون پێی هه‌زم ده‌کرێت . به‌رسڤ ده‌بی خه‌لکی کوردستان هاوده‌نگ بن له‌دژی ئه‌م تاقمه ئه‌گه‌ر نا کاتێکی زور مه‌ترسیداره چاره‌نوسی ئه‌م هه‌رێمه له خه‌ته‌ردایه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست