بەر...ماڵی کورد!
Tuesday, 02/02/2021, 0:05
640 بینراوە
بەڕماڵی تاکێکی کورد لە مزگەوتەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی،بەر...ماڵی سەری رەشیی هەڵتەکاند!ئەوە چەند رۆژە قسەی لە سەردەکرێ.سەردەمی شآی ئیڕان ساواک تان وپۆی بنەماڵەکانی تەنیبوو،کەس نەیدەوێرابە سرتەش باسی شآی ئێڕان بکا،کە چی ساواک دەگەێشتە سەری!ئەوڕۆش لە سای دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی خەڵك ناوێرن قسەی دڵیان بێننە سەرزاربەشێوەی جۆراوجۆر دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن.ئاخووندەکانی ئێران بۆنوێژی رۆژی هەیەوتار دەزاری وتاربێژان داوێن.ئەوکارەی ئێستێ بنەماڵەی خاک فرۆشی بارزانی دەیکەن ومەلای سەرشۆڕیش وەک مەیمون لاسایی دەکەنەوە ودەیکەنە وڕێنە لە نوێژی هەینی لە مزگەوتەکان باشووری کوردستان.
دەسەڵاتێک لە تەکاندنی بەرماڵی تاکێکی کورد وەلەرزە بکەوێ ئەو دەسەڵاتە بۆ پاسەوانیی ئاودەستەکانی ناو مزگەوت باشە.دەک داوەشێن بۆ سیستم وبۆ شێوەی بەڕێوە بردنی وڵات.بێ ڕێزیی دونیای سەرمایەداری لێرەدا دەردەکەوێ بەرانبەر بە کورد،ئامریکاوهاوپەیمانەکانی سوور دەزانن ئەو دووبنەماڵەی رووی سەددامیان سپی کردۆتەوە بەڵام بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی خۆیان خەڵكیان داوەتە بەرکەڵپی ئەو گورگانە!