ئه‌و دوو وێنه‌یه چیمان پێده‌لێ!؟
Saturday, 04/04/2015, 19:30
سیروان بارزانی کەسایەتیەکی بزنس و تیکشکاوی سەربازیە ، هاوکات لەسەر شكسته‌كه‌ی گوێڕ كه‌بوه هۆكاری شه‌هیدبونی زیاتر لە ١٠٠ پیشمەرگەی کورە هەژاری هەولێر ، سیروان بارزانی شایستەی سزادان بوو نەوەک بەجەنەراڵکردن و بردنی وەک سیمبولێكی قارەمانی کورد لەناوەندە جیهانیەکاندا
دوو وێنه‌یەی سەرەوە له‌سه‌ردانی یه‌په‌گه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆفه‌ره‌نسا ئه‌وه‌مان پێده‌لێ دووسیسته‌م دووعه‌قلیه‌ت، یه‌كێكیان ژنانی له‌كۆیلایه‌تی رزگاركردووه و كردویه‌تی بە شانازیی بۆ كورد له‌هه‌موو جیهاندا، له‌مه‌ی تریشدا سسیته‌مه‌كه نه‌ك خه‌لك به‌لكو وه‌زیر و جیگری سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌كاته، مرۆڤێکی ناشرین و کۆیلە و ملکەچ، ئەو کچانە جوانیی و مەردایەتییان لێدەبارێت و هیوا و دڵخۆشیمان پێدەدات، ئەویتریان نائومێدمان دەکات و ئازارمان دەدات.
کۆسرەت رەسول سەرباری هەموو ئەو رەخنانەی لەسەری بوو بەلام تا بەر لەوەرگرتنی بەجیگری سەرۆکی هەريم و بەمیراتگرکردنی کورەکانی بۆ نيو حزب و حکومەتدا کەسایەتیەکی بەهیزی سەربازیی بوو بەتایبەتی لەهەولیر ، ئیمە ئاگاداربوین پارتی و بارزانی ئەوەندەی لەکەسایەتی ئەو دەترسان لە تالەبانی نەدەترسان . بەلام بەچوونه نيو دەسەلات و پێدانی ئەو پلە كارتۆنیه كه بە تەها محیدین مەعروفی كرد ، چونكه هیج رۆلی لەسیاسەتی سەرۆکایەتی هەريم له بەیانامە پارتیەکانی ئەو سەرۆکایەتیە و دیدار و پيشوازیە سیاسیە جیهانیه‌كان دا..... ترسەکەی نەک لەسەرە خۆی رەواندەوە بەلکو وەک کارمەندێکی بەردەستی مامەلەی لەگەل دەکات .
ئیستاش پارتی هەمان سیاسەت لەگەل نەک وەزیرێکی گۆران بەلکو بزوتنەوەکەدا دەکات ، هەول دەدات ئەوەی بەئۆپزسیۆن کۆیان کردوتەوە لەدەسەلات ليییان وەربگرێتەوە ... یەکێ لەو ریگایانە بەبۆکس لەپەرلەمان بەر شەقی په‌رله‌مانتارێكیان دا، ئەوەتا ئیستاش وەک کۆیلەی بنەمالە لە ولاتان وه‌زیره‌كه‌یان نمایش دەکات!
گۆران ئیستا نه‌ك ناتوانی بانگه‌شه‌ی دژایه‌تی بنه‌ماله‌بون بكات به‌لكو به‌بردنی سیروان بارزانی بۆ ناوه‌نده جیهانیه‌كان و ڕێزكردنی ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره‌ی سه‌رشانی ، پێمان ده‌لێ گۆران به‌ره‌و نه‌رم بوون له‌سیسته‌می بنه‌ماله‌یی ده‌روات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست