لەكوێی دونيادا خائينێک پیرۆزکراوە و بۆتە سيمبول؟
Monday, 06/04/2015, 22:05
رۆژەكانی بەسەرچوونی ماوەی سەرۆكايەتی مەسعود بەرەو كۆتايی و ئاوا بوون ئەچێت، بۆ ئەوەش پارتی لەبارێكی ناجێگير و تەنگژەيەكی سياسيدايەو ئەخوازێت بەهەر شێوەيەك بێت، بۆ چەند ساڵی تر ماوەی دەسەڵاتی مەسعود درێژبكرێتەوە. بۆئەوەش چەندين فێل وپيلان وسيناريۆ دادەڕێژێت، وەك هەموو جارەكانی ديكە، لەرێگەی كۆمەڵێك كەسی ماستاوچی و كاسەليس و پارە پەرستەوە ئەم تاكتيكە بەكاردێنێت، تا سبەی رۆژ بيكاتە منەت بەسەر خەڵكدا و بڵێن ئەوە ئێمە نەبوين داوای درێژكردنەوەی ماوەكەمان كرد، بەڵكو زەرورەت و ناچاری رۆژگار و،ويستی ميللەت بوو وای دەخواست، بۆ ئەوەش ماوەی پێشوو، ئەدهەم بارزانی پياوەكەی بنەماڵە، لەلێدوانێكيدا وتويەتی كە پێمان خۆش نیيە مەسعود جارێكی ديكە بچێتەوە سەركورسی دەسەڵات، ئێمەی كورد پێويستمان بەسيمبولێكە بۆ نەتەوەكەمان هاوشێوەی مانديلا، ئەو كەسەش لە مەسعود بارزانی بترازێت كەسی ديكە نیيە، گەر سەرنج بدەن لەم لێدوانە دوو ديوی هەيە، بەديوێكدا پێمان دەڵێت كە مەسعود سيبمولە و پێويستە كورد فەخر و شانازی پێوە بكات و بەهەموو شێوەيەك هەوڵ بدات تا قەناعەتی پێبكەن كە ببێتەوە بەسەرۆك، لەسەرێكی ديكەوە ئەگەر بەخت ياوەری نەبوو،بازەكە لەسەر شانی نەنيشتەوە، بڵێن كاكە ئەوە مەسعود زۆر لەوە گەورەترە كە ببێتە سەرۆك وبەرپرس، ئەو شياوی ئەوەيە كە بكرێتە رەمز و سەرمايەی نەتەوەيی .
ئەمەيان بەهەر حاڵ زۆر جێگەی گلەيی و لۆمەكردن نیيە، چونكە ئەوەی ئەدهەم بارزانی بناسێت، ئەزانێت ئەو پياوە بەدرێژايی تەمەنی نەيتوانيوە نانێكی سەربەرزانە بخوات ، هەميشە لەژێر ناو و پەردەی جيادا جاش و نۆكەری مەسعود بووە.. پياوێك بتوانێت بازرگانی بەناوی خودا وە بكات، لەژێر پەردەی (حزبوللآ)دا بۆخاتری ئێران و مەسعود خەڵك چەواشە بكات ، بێگومان دەرهاويشتەو قسەكانی لەوە باشتر نابێت.
پێش ئەوەی بێمە سەر وەڵامی ئەوەی مەبەستمە پێم خۆشە، چ ئەدەهەم بارزانی و،چ ئەوانەی كە خۆيان لەگێلی دەدەن و بۆخاتری چەند دەفتەر دۆلار و هەندێك دەستكەوت، ئەخوازن ئەمجارە كورد بخەنە ناو گێژاو و قەيرانێكی سياسی و شەڕێكی دۆراو و ئايندەيەكی رەش و تاريك و پڕ لە مەترسی.
كارم بەسەر ديموكراسی و هەڵبژاردن ئەم شتە سەقەتانەوە نیيە، كە لەكوردستاندا تەنها بۆ چەواشەكاری و لەخشتە بردن و مانشێتی رۆژنامەكان بەكاردێت، حەز ئەكەم بزانم كە نهێنی و حيكمەتی ئەوە لەچيدايە كە بەشی زۆری لايەنە سياسييەكان ئەوانەی كە تا دوێنی تاسەرئێسقان دژی مەسعود و دەسەڵاتەكەی بوون،كەچی ئێستا وەك وەحيان بۆهاتبێت، يان تەنەبوئو خوێندنەوەيان بۆ ئايندە هەبێت، كەوتونەتە هاش و هۆش و دەهۆڵ بۆ مەسعود دەكوتن و تازەكردنەوەی ماوەی حوكمی بەگرنگ دەزانن و ،ئەو قەزەمانە چونكە بۆخۆيان لەپێش ئەو پياوە و بنەماڵەكەيدا سوك چروك و نابووتن، پێيان وايە تەواوی خەڵكی كوردستانيش هاو شانی خۆيانن، بۆيە ئەو نوقڵانەيە دەبەخشنەوە و ئەو شتە دەكەن بەباسی رۆژ و پەلەكردنيش لێی بەكار و واجبێكی حەتمی دەزانن
باشە ئەوە نزيكەی چارەكە سەدەيەكە ئەو پياوە بەحساب كول فی كولە و بكوژ و ببڕ و هەموشتێك هەر خۆيەتی، ئەری پێم ناڵێن تاكە يەك دەستكەوت و ئينجاز و سەروەری ئەوپياوە لەچيدايە؟ بەچی يەوە بنازين؟ بە رابردوی پڕ لەعەيب و شورەيی ؟ بەئەتكردن و تەعەدای نامووس و بی حورمەتيەكانی زيندانی ئاكری و سەری رەش؟ بەكلك گرێدان بۆ دوژمنان؟ بەخيانەتی گەورەي 31ی ئاب وتەسلیمکردنی شەنگال، بە قيادە موئەقەتەكەی؟ بە شەڕی لەدژی پەكەكەو دژايەتيكردنی بۆ كوردانی رۆژاوا؟ بە جاشايەتی و نۆكەری بۆ توركيا؟ بە قۆرخكردنی دەسەڵات و دزينی مليۆنان دۆلار؟ بە بڕينەوەی موچەی 30 بۆ40 دەفتەری بۆ باوكی و ئيدرسی كوڕی؟ بە داگيركردن و دزی و پاوانخوازی؟ بە خەنی كردنی هەرچی هەيتوچەو بەرەڵای بنەماڵە كەيەتی و؟... بەمليۆنەها نا عەدالەتی زوڵم ستەم كەبەچەندين كتێب و ناميلكە كۆتايی نايەت؟! ئەبوايە ئەو سياسی و پەرلەمانتار و كاسە لێسانە، لەبری ئەوە لە پەرلەمان و حكومەتدا وەك سەدام حوسێن و بنەماڵەكەی لەهەمبەر ئەو هەموو بەد رەفتاريانە كەيسی تاوانيان بۆ دروست بكردايەو داوای دادگايی كردنيان بكردايە. من بۆخۆم لەبری ئەو بەناو سياسی و پەرلەمانتار و ئۆپۆزسيۆنانە رۆژی سەد جار تەريق دەبمەوە كە سەرۆكی وڵاتەكەم كەسێكی ئەوها بێزراو خاوەن رابردووی پيس و پڕ شەرمەزاريی بێت، ئێمەش تەوجيهات و رێنمايی لەوەوە وەربگرين. كەئەگەر مەسعود لەهەر وڵاتێكی دونيادا بوايە ، تا ئێستا تەواوی تاوانەكانيان دەكرد بەدۆسيەو دۆكيۆمێنت و لەسەر ئەوەش توندترين سزايان دەدا،كەچی مخابن لێرە لەگەڵ ئەوەی ئەوەش ناكەن ،دێن شەفاعەتی بۆدەكەن، رابردوی پڕ پۆخەڵ و تاوانی ئارايشت دەكەن، بەدووقسەی بی سەرو بەر و بەقۆستنەوەی هەستياری رەوشەكە و مەترسی سەر وڵات،دەخوازن دوبارە تەم و هەوری رەشی ئەو پياوە جارێكی ديكە ئاسمان مان لی تاريك بكات.
جاران ئەم دەردە تەنها لەنێوان يەكێتی و كۆيلەكانی پارتيدا رەواجی هەبوو،كەچی ئێستا وەك پەتاو نەخۆشی ساری خەريكە تەشەنە دەكات، لەسەرێك گۆڕان خەريكە بۆ ئەو داوايە مل دەدات، كە دڵنياشم چۆن خوێن وقوربانی كوژراوانی 17ی شوبات كرايە ساقە سەری پۆستی پەرلەمان و حوكمەت ،لەمەشياندا بەشتێك خێر لێی دەردەچێت.ئيمان بەويلايەتی بەزۆر سەپێنراوی مەسعود دەهێنێت، بەدەر لەوەش ئەوە خەريكە برادەرانی موسڵمان و هەق پەرست و ئەهلی تەوقواو عەدالەت، ئەوانيش بەپارە و پۆست دەميان چەور بكرێت، ئەوانيش كەوتونەتە بانگەشە و حيلە شەرعی بۆ ئەو كەيسە ،ئەوەتا كەسێكی وەك (عادل نوری) پەرلەمانتاری يەكگرتوو، لە گۆظاری سات ژمارە 38 ی زمانحاڵی پارتيدا،كەوتۆتە شەكر شكاندن و، پاساو هێناوە و ،رەوايدان بە تازەكردنەوەی ويلايەتی چەندەمی مەسعود و دەڵێت: تاكە كەسێك كە بتوانێت دۆسيەی كورد لەمەحفەلە نێو دەوڵەتيەكاندا بجوڵێنێت كاك مەسعودە).كە بەداخەوە بۆ برايانی يەكگرتوو،ئەمجارەش سەحنی بەرژەوەنديان سوڕاند و گوڵە بەرۆژە ئاسا قيبەلەيان گۆڕی، كە ئەمەش ئەگەر بەحسابی ئاين و ديانەت لێكی بدەيتەوە، بەيعەت دانە بەكەسێك كە شياوی ئەو پۆستە نی يە وناتوانێت بچێتە ژێر باری، بۆيە شەرعيەت دان بەو پياوە،واتا هاوبەشيكردن لەتاوان و خراپەكانيدا،بەپێی ئايەت و حەديس. بێجگە لەوەش چ كاك عادل و چ برايانی يەكگرتوو لەمن وتۆ باشتر دەزانن كە مەسعود بارزانی خاينە ودزە پياو كوژە، ناپاكە، خوڵقێنەری دەيان و سەدان نەهامەتی يە،كە بچووكترينيان سوتاندنی بارەگاكانی يەكگرتووبوو لەبادينان. لەبری ئەوەی ئەوانيش لەبەرامبەر دەمكوتكردنيان لە هەولێر و دهۆك و بادينان هەڵوێستيان هەبێت، ئەوەيان لەبەر چاو بێت،كە سبەينی ئاگری ئەو رەق و قينە ئەوانيش ئەسوتێنێت. سەرباری ئەوانەش گەر عادل نوری و حزبەكەی خۆيان گێل نەكەن، هەتا ئێستاش لە ميديا ولقەكانی پارتی يدا مەسعود هاوشێوەی پێغەمبەر پيرۆزە و قسەو لێدوانی خوا پێم نەگرێت بە ئايەت و كەلاموڵا ئەشوبهێنن، ئەمەش لەزاری دەيان كادير و بەرپرس و سياسەتمەداری ئەو حزبەوە بيستراوە، مەسعوديش هيچ پەرچەكردارێكی نەبووە، شەڕەكەی ئەم دوايەی تێهڵەدانەكەی عەلی حەمە ساڵحيش دەرهاويشتەی ئەو پرسەيە. بۆيە ئەگەر ئێوەش قەناعەت بەدرێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكايەتی بكەن، دەهۆڵ و هاتو وهاواری بۆبكوتن ئێوەش تاوانبارن و پشتگيری زاڵم دەكەن، چ لەم دنيا لەسەر ئەوتاوانە چ لەو دونياش لەسەر هاوكاری و پاڵپشت و سەرخستنی كەسی مولحيد و قاتيل و دز ئەبێت لەگەڵ ئەواندا حەشر بكرێن. وقد اعزر من انزر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست