نووسه‌ری ڕه‌شه‌بای ژه‌هر و ئه‌نفال(عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود) له‌به‌ده‌م چه‌ند پرسیارێکدا
Sunday, 05/04/2015, 18:01
ئه‌م چاو پێکهوتنهم له‌کتێبخانه‌ی سلێمانی ئه‌نجام دا، ڕاستی ئاشنایه‌تی من و مامۆستای ئازیزم کاک عه‌بدوڵا دهگهڕێتهوهبۆ سه‌رده‌می شاخ له‌وێ زۆرجاران له‌پاڵ ئازادی چیاکان‌دا هۆنراوه‌ی بۆ ده‌خوێنمه‌وه، مامۆستا ئه‌وده‌م له‌شاخ ڕێخهریشمان بوو ، وه‌خاوه‌نی 10 به‌رهه می ئه‌ده‌ب ی و سیاسیه.
-------------------------------------
پرسیار: بۆچی ڕه‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفالت کرد به‌و پڕۆژه‌یه‌ی که زۆربه‌ی کاته‌کانی ته‌مه‌نت بۆ ته‌رخان کرد،،؟
له‌دوای ڕاپهڕینهوهبیرم لهوهکردهوهمهرگهساتی ئه‌نفال وژههربارانی نیشتمانه‌که‌م ئهوکارهساتهگهورهیه، پێویستی به‌کاری به‌رده‌وام وجدی هه‌یه،بیرم له‌وه‌کرده‌وه، هه‌ر نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی بێگانهلهدهرهوه ڕوویان له‌کوردستان کردوه‌و کاریان بۆ ئه‌و مهسهلهیهکردووه، له‌به‌ر ئهوهئهنفال بوو به‌به‌شێکی گه‌وره‌ی ویژدانم و سه‌راپا ناخی داگیرکردم، دوای ڕاپه‌ڕین ژیان زۆر قورس بوو، هه‌لومه‌رجێکی زۆر ئاڵۆز و دژوار بوو، ئه‌و دهمانهمامۆستا بووم، دوای ئه‌وه‌ی وانه‌کانم ده‌وته‌وه، به‌چه‌ند په‌ڕه‌کاغه‌زێک و پێنوسێکهوهڕووم دهکردهگهڕهکهمیللێکانی خه‌بات و وڵوبه و حاجیاوه، پرسیارم ده‌کرد داخۆ کێ له نوگره‌سه‌لمان گه‌ڕاوه‌ته‌وه؟ کێ که‌سوکاری بێ شوێن کراوه؟ ئه‌و دهمانهبهجوتێ پێڵاوهوهکهلهچهند لاوه دڕابوو، لهبنهکهیهوهپڕ ده‌بوو له‌ئاو قوڕ، له‌و دهمهدابوو چه‌ندان کاری ڕۆژنامه‌نوسیم تۆمار کرد، له‌گه‌ڵ ژنی مێرد ئه‌نفالکراو، پیاوی ژن ئه‌نفال کراو، منداڵی دایک و باوک ئه‌نفال کراو، به‌جۆرێک ئازار و خه‌م و تراژیداکانیان ناخ وویژدانی داگیرکردبووم وام ده‌زانی هه‌موو ژیانی من هه ر بۆ ئه‌وه دروستبووه‌و ده‌بێ ببێ به‌کاری سه‌ره‌کیم، ئه‌و بابه‌تانه‌م له‌کوردستانی نوێ و ئاڵای ئازادی دا بڵاوکرده‌وه، خه‌ڵک پیرۆزبایی کاره‌کانی لێده‌کردم،، بۆخۆم له‌بنه‌ڕه‌تا خه‌ڵکی گوندی هه‌زارکانی ڕهباتم ، زیاترله80که‌سی گونده‌که‌م .له‌ژن و پیاو منداڵ، بێ سه‌رو شوێن کراون، گه‌رمیانیم ، زۆربه‌ی گه‌رمیانیه‌کان و خه‌ڵکی بادینا نه‌که‌م ئه‌نفال کراون ، ئهمانههه مووی کاردانه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌ناخم داهه‌یه، له‌ساڵی 1993دا یه‌که‌م به‌رهه م‌م له‌سه‌رئه‌نفال به‌ناوی (چاره‌نوسێکی نادیار)هوهلهلایهن هاوڕێ ئازیزم کاک نه‌جمه‌دین فه‌قێ عهبدوڵاوهبڵاوکرایهوه، دواتر به‌پێ ی ئه‌و کارانه‌ی کهبهدهوامی ده‌مکرد، ،گهیشتمهئهو ئه‌نجامه‌ی که‌ده‌بێ کارهکهقوڵتر و فراوان تر بکرێت ،،سه‌رئه‌نجام بوو به‌پڕۆژه‌ی (ڕه‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال) ئه‌م هه وڵانهم هه ر هه مووی هه وڵێکی سه‌ره‌تاییه، هه رچهندهلهو بواره‌دا بێ سنوور ماندوو بووم،ئازارم چه‌شتوه.پاشقولم لێ گیراوه، هه ستم برینار کراوه،لێ هه‌ر ئه‌مانه‌وای له‌من کردووهکهخهونێکی گه‌وره‌ترم لا دروست بێ، ،هه‌رکاتێ پاشقولیان لێ گرتوم لهولاوهههلستاومهتهوه، به‌کارو کرده‌و هه ڵوێستی زیاترهوهسهرئهنجام بوونی خۆم سه‌لماندوه،،
پرسیار: دوای کاره‌ساتی ئه‌نفال و ژه‌هر بارانی هه ڵهبجهئایهچ هۆکارێک بهبهغدادهوهدهمان به‌ستێته‌وه، چۆن ئیدی خۆمان به‌عێڕاقی و عێڕاق به‌ووڵاتی خۆمان بزانین،،؟
دوای درووست بوونی ده‌وله‌تی عێراق و سوپای عێراق گه‌وره‌ترین به‌رنامه‌ی نه‌خشه‌بۆ کێشراو له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا ودهسهڵاتهیهک له‌دواییه‌که‌کانی ڕژێمی عێراق هه ر لهعهبدول که‌ریم قاسمهوهتاک و سه‌ددام ، بۆ جینۆساید کردنی گه‌لی کورد له‌کوردستاندا دانراوه. جینۆساید به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌کان پچڕ پچڕ به‌پێی هه ل ومه‌رجه‌کان ئه‌نجام دراوه، هه ر ئه‌و زنجیرهجینۆسایدانهبوو به‌ئه‌زموونی زنجیره‌ی ئه‌نفال وکاره‌ساتی ژه‌هربارانی ناوچه‌جیاجیاکانی کوردستان، ئه‌وان خواست یاری ئه‌وه‌بوون به‌ته‌واوی قه‌ڵاچۆی میلله‌تی کورد بکه‌ن، کوردستانیان به‌به‌شێک له‌نیشتمانی عه‌ره‌بی داده‌نا، نهلهبواری سروشتی جوگرافیا نه‌له‌ڕووی پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی و نه‌له‌ڕووی زمان و کهلتورهوههێچ شتێک نامان بهستێتهوهبهبهغدادو عێراقه‌وه، تا ههنوکهگهورهترین مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نفال له‌سه‌ر کورد له‌کوردستان هه‌ر ماوه چونکه سنووری جوگرافیای هه رێمی کوردستان له‌عێراق دا دیاری نه‌کراوه، من پێم وایهدهبوایهدهسهڵاتی کورد بههه ردوو حیزبهسهرهکیهکهوه.له‌دوای ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی بهعسهوهله،4.9وه‌کاریان بۆ ئهوهبکردایهکهشاخی حه‌مرین وه‌ک سنووری جوگرافیای کوردستان به‌عه‌ره‌بستانی عێراقهوهدیاری بکردایه،،لێ مخابن ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی که‌رکوکی دڵ و قودسی کوردستان بوون ، ده‌بوو هه وڵ و تواناکانیان له‌و بواره‌دا بخستایه‌ته‌گه‌ڕ هه م له‌ده‌ستوور و هه‌م گۆڕان کاریانه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵانه‌دا ئه‌وده‌م داوا ڕه‌واکه‌ی کورد زیاتر‌و هه نگاوی باشتری ده‌نا، که‌ووتمان شاخی حه‌مرین، بێ ئه‌وه‌ی ناوی که‌رکوک و بهوشێوهزهقهقهبارهگهورهیهبڵێینهوه، که‌رکوک و زۆربه‌ی ناوچهتهعریب کراوه‌کان خۆیان به‌سروشتی شوێنی جوگرافیایان ده‌که‌نه‌وه. ئێمهئهوهندهکهرکوکمان وته‌وه‌و وتهوهوهعهقڵی شۆڤێنێتی عه‌ره‌بمان ڕووبه‌ڕووی کاردانهوهیاکی خراپ کردووه، گه‌ر به‌پێی ئه‌و هه‌موو جینۆساید و مهرگهساتانهش بڕوانینهئهم ده‌سکه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆ چ له‌ده‌ستوور و چ ئاستی عێراق و کوردستاندا دیا ریکراوهزۆر که‌مه. گه‌ر بڕوانینهئهو ڕوداوهزۆرهی کهپڕهلهقوربانی و کوشتن وبڕین و بێ سه‌رو شوێن کردنی مرۆڤی کورد‌و
ژه‌هرباران کردنی سه‌راپا ژینگه‌ی نیشتیمانه‌که‌مان وکاردانهو گرێ ی ئه‌و هه‌موو کارهساتانهله
چاو ئهودهسکهوتانهزۆر که‌من ومهترسێکانی عهقڵیشۆڤێنیهتی عه‌ره‌بی عێراقی وعه‌ره‌بی ووڵاتانی عه‌ره‌ب زۆرن،،،نه‌مان توانیوهبگهینهقۆناغێکی وابه‌هێز تابتوانین جارێکی تر ڕووبهڕوویئهو عهقڵانهنهبنهوهکهنهبڕوایان به‌کوردستان و کورد‌و کولتوره‌که‌مان هه یه،نه‌بڕوایان به‌دیالۆگ هه یه،،ئه‌مه‌ش هۆ کاری خۆی هه یهڵێرهدا جێگه‌ی باس کردن نیه،،
پرسیار: پێت وایهئهنفال چی فێرکردین،،؟
ئه‌نفال پڕۆسه‌یه‌کی نه‌خشه‌بۆ کێشراوی ڕژێمی توتالیتاری عێراق بوو بۆسڕینه‌وه‌ی نیشتمانی کورد ،بۆله‌ناو بردن وبڕینه‌وه‌ی ره‌چه‌ڵه‌کی مرڤی کورد‌و که‌م کردنه‌وه‌ی دیمۆگرافیای کورد له‌کوردستان،، بۆئه‌وه‌ی بۆ هه تا هه تایهخهباتی ڕزگاری نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی کورد جارێکی تر سه‌ر هه ڵنهداتهوه،،ئه‌نفال فێری ئه‌وه‌ی کردین ده‌بێ سنووری جوگرافیای نیشتمانه‌که‌مان دیاری بکرێت،ئه‌نفال فێری ئه‌وه‌ی کردین که‌عه‌قڵی شۆڤێنستی عه‌ره‌ب هیچ دیالۆگێک تا سه‌ر قبوڵ ناکات،،ئه‌نفال به‌ئاگامان دێنێتهوههه ر کاتێک ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ومیلیتاریزم و دیبلۆماسی و
له‌باربێت،ژێرخانی ئابوریان ببوژێته‌وه،،ئه‌وده‌م ده‌بێ ڕه‌چاوی ئه‌وه‌بکه‌ین هه‌موو تواناکانیان بۆ له‌ناو بردنی مرۆڤی کورد‌و سوتما کردنی به‌کاربێنه‌وه،،
پرسیار: خۆت چۆن به‌شداریت له‌ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی ئه‌نفال کردوهدهکرێ ئاوڕێک لهوڕۆژانهبدهینهوه،،؟
بۆخۆت شاهید حاڵی ئه‌و ڕۆژانهیت،،لێ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که‌من ڕوم کردهشاخ و بووم به‌پێشمه‌رگه، ئه‌ندامی یه‌کێتی نوسه‌رانی کوردستان بووم،،خۆم وهاوسهرهکهم و سه‌نگه رو هه‌ڵوێست له‌گونده‌کانی مێوڵاکه،،هه ڵهدن ،،گه‌ڕه‌دێ،،قزله‌ر،،مێرگه‌پان بووین،،ئه‌و کاتانهژیان زۆر ئاڵۆز بوو،،ڕژێمی تۆتالیتاری عێراق به‌به‌ر ده‌وام بۆردمانی ناوچه‌کانی ده‌کرد،،فڕکهجهنگێکانی ڕژێم سه‌رتاپا ناوچه‌کانیان کردبۆ دۆزه‌خ،،له‌ساڵی 1987وهئیدی ڕژێم ده‌ستی کردهبهکار هێنانی بۆمبی کیمیاوی به‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمهرگهوخهڵکی گونده‌کانی کوردستان ،،1988،2،3بوو ئێمهچوار ماڵ بووین له‌چوار کوخدا له‌خوار ماڵهچافهکانی مێرگه‌پان ده‌ژیاین،،سه‌راپا ناوچهکهلهبهفردا سپی ده‌چوه‌وه،،له21فێبری وه‌ری 1988سوپای
عێراق به‌کۆمه‌کی گهلهجاشی کورد، بههه موو ته‌کنه‌لۆژیای عهسکهریهوههێرشیان کرده‌سه‌ر دۆڵی جافایه‌تی ومهرگهودۆڵهڕووت ،، هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌و چهکهسادهیهوهلهههموو قۆڵهکانهوهڕووبهڕووی ئه‌و هه موو سوپا بێ شومارهبوهوه،، شه‌ڕێکی نابه‌رابه‌ر به‌رپا بوو ،، پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و سهردهمهبهلای من هێندهپیرۆزبوو نازانم به‌چ زمانێک گوزارشتی لێ بکه‌م،،بێ هیچ مه‌به‌ستێ ئهوشهڕو به‌رگریانه‌ی کهپێشمهرگهلهو سه‌رده‌مانه‌دا کردویه‌تی ،،هه رهه مووی ئه‌فسانه‌ی سه‌رده‌می نهێ یهکهمرۆڤ بۆ خۆی لهنزیکهوهنهی بینێ هه رگیز با وه‌ڕ ناکات مخابن ،، کاتێ هه واڵمان له‌کاک مڵازم عومه‌ر
پێگه‌شت کهقزلهر وهشهدهڵهگیراوه،، ئێمه‌هه‌ر چوار ماڵه‌که‌و چه‌ند ماڵی پ م و هه ندێ له‌خه‌ڵکی ناوچهکهبهچیاکهدا هه ڵزناین تا ئاو دی و بووین و چوێنهگونی یاخسه مهر ئهودهمانههه ڵوێستم بهقهڵادۆشکان هه ڵگرت،،ها وسهرهکهم نه‌خۆش بوو،، ده‌ترسام له‌ڕێگا بمرێ،، سه‌نگه‌ری کوڕم شه‌ش ساڵان بوو خۆی به‌پێی خۆی وه‌ک گهورههه میشهلهپێس ئێمه‌وه‌بوو،،ناو دێ چۆڵ بوو بۆنی سێوی گه‌ی و له‌هه موو جێگه‌یه‌ک ده‌هات ..به‌ناو ڕهوهتۆپدا هه نگاومان ده‌نا ،، تا گهشتینهبنکهی شه‌هید حاجی یونس له‌سه‌رووی هه ڵهدنهوهدوو شه‌وو خۆمان به‌قه‌ده‌ر سپارد،،دوای نیوه‌ڕۆیه‌کیان له‌خوار چاڵاوهوهڕومان کردهکهرکهر،، ئیدی تراژیدیا لهوێوهدهستی پێ کرد ئه‌و هه موو ڕه‌شه‌ووڵاخ ومه‌ڕو ماێاتهمان بینی کهژههری کیمیاوی هه مووی خنکاندبوو،،لا شه‌یان ئاوسابوو،،هێستا دنیا سارد بوو تا لێیان
نزیک نهدهبوویتهوههه ستت بهبۆنیان نه‌ده‌کرد ،، به‌زه‌حمه‌تێکی زۆر تا گهشتینهگوندی گۆمه‌زه‌ڵ،له‌وێ کاک سه‌لیم ئه‌و سه‌رکرده‌و پێشمهرگهبههه ڵوێستهبووههاوڕێ ی هه ر هه موومان وله‌وێ به‌سه‌ر ماڵه‌کاندا دابه‌شی کردین ،،بۆ به‌یانیه‌که‌ی ڕێگای سه‌ختی دۆڵی شێخ محه‌مه‌دمان گرته‌به‌ر،ئهوکوێستانهی کهبهفرێکی ئهوهندهزۆری تیا کۆببۆوه،ڕێگا سه‌خته‌که‌ی ته‌واو دژوار کردبوو،،ڕێچکه‌ی ژن وپیاو منداڵ وپیر له‌ناو ئه‌و به‌فره‌دا ڕه‌ش ده‌چوه‌وه،،له‌ڕێگا مهاباد چه‌ند جارێک له‌سه‌ر بهفرهکهکهوت،، ووتی سه‌نگه‌رو هه ڵوێست ده‌رباز بکه،،من به‌جێ بهێڵه،، به‌ڵام من چاره‌نووسی هه رچوارمانم پێکهوهگرێدابوو،، دهچومهژێر باڵی ئه‌م تۆزهنا ئه‌و تۆزه‌مان ماوه،هه رچۆنێ بوو بۆ ئێواره‌که‌ی گهشتینهگهڵاڵهلهوێ لهگۆجاڕهوهڕاجمهباران کراین،، بهدهمهشۆفڵێک لهئاوهکهپهڕینهوه،دواتر گهیشتینهشاناخشێ،،پاشان بانه، سه‌قز ،ناکرێ باسی جوامێری کورد لهڕۆژهه ڵات نه‌که‌ین له‌وێ وتیان هاوسه‌ره‌که‌ت نهبهیتهخهستهخانهژیان له‌ده‌ست ده‌دات ،،ئیدی به‌رگه‌یان بۆ کردین بۆ ته‌برێز له‌وێ چوینهبیمارستانی(سینا) ئه‌وده‌م چه‌ندان پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی بریندارم دی کهبهکیمیاباران یانلهشهڕهجیا جیا کاندا زامارببون،،
پرسیار: له‌وکاته‌وه‌ی که‌له‌بواری ئه‌نفالدا کارده‌که‌یت ،لهنزیکهوهکهسێکت دیوه،.به‌شداری تاوانی ئه‌نفالی کردبێت ودیدارتان له‌گه‌ڵی سازدابێت،،؟
به‌ڵێ شوفێری حه‌فاره‌و شۆفڵهکهم بینی که کهچاڵی مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵیان بۆ ژن ومنداڵ وپیاوی کورد هه ڵکهندبوو،، دوای ئه‌وه‌ی کهجهلادهکان له‌سه‌ر لێواری چاڵه‌کان بهدهمانچهبێدهنگهکانیان،فیشه‌کێک بهسهریانهوهدهنێن و تا چاڵه‌کان تژی ده‌بێ له‌جه‌سته وخوێن ئه‌وده‌م بهشۆفڵهکان گڵیان به‌سه‌ردا کردوون،،
پرسیار: پڕۆژه‌ی ڕهشهباوژههرو ئه‌نفال،، کاری ده‌زگایه‌که کههه موو
پێداویستێکانی بۆ دابین کرابێت،داخۆ کامه ده‌زگای ڕۆشنبیری ،حیزبی، ده‌وڵه‌تی،له‌م کاره‌دا هاوکاری کردویت،،؟
هیچ دهزگاوسهنتهرێک هاوکاری نه‌کردوم ،ته‌نها عه‌شقی ده‌روێشانه‌ی خۆمه،وه‌ک کارێکی ویژدانی و ئه‌خلاقی به‌ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم ،ئه‌گه‌ر هات و به‌رده‌وام نه‌بم له‌سه‌ر ئه‌م کاره،،له‌ویژدانی خۆمدا وا ده‌ی بینم کهکهمتهرخهمیهکی وام کردوه،سانای ناتوانم له‌خۆم ببورم ،،هه موو ئه‌و کارانه‌ی که‌له‌ساڵی 1991وه‌تائێستا2006هه موولهسهر گیرفانی خۆم بووه، به‌پاره‌ی خۆم دێ به‌دێ هه مووشوێنهکان گه‌ڕاوم ،به‌ئۆتۆمۆبیلی کرێ ،، فیلیم و وێنه‌کان به‌پاره‌ی خۆم کڕاون ، له‌ژیانم دا له‌ده‌رگای هیچ لێپراوێک، هیچ که‌سێکم نه‌داوه، به‌های پێنوسه‌که‌م وعێزهتی نه‌فسم له‌هه موو شتێک خۆشه‌ویست تر بووه،بۆ ئه‌گه‌ر کرده‌وه و هه ڵوێستم وانه‌بوایه، چۆن بابه‌ته‌کان ده‌یتوانی ئاوا ڕاست گۆیانه،خۆم و ده‌وروو به‌ره‌که‌م ، له‌ناو قوڵای ونههامهته ی ومهرگهساتهکان دا بتخاتهگریان،ته‌حدا ده‌که‌م له‌ده‌می هاوسه‌رو منداڵه‌کانم گرتۆته‌وه،له‌ماندوو بوون وزه‌حمه‌ت وموحارهبهکردن وپاشقول گرتن زیاتر هیچ سودێکم له‌به‌رهه مه‌کانم وهرنهگرتوهتهنانهت ئێستا به‌رگی سێهه می ڕه‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفالم لهبهردهستایهشوێنی نوسینم نیه،ئه‌و ئهرکهقورسهم لهماڵهوهزۆر به‌زه‌حمه‌ت پێم ته‌واو ده‌کرێت،چونکهپێویستم بهجێگهیهکهکهبێ ده‌نگ بێت،کاره‌بای تیا بێت،تابتوانم ئه‌و هه موو دیکۆمێندو سه‌رچاوه‌و ئامار‌و کارهمهیدانیهمی تیا پۆلێن بکه‌م وبه‌به‌ر ده‌وامی کاری له‌سه‌ر بکه‌م، جێ ی داخهئهومافهسهرهتایهشم پێ ره‌وا نابینرێت،ئه‌مه‌ش لهلاوازیمهوهنیه،، ته‌نها ئهوهیهبونی خۆم هه یه،ڕای خۆم هه یه،سێبه‌ری که‌س نیم ،ماستاو چی وقه‌ڵه‌می مه‌قاش نیم،
پرسیار: جاران چیرۆک وهۆنراوهت ده‌نوسی، ئێستاهیچی تازه‌ت هه یه،؟
هه‌موو کاره‌کانی من بۆ پڕۆژه‌ی ئه‌نفاله، له‌به‌ر بێ ڕێگهوجێگهیی ،هه مووکهرهستهو به‌رهه مه‌کانم له‌م لاو ئه‌ولا که‌وتوه، ماوه‌یه‌کی زۆرهبهرگی سێ یه‌می (ڕه‌شه‌بای ژههروئهنفا)یشم وه‌ستاندوه،چونکهشوێنم نیهتیا بنووسم له‌به‌ر گه‌رماو بێ کاره‌بای،
پرسیار: له‌م چه‌ندساڵه‌دا تا چه‌ند توانیت، کارێکی وابکه‌یت کهببی بهسوبقی ڕۆژنامه‌نوس،،؟
له‌ساڵی2003دابهرگی دووه‌می(ڕه‌شه‌ی ژههروئهنفال) خه‌ڵاتی باشترین کتێبی کوردی به‌ده‌ست هێنا، به‌پله‌ی یه‌که‌م ،،یه‌که‌م سوبقی ڕۆژنامه‌نوسیم ئه‌و ئه‌و شوفێری حه‌فاره‌و شۆفڵهبووکهلهیهکێک له‌ژماره‌کانی هاوڵاتی دا بڵاوکرایه‌وه،ئه‌م بابهتهسهراپا کوردستان و عێراقی هه ژاند، له‌تۆڕی ئێنتێرنێتیش خوێنه‌ری چاکی هه موو، دووه‌م سوبقی ڕۆژنامه‌نوسیم ئه‌و 18کچه‌بوو کهبهدیکۆمێندی ڕژێم خۆی فرۆشراون به‌ووڵاتی میسری عه‌ره‌بی،ئه‌و بابه‌ته‌م له‌کوردستانی نوێ دابڵاوکردهوه،سه‌راپا تۆڕی ئه‌نته‌رنێتی دنیای هه ژان، ناوی سیانی 18 کچ لهڕۆژنامهیهکدا بڵابکه‌یته‌وه کهنێنرابن بۆ مه‌لهاو شه‌وانی په‌مه‌ی میسر،، سه‌ره‌تا نهم ده‌زانی کێن و خه‌ڵکی کوێن ؟من نهم ده‌زانی له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی عه‌شایه‌ری دا ، نوقمی دین داخۆ ئه‌و بابه‌ته‌م لێ قبوڵ ده‌که‌ن ،،؟به‌زمانێکی ئهوهندهپاک و پیرۆز ئه‌و کهنیشکاانهم خسته‌ڕوو،، که‌س و کاریان لهدووس خورمات و کفرییهوهسهردانیان کردم ،، بههه واڵ پرسین ماڵیان دۆزیمه‌وه،
سه‌ره‌تا خه‌مێکی گه‌وره‌م له‌ده‌موو چاویان دا خوێنده‌وه، پێم ووتن ئه‌و کچانهلهماڵهکانی ئێوه‌دا ته‌نها شه‌ره‌فی ئێوه‌بوون ، به‌ڵام ئێستا شه‌ره‌فی هه موو کورده،،ته‌نها کچ و خوشک و ئامۆزا‌و خاڵۆزای ئێوهئهو چاره‌نووسه‌ره‌شه‌ی نی یه،، هه موو کچهکوردهکان لهزاخۆوهتا کفری هه مان چاره‌نوسیان هه یه، ئه‌وان سوپاسیان کردم ،ناوچه‌وانیان ماچ کردم،، ئه‌و دیکۆمێندهلهدوای ڕاپهڕینهوهگیرابوو، به‌ڵام بڵاو نه‌کرابۆوه، جێی داخههه ندێ که‌س پڕوپاگه‌نده‌ی ناره‌وا ده‌که‌ن پاساو دههێنهوهکهئێمهدهوڵهتمان نی یه، کۆنسوڵمان نی یهدوو نوێنه‌ری لاوازی یه‌کێتی و پارتیمان هه یه،ناتوانین به‌وردی و قوڵی به‌دوا چون بۆ ئه‌و کێشهئاڵۆزهسیاسیهبکهین،میسر سه‌رده‌سته‌ی ووڵاتهعهرهبیهکانههیچ کاتێ ئاماده‌نیه
راستیه‌کان بخاته‌ڕوو ،ببێ به‌تاوان باری ئه‌نفال له‌سه‌ر کورد، ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناتوانێ فشار بخاته‌سه‌ر میسر ،، لێ رێخراوی چاک لهدهرهوهلهو بواره‌دا کاری باش و جدیان کردوه. له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی میسر، له‌وولاتانی ئه‌وروپا ناڕه‌زایان ده‌ربڕیوه، داوایان لهسهفییری میسرکرد که‌چاره‌نووسی ئه‌و کچانه‌یان بۆ دیاری کات، نامهڕووبهڕووی حسنی مباره‌ک و سۆزانی ژنی و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ورێکخراوه‌کانی ژنان کرایه‌وه، لێ مخابن تا ئێستا که‌سم نهبینیوهبهویژدانهوهباسی ئه‌و سوبقهڕۆژنامهنوسیهبهئامانهتهوهبکات، باسی ڕۆڵی عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود ،له‌کوردستانی نوێ بکات که‌دنیای بۆ ئه‌م مهسهلهیههه ژاند،،
ئه‌م مهسهلهیهزۆر گرنگهوپێویستی به‌لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد‌و به‌داچونی جدی هه یه،
سێ یه‌م سوبقی رۆژنامهگهنوسیم ، ناوی ئه‌و هه موو کۆمپانیانم خسته‌ڕوو که‌چه‌کی کیمیاییان به‌عێراق فرۆشتوه، له‌گوڵ جۆری چه‌که‌کانیان که‌بریتین له(ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیای فیدراڵ ،نه‌مسا.به‌لجیکا، یه‌کێتی سۆڤیه‌ت،به‌ڕازیل،میسر،هۆڵه‌ندا، چه‌ند ووڵاتی تر که‌ناویان هاتووهلهجێ یخۆیدا،،،ئه‌م ووڵاتانهخۆیان ئه‌ندامی ڕێخراوی نهتهوهیهکگرتۆکانن خۆیان به‌پێ ی پڕۆتۆکۆڵی 1948دا چه‌کی کیمیاییان قهدهغهکردوههه ر خۆشیان چه‌کی کیمیاییان به‌سه‌دام فرۆشتوه،، حوکمه‌تی هه رێمی کوردستان ده‌توانێ شکات له‌و ووڵات و کۆمپانیانهبکات تا بدرێنهدادگای نێوده‌وڵه‌تی،، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رگه‌ساتی گه‌له‌که‌مان له‌چوار چێوه‌ی کوردستان و عێراقه‌وه ده‌رچێ وببێ
به‌کێشه‌یه‌کی گرنگی نێونه‌ته‌وه‌ی ئه‌و ووڵاتانه،،، کۆمپانیاکانیان خاوه‌نی ژێرخانێکی ئابووری به‌هێزن ،، ده‌شێ بتوانین بهوهقهرهبووی ئه‌و ژێرخانهئابورییهڕوخاوهی کوردستان بکهینهوهکۆمهڵگای کوردستان لهوتێکشکانهیهک له‌دوای یه‌که‌ی چینۆساید هئهنفال وژههرباران وگۆڕهبهکۆمهڵهکانهوه، بکهینهکۆمهڵگایهکی دروست و هه نگاو بنێین به‌ره‌و ژیانێکی دیمکراسی و مهدهنیو مۆدێرن به‌وته‌ی سه‌رده‌م ، بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی گرێی ی ده‌رونی هێنانه‌کایه‌ی نه‌وه‌یه‌کی نه‌وێ دروست،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست