رەقبوونەوەی هاوڵاتییەک لە قەزای سەیدسادق
Friday, 29/01/2021, 0:32
469 بینراوە
مەلا مستەفا کاتێك زانی قازی محەممەد گیراوە هەر زوو تەسلیم نامەی بۆ سەرهەنگ هوماویونی نووسی وڕێی کرد!هومایونیش پێی گووت: سەرۆک عەشێرەیەکی عێڕاقی لێرە چی دەکا.مەبەست لە وەبیرهێنانەوەی ئەو رستەیە چی بوو؟
زۆر کەس کە دەڵێن: نابێ جنێو و قسەی زبر بە پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی بگووترێ. ئێمەش هاودەنگین لەگەڵ ئەو بۆچوونە و ئەمە زۆر راستە، چونکە قسەی زبر بەرگەی ئەو چەتانە ناگرێ، ئەوەی کە دەبێ بکرێ، دادگاییکردن وسزادانیانە لە سەر تاڵانی و ڕێو و ڕووتی خاکی باشووری کوردستان بۆ دوژمنی کورد. ئەدی ئەگەر بڵێێن، مەلامستەفا زمانپیسترین مرۆڤ بووە، هەڵەمان نەکردوە .پێش تیرۆرکردنی نەمر سلێمان موعینی، مەلا مستەفا گووتی: ببەن، ببەن، ئەو سەگ بابە بکوژن! هەروەها بە کەسایەتیەکی ناوداری کورد کە ناوی دوکتور رەحیم سەیفی قازی بوو مەلا مستەفاپێی دەگووت: قووندەربووە.
هاووڵاتیەک لە باشووری کوردستان لە قەزای سەید سادق خاوەنی دە منداڵە کەچی لە سەرمان رەق هەڵاتووە!خاکێک خاوەنی دەریایەک نەفت بێ چۆن خەڵک ئاوا دەژی؟ کۆشکوتەلاری کوردکوژەکانی سەری ڕەش بە خوێنی ئەو کەسانە داڕژاون کە لە برسان تووشی سواڵ کردن دەبن یان لە سەرمان رەق هەڵدێن.
تۆ بڵێی بنەماڵەی خاوەن بارزانی لە قەزافی و سەددام و حوسنی موبارەک و شێی ئێڕان بە هێزتربن؟ هەرکات رەوشەکە بەو ئاقارەدا بڕوا و دەسەڵات لە باشوری کوردستان دەستاودەستی پێنەکرێ، خەڵكی هەژار و وەزاڵەهاتوو دەست بۆ چەک دەبەن. ئیدی ئەو کاتەی کە کەس ناتوانێ پێش بەو لافاوە بگرێ.
لە کۆتاییدا بەغد او ئانکارا پێكەوە ڕێک دەکەون. ئەوەی بۆ ئەو بنەماڵەیە دەمێنێ تەنیا رووڕەشەییە. ئەوجارسەردەمی قیادەمووەقەت نییە، کە هەمیسان وەک کەمتیار سەردەرهێننەوە.
منداڵەکانی ئەو کەسەی کە لە سەرمان رەق هەڵاوە، کاتێک کە مەزن دەبن، تەنیا تف و نیفرینتان بۆ دەنێرن.
سەرچاوەی جنێوەکانی مەلامستەفای بارزانی لەو کورتە وتارەدا:
کتێبی چێشتی مجێورلە نووسینی: هەژار موکریانی.
کتێبی، هەژارودەوروبەری لە نووسینی: شێرکۆهەژار کوڕی هەژار.
سرنج: دوکتور رەحیم سەیفی قازی ئامۆزای قازی محەممەدە، کەسایەتیەکی رووناکبیر و بە حورمەت بووە. ئەو تۆمەتەی مەلامستەفای زار گڵا و لە راستیەکان دوورە