بۆ پێک هێنانی کۆمەڵگەیەکی بەهێزو سەردەمیانە
Saturday, 04/04/2015, 20:01
پەندێکی کوردی هەیەو دەڵێت:ئەگەر گوێدرێژ هەرچەندە بارەکەی ئاربیجی و کڵاشینکۆفو،دەمانچەش بێت گورگ هەر پێی دەوێرێتو دەیخوات!
ڕووبەری جوگرافی ووڵاتی سویسرا ٤١هەزارو٢٨٥کیلۆمەتری دووجایەو سەرچاوەی دارایی لە ئارامی و دوورخستنەوەی قەیرانو باجو میراتی سەرکردە دیکتاتۆرەکانی جیهانی عەرەبی یەوەیە.
دانمارک ٤٣هەزاروو٩٤کم دووجایەو سەرچاوەی دارایی لە باو،مانگاو کشتووکاڵەوەیە.
ئیسرایل ٢٠هەزاروو ٧٧٠کم دووجایەو سەرچاوەی بژێوی لە یەکگرتنو بڕوابوون بە بوونی خۆیانو داهێنەرەکانیانەوەیە.
مەسری عەرەبی ١ملێۆنو١٤٥٠کم دووجایە سەرچاوەی دارایی لە قەیرانو هەڵگیرسانی شۆڕشی یەک لەدوای یەکو قەیرانەوەیە.
وە ووڵاتی عەرەبستانی سعودیش ٢ملێۆنو١٤٩هەزارو٦٩٠کم دووجایە سەرچاوەی دارایی لە نانەوەی دووبەرەکیو بڵاو کردنەوەی ئیدۆلۆژیای ترسو بیری ئیخوانو ئیسلامی یە توند ڕەوەکانەوەیەو عەمرەو حەجیس بربڕەی ئابووری ئەو خوا پێداوانەیە.
گەر بە پێوەری زانستی جێۆگرافی پێوانەی ڕووبەری جیهان بکەین جگە لەوەی لە نەخشەیەکی بچووک زیاتر نی یە هاوکات ئەوڕاستی یەشمان بۆ ڕوون دەبێتەوە، کە زۆر نیشتیمانو ووڵاتی ترهەن لەسەر نەخشەکە تەنانەت ڕووبەرەکەیان هاوتاو چارەکی ڕووبەری نیشتیمانی کوردان نابێت بەلام!
زۆرمان باسی دەسڵات خوازی ووڵاتانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست کردووە کەخاوەن پێگەو دەسڵاتی سیاسی دبلۆماسین، بەڵام لەڕاستی دا جگە لەوەی قەبارەو خاوەن بوونێکی ڕێگەپێ دراوو بڕیاری سیاسی خۆیانن، بەڵام بڕیارێک کەتەنها دژ بە دانیستوانەکانیان لەدەرەوەی ئەو چوارچێوەیەدا بێت پەتی ملی گوێدرێژێکیان پێ نابڕدرێت ئەگەر هاوکاریو فەرمانی زلهێزەکانیان لە پشت نەبێت.
گەر بمانەوێت لەبارەی هێزوو پێگەو مرۆڤدۆستی ئەو ووڵاتانەوە زیاتر بدوێینو بنووسین زۆری دەوێت بەڵام هیچ نەبێت بە کورتی وایان شی دەکەینەوە.
لە هەردوو ووڵاتی عەرەبی کە چارەکی ڕووبەری کەنداو،وە ئەفریقا داگیردەکەن دەسڵاتووکاریان تەنها تۆقانو هەژارکردنی خەڵکو پاڵنانو بەکاربردنیانە وەک کەرەستەو سووتەمەنی بۆ قەیرانو جەنگەکان.
بەسەدانو ملوێن خەڵکی ئەو دوو ووڵاتە لەدەرەوەی دەسڵاتی هاونیشتیمانی بوون ژیان دەکەن بە پێوانەیەکی کورت لەهەموو مافێکی مرۆڤ بوونو هەستکردن بە بوونی خود بەشدراو ژیان ئاسوودەن وەک تاراوگە نشین واتە لەدەرەوەی نیشتیمانی خۆیان وەک پەنابەر.
بە بەراورد بەو دوو ووڵاتە ووڵاتانی تری عەرەبی مەگەر بزنسمانێک یان دەسڵاتدارێکی سیاسی ئەگینا خەڵکی ووڵاتانی ترزۆربەکەم ئەو مافەیان هەیە بە پێچەوانەی ووڵاتانی بێ دین بەدەستەواژەی عەرەبی ئیسلام پێناس،بتوانن مافی پەنابەریو تاراوگە نشینیان بۆ دەستەبەر ببێت لە لای ووڵاتانی عەرەبی ئیسلامی!
هەردوو ووڵاتی سویسراو دانمارک کە یەکێکیان ئیسکەندناوی یەو ئەویتریان کە سویسرایە تاوەکو نووسینی ئەم بابەتەش خۆی ساغ نەکردووەتەوە سەر بە چی لایەنوو یەکێتی یەکە لەڕووی ڕووبەری جوگرافیو ژمارەی چاوو دەستو پێوە سەدان جار لەدوو ووڵاتی ئاماژەبۆکراوی عەرەبی کەمترو کەم ڕووبەرترن.
بەڵام سەدان هەزار جار ژیان تێیاندا لە شەرم ئەلشەیخو جەدەو خەرتوومو دیمەشقو قەتەرو بەغداو عەدەنو تەواوی تری شاروو پێتەختەکانی ووڵاتی ئیسلام خانە خوێ باشترو خزمەتگوزاری مرۆیی فەراهەموو دەست بڵاو ترە.
لێرەدا پرسیارێک هاتووەو ووڵامدانەوەی نەک باشە بەڵکو پێویستو لە پیویست گرنگتر،کە بۆچی ئیستاکە هاوپەیمانی یەک سەری هەڵداوەو،سەرەتا بە بەشداری دە دەوڵەتی عەرەبی گورزی کوشندە لەیەمەنی عەرەبی دەدەن،بەڵام لەساڵی درووستبوونی دەسڵاتی جووەکان تاوەکوئیستا هێزێکی عەرەبی نەیتوانی وە بستێک خاکی عەرەبی داگیرکراوی خۆی بخاتەوە سەر نیشتیمانی بەربڵاوی بێ سوودی عەرەب بۆمرۆڤایەتی، تەنانەت بە مرۆڤی عەرەبیشەوە؟
بەڵێ لەو سێ نموونەیەی کە ئاماژەم بۆ کردوون وەک لەووڵاتانی ڕۆژئاویی، عەرەبی، ئەفریقی، ئیسلامی دا،باس لە پێگەو ژمارەو ڕووبەریان کراوە،ووڵامێکی کورتو ئاسان دێتە پێشەوە!
یەکەم/
چوونکە دەسڵاتو فەرمانڕەوای عەرەب نەبەڕاستی ئیسلامن نەبڕواشیان بە مافی مرۆڤ هەیە تاکوتەرا هەیە باس لەو مافەدەکات بەڵام گەرووی ووشکی مرۆڤ دۆستی پاراوناکەن لەبەر لاوازی پێگەیان.
دووەم/
عەرەب سرووشتیان وایە بە خەڵکانێک دەوێرن کەدڵنیابن لاوازو بێ پشتوو پەنا بن.
سێهەم/
لای فەرمانڕەوای عەرەب ئەوەی هەیە بەناوی مافی مرۆڤو سیستەمی فەرمانڕەوایی نەتوانراوە سنووری بیابانەکانی عەرەب نشین ببەزێنێت،ئەگەریش کەمێک ئارەزوو یان هەوڵیان دابێت،بەهۆی پەککەوتنی حوشترەکانیان نەیانتوانی وە بەکەناری ئاوەدانی بگەن.هەر زوو سۆمای بەرەو جیهانی دەرەوەو مرۆڤ دۆستیان تەپوتۆزی کۆنەپەرستیو خێڵ دایپۆشی وە.
دەتوانین بڵین ئەوە نەوتو، بیابانو،حوشتروو،ژمارەی دانیشتوانی زۆر نین بۆ پێک هێنانی کۆمەڵگەیەکی بە هیزوو سەردەمیانە.بەڵکو بڕوابوونە بە مافی مرۆڤ یەکسانی ئاشتی و ڕیزگرتن لەگەلو نەتەوەکانی ترە.
وەک چۆن ئیسرایل،دانمارک،سویسرا دەسڵاتوو ووڵاتن هەروەهاش مەسرو سعودییەو سودانیش ووڵاتن بەڵام لەهیچ خاڵێکدا کەمایەی خۆشحاڵی مرۆڤایەتی بێت هاوبەش نینو یەک ناگرنەوە،جگە لەوەی لە پێگەی نێودەوڵەتی دا خاوەن ئاڵان وە لەوێشدا بەهەموویانەوە ناتوانن کۆدەنگی پێک بهێنن بۆ دۆزینەوەی قەیرانە کەڵەکەبووەکانیان کە ئەمڕۆ باسو خواستی گەرمیان لە سەرە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست