زانایانی بواری بۆن بۆنێک بەرهەم دێنن کە بە ئارەقی جەستە بۆنی زیاد دەکات

Tuesday, 07/04/2015, 18:09


زانایانی بواری بۆن بۆنێک بەرهەم دێنن کە بە ئارەقی جەستە بۆنی زیاد دەکات
لە باکوری ئیرلەندا زانایانی بواری بۆن توانیان بەسەرکەوتووی بۆنێک بەرهەم بهێنن کە  لە کاتی ئارەق کردنەوەدا بۆنی بۆنەکە زیاد دەکات بە گوێرەی ئارەق کردنەوەی کەسەکە.
ئەم بۆنە ئێستا لە ژێر تاقی کردنەوەدایە ، بە ناوی شلەمەنی ئیۆنی ئەمەش چەند ناوکێکی ئەلەکترۆنی لەخۆ دەگرێت.
 ئەم شلەمەنیە خۆی بۆنی نیە تەنها کە لەگەڵ شلەمەنیەکی تر تێکەڵ دەبێت بۆن دروست دەکات، بۆ نمونە لەگەڵ ئاو یان لەگەڵ ئارەقی جەستە تێکەڵی بکەیت بۆنێکی خۆش دروست دەکات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە