بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


مسعود بارزانی بۆمبڕێژکراوەئاگادار بن کەس توخنی نەکەوێت !

Sunday, 05/04/2015, 17:55


هەڵبژاردنی جامانەی سور لەلایەن بنەماڵەی بارزانیەوەوەکو جیاکردنەوەیەکی شکلی نیەلەخەڵکانی دی بڵکو جیاکردنەوەیەکی ڕەمزی و جەوهەری و سومبوڵیکە. ئەم دەست نیشان کردنەی جامانەی سور بۆ خێڵی بارزان بەگشتی و بەتایبەتی بۆ بنەماڵەی بارزانی ، هێڵ ڕاکێشانەلەنێوان بارزانیەکان و بنەماڵەی بارزانی و سەرجەم تین و توێژەکۆمەڵایەتیەکانی دی کورد لەکوردستاندا . خۆ بەسومبڵکردن و خۆ جیاکردنەوەی بنەماڵەی بارزانی  ڕەهەندێکی مێژوی خێڵەکی و تائفی دورو درێژی هەیەلەبادیناندا. ئەم بنەماڵەیەهەردەم لەهەوڵی ئەوەدا بونەجیا بن لەعامی خەڵکی کورد وەتاک و تەنها بن لەشێوەو پل و پایەدا ، ئەم  خۆ بە خوا بونەی بنەماڵەی بارزانی هەمیشەکاری جدی بۆ کراوە، بوەتە بەترادیسێونیکی خانەوادەیی و ستراتیژێکی نەگۆڕی چقبەستو  بەبەردەوامیش  ڕووحی بەبەردا کراوەو وەلەکایەکانی ڕۆژانەدا لەسەر ئەرزی واقیع لەلایەن نەوەکانی ئەم بنەماڵەیەوە، پراکتیزەکاری بۆ کراوە ، هەر بۆیشەلەدایکبونی هەر نەوەیەکی ئەم بنەماڵەی بارزانیەلەگەڵیدا پل و پایەیش لەدایک دەبێ.  
کوڕەکەی نێچیروان بارزانی واتا ئیدریس ئەمڕۆ نمونەێکی فرێش وتازەو گەرم و گوڕی هەنۆکەیە، کەلەکایەی سیاسی و ڕێکخراوە دروست کراوەکانی پارتیدا  ڕۆڵ دەگێڕێ ، بوەتەجێگای بایەخی پێدانی میدیا دەست کردەکانی پارتی ، ئیدرس ئەمڕۆ خاوەنی ڕێکخراوەیەکی تایبەت بەخۆیەتی لەژێر سایەو سێبەری پارتیدا . ئیدریس ئەرزیەکی زۆری لەسەر تاپۆ دەکرێ بۆ شێونی باڵەخانەکانی ڕیکخراوەکەش لەئایندەدا دەیان و سەدان دفتە ری دۆلاریشی بۆ سەرف دەکرێ  ئیدریس هەڵدەستێ بەسازدانی ئاهەنگی  نەوڕۆز . ئیدریس قسەبۆ خانەوادەی شەیدان دەکات . ئیدی نەک لەدیوخاناندا باس باسی ئدریس دەبێت بڵکو لەڕووداوەتیڤیەکان  و فەیسبوک و تویتەرو  ..هیدیشدا دەبێت بەفریاد ڕەس و زاناو دان و هێڵی سورو ڕەمزی ئایندەش.
مسعود بارزانی و بنەماڵەو خێڵەکەی تەنها بۆ کورد هێڵی سورن و هیچ تاکێکی کورد بۆ نیەلەو هێڵەمین ڕێژکراوەنزیک بێتەوەئەوەیشەلاساری کرد بێ و لەو هێڵ نزیک  بوبێتەوە، ئەوەلەدەست و قاچ و پەلو پۆو زمان وگفتو گۆ کراوە، زۆرن ئەوانەی لە بەزاندنی ئەو هێڵەسورەدا بێ سەرو شێون یان تیرۆر کراوەن. ئەگەر چی جاران بنەمالەی بارزانی و غولامەکانی هەمیشە نکۆڵیان لەوە دەکردەوە کەئەوان لەپشت تیرۆرکردنی ستار شەریف و سۆران و سەردەشت عوسمانەکانەوەنەبوونە،بەڵام ئێستا زۆر بێ باکانەلەناو هۆڵی پەرلەمان و لەپێش چاوی پەرلەمان کارانی  سەرجەم لیستەکانەوەی ئەو پەرلەمانەزەلیل و ڕسوایەی بن دەستی لیستی زەرد ا، دو غوڵامی بنەماڵەچونەسەگی  هار کەوتنە پەلاماردانی  پەرلەمان کار عەلی حەمەساڵح و دەکەونەلێدانی ..
  ئەگەر عەلی حەمەساڵح مشعان جبوری یان حەنان فەتلاوی بوایەهێرشی شەرەفی و ئەخلاقیان کردبایتەسەر مسعود بارزانی ئەم دوو جەبانەدەوێران دەم بکەنەوە؟ دڵنیام عەلی حەمەساڵحەکان ئەو کات وڵامی توندی مشعان و فەتلاویەکانیان دەدایەوەو ئەو دوو نامەردەیەش جگەلەملشۆرکردن هیچ هەڵوێستێکی تریان نەدەبوو.
من هەردەم ئەمەم گوتوە" قوتابخانەکەی بارزانی تەنها قوتابی کورد کوژی پێ گەیاندوەنەك کورد پارێزو کورد پەروەرو دوژمن کوژ ، ئەم هەڵسەنگادنەی بەندە بۆ پارتی مێژوی هەڵسوکەوتی ئەم چەند ساڵانەی پارتی بەرامبەر بەکورد سەلماندی کەپارتی کورد کوژەنەکورد پارێز.
پارتی چەندەپێگەی جەماوەری و حزبی و سەربازی و ئابوری بەهێز بێت سنوری هێڵەسورەکانیش بەرفرەوانترو گشتگیر تر
دەکات. 
پارتی هێڵەسورەکانی  ڕۆژ بەڕۆژ لەکوردستاندا، پان و بەرین تردەکاتەوە، هەر لەنووسین و توانجو ڕەخنەو بەرد  گردن لەبارەگاکانیەوەهەتا دەگاتەباس کردن و هەڵدانەوەی  ڕەش نووسەیاسایەکانی کوردستان ، کەباس لەپایەو میزانەدیموکراسیەکان دەکات وماوەی درێژکردنەوەو کۆتای هاتنی سەرۆکایەتی هەریم دیاردەکات . .بێ شک ئەوبەندە یاسایانە کەڕیکەوتینی لەسەر کراوەلەلایەن زۆرینەی پارتەکانی ناو پەرلەمان لەکوردستاندا ، بەتایبەتیش ئەو بەندەی کەپاشا کەی پارتی لەپاشایەتی دەهێنێت خوارە، ئەم نەك هەر هێڵی سورەلەکن پارتیەکان ، بڵکو مین ڕێژو بۆمب ڕێژکراویشە، بۆ  ئەوانەی توخنی ئەم شێونەموحەڕەمەکراوەدەکەونەوە، بێ گومان ئەوانەی ئەم هێڵانەدەبەزێنن ئایندەیان لەئایندەی سۆرانی ما مەحەمەکان و ستار شەریف و سەردەشت عوسمانەکان و بەرد هاوێژانی ١٧ی شوبات خرابتر دەبێت ....!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە