Saturday, 30/01/2021, 2:22
940 بینراوە
گەندەڵیی و دزینی سامانی گشتی دوژمنی هەرە بەهێزی ناوەخۆییە، وەک داری کڕێمێبوو
لەناوەوە پەیکەری دەسەڵاتی سیاسی و ئابووریی دەڕزێنیت، بەرژەوەندیی نەتەوەیی و
نیشتمانیی بەرەو هەڵدێر دەبات، دەبێتە مایەی هەژاریی و نەداری بۆ زۆرینەی خەڵکی
سادە و هاوڵاتیان.
لەی خایمۆن، ئەندامێکی باڵای حیزبی کۆمۆنیستی چینی و لێپرسراوی یەکەمی کۆمپیانیای
ئسولێ چینی حکومی بوو، لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن دەزگەی دژە گەندەڵی حیزبی کۆمۆنیستی
چینی خرایە ژێر لێکۆڵینەوە و بەڵگەکان سەلماندیان، کە ئەو لە ماوەی دەستبەکاربوونی
بەرتیلی وەرگرتوە و سامانی گشتی بەهەدەر داوە. لەبەرئەوە لە حیزبەکەی دەرکرا و سزای
کوشتنی لەلایەن حکومەتی چینەوە بەسەردا سەپێندرا.
لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا سزاکەی خرایە بواری جێبەجێکردن. چین سزای لە سێدارەدانی
وەک ئامرازێک بەکارهێنا بۆ بنبڕکردنی گەندەڵیی لە دەسەڵاتی سیاسی وڵاتەکەی و بەبێ
سڵەمینەوە ئەو هەواڵەی لە میدیاکاندا جاڕدا.
لەعیراق و هەرێمی ئەمڕۆدا، گەندەڵیی و پیسخۆریی بۆتە کۆڵکەی ڕاگرتنی پەیکەری
دەسەڵاتی سیاسی و مانەوەی سەڕۆک حیزبەکان. بێگومان دەسەڵاتی گەندەڵکاران لە عێراق و
لە هەرێمدا لە سەروی یاسا و دادوەرییەوەیە، بۆیە تا ئەمانە دەسەلاتیان هەبێت مەحاڵە
جەنگ دژی گەندەڵی ئەنجام بدرێت و ڕۆژ دوای ڕۆژیش لە پەرە سەندندایە.