مانگای هۆڵندی و وەزیری خانەنیشکراو
Monday, 06/04/2015, 23:06
بەپێێ هەواڵی مەڵپەرەکان لەوانە ک ن ن دووسەدوچل هەزار خانەنیشنی تایبەت واتا نایاسی لە کوردستان هەیە. لێرە بابەتەکەمان تەنها لەسەر 900 کەسە تاوەکو ساڵی 2010 بە پلەی وەزیر خانە نیشینکراوە، بێگومان ئێستا لەو رێژەیە زیاترە. لەدوای روخانی رژێمی بەعس و بەتەواوەتی لە ساڵی 2004 بەدواوە، مانگانە مووچە وەردەگرن. موچەی هەریەکەیان مانگانە نزیکەی 6 ملیۆن دینارە، دەکاتە نڕخی مانگایەکی هۆڵەندی . ئایا موچەی مانگانەی یەک مانگی ئەو وەزیرانە گەر ببڕن ، گەر موچەکەشیان ببڕن نە هەژاردەبن و نە لەبرساندا دەمرن، لەبەر ئەوەی هەموویان خاوەنی کۆمپانیان . گەرموچەکەیان بدرێت بە مانگای هۆڵندی. دەتوانرێت بە پارەی موچەی مانگێکی ئەو 900 وەزیرە نزیکەی 900 مانگای پێبکڕێت. رۆژانە هەرمانگایەکی هۆڵندی زیاتر لە 38 لتر شیر دەدات واتا پارەی ساڵێک دەکاتە 10800 سەدوهەشت هەزار مانگا. ئەمە بێجگە لەوەی کەڵبدرێن گوێرەکەشیان دەبێت. لەکاتێکدا ئەوانەی بە پلەی وەزیر خانەنیشن کراون کەڵش بدرێن، هیچیان لێدەرناچی! زیاتر لە 10 ساڵە موچەی خانەنیشینی وەزیر وەدەگرن. واتا دەساڵیشی بخەینە سەر ئەوە 108000 سەد و هەشت هەزار مانگای هۆڵندی دەکات. بەم شێوە کۆتایی بەوە نایەت ئیتر ماست و شیر لە تورکیا و ئێران هاوردەنەکرێ؟ ئایا بەم شێوە کۆتایی بەوە نایەت ئیتر پارەی کوردستان بە خۆڕایی نەڕوات؟ لە هەمانکاتدا هەزارەها خەلک لە دەستی بێکاری رزگاری دەبێت و لادێکانیش ئاوەداندەکرێتەوە. لە رووی تەندورستیەوە خەڵک لە ماستی بەسەرچوو، نازانرێ چۆن دەروستدەکرێ رزگاری دەبێت.
دڵنیام هەندێکی لەو وەزیرە خانەنیشکراوانە، مافی خۆیانە خانەنیشین بکرێن. لەبەرئەوەی ساڵانێکی زۆر لە شاخ و لەشار خەباتیانکردووە، رەنگە قوربانیەکی زۆرشیان دابێت لە شەهیدکردنی کەسوکاریان. بەڵام بە هەزارەها خەڵکی زەحمەتکێش و هەژارو جوتیاری لادێکان لەم وەزیرانەیان کەمتر نەکردووە. هەر ئەم وەزیرانەبوون لە شاخ دەیانەوت ئێمە پشت و پەنای هەژارانین! دەیانەوت ئێمەهەوڵدەدەین لە پێناوی رزگاری خەڵکی زەحمەتکێش لە دەستی هەژاری و دابینکردنی دادپەروەری ! چۆن ئێستا ویژدانیان ئاسوویە؟ لە کاتێکدا کوردستان لەناو گەندەڵی و نادادپەروەری نوقمبووە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست