پێ خۆری سیاسی!
Tuesday, 02/02/2021, 0:04
281 بینراوە
هەر مرۆڤێک مافی ئەوەی هەیە کە هەرکات خواردنێکی خۆشی دروست کرد،کەم کەمە دەستبکا بە خواردنی.جگە لەوەش ئەومافەشی هەیە کە بڕیک لە خواردنەکە راگرێ بۆ ڕۆژێکی دیکە تا بە وردیی و بەپێخۆر لە چەندرۆژدا تەواوی بکا.دەکرێ پارەش بە پێی پێویستی رۆژانە خەرج بکرێ وپێخۆریی پێوە بکرێ نەکا زووتەواونەبێ.لە بیرمە کاتیك منداڵ بوین زۆرینەمان چون هەژار بوین کاتێک بەیانیان نان وپەنیریان بۆ دادەناین دەیانگووت: بە پێخۆر پەنیرە کە بخۆن وکەمی تێکەن ناو پاروە نانەکەتان!
زۆر بابەت لە ناو مێژووی کورد روویداوە کە بە دەگمەن لە نەتەوەکانی دیکەدا بە دی دەکرێ.ئەویش پێخۆری سیاسیە بەو واتایە:
کاتێک سەرکردەیەکی کورد لە ژیاندا ماوە دەیکەنە قارەمان و لێزانی خۆیان لە ناو حیزبەکەیاندا.کاتێکیش ئەو سەرکردەیە لە ناویاندا نامێنێ ئەو جار لە سەر جەستەی ئەو کەسە دەبێتە لێکترازان وچەند بەرەکی.هەرتاقمێک بۆلای خۆی رادەکێشێ!سوێند بە سەروبە گۆڕی دەخۆن.زۆرجاریش دەڵێن،فیشەکیش نەیدەبڕی!بۆ، وێنەشیان وەبەرکەس دەکەوێ؟ لە ساڵوەگەڕی مردنیدااشێعروپەخشآن ووتارئاورین وڵات دادەگرێ!ئەوجار پێخۆر،پێخۆری نان وپەنیروخواردنی دیکە نییە،پێخۆر،پێخۆریی سیاسیە کە بۆتە گوێ پچڕێنە!
زۆرینەی سەرکردەی حیزبیی کوردیی،یان خۆیان رادەستی دووژمن کردوە،یان تەسلیمی دووژمن بون،یان داردەستی دووژمنی کورد بون.یان فریوی دووژمنی کوردیان خواردوە ولە وتووێژدا دۆڕاندویانە.یان تانک ودەببابە ولەشکری دووژمنیان هێناوەتە سەر ژن ومنداڵی یەکتریان هی خەڵكی ماڵ وێرانی کورد!ئەوحیزبانەی کە پێخۆریی سیاسی بە سەرکردەکانیان دەکەن بۆ مانەوەی خۆیان،لە نەیار مەترسیدارترن.سیاسەت هونەری ئەقڵی ستڕاتیژیکە،لێزانییە،فیداکاریە،نەک درۆودەلەسەی حیزبیی لە دوای مردنی هەرسەرکردەیەک.ئەو هزرەی کە پەرە بەو رێكارە ناشیرینە دەدا تەنیا وتەنیا دواکەتوویی کۆمەڵگایە،کۆمەڵگا ئەگەر وشیار بێ تاکی کورد تووشی ئەو رێکارە قڕێژە نابێ.پێخۆریی سیاسی، لە دەست تەنگیی سیاسیدا سەرهەڵدەدا!