یهكێتی بهههموو بالهكانییەوە لە گۆڕان نزیک بۆتەوە
Friday, 03/04/2015, 11:11
سەرچاوەیەک لە نێو بزووتنەوەی گۆڕان بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە ماوەی هەفتەیەک زیاترە سەرانی یەکێتیی و گۆڕان بە چڕی لە یەک نزیک بوونەتەوە و کۆبوونەوە و دیداری یەکتر دەکەن، ئەم هاتووچۆ گەرمە پەیوەندیی بە کاندیدکردنەوەی مەسعود بارزانیشەوە هەیە، وەک سەرۆکی هەرێم، هەردوولا بریاریان داوه كه ئهم جاره، دهنگ بۆدرێژكردنهوهی ولایهتی بارزانی نهدهن، بەپێی سەرچاوەکەی نێو بزووتنەوەی گۆڕان، هەموویان رایان وایە دەبێت ئەمجارە بهرێگای پهرلهمانی کوردستانەوە ههڵبژێرێتەوە و دەنگی پێبدرێت، ئەمەش ئەوە دەگەنێت کە ئەمجارەش مەسعود بارزانی هەڵدەبژێردرێتەوە و هەموو لایەک دەنگی پێدەدەن، چونکە هەمیشە مەسعود بارزانی دەستی بەسەر ئەو پۆستەدا گرتووە، مەبەستیش یەکێتیی و گۆڕانیش لەم کارە ئەوەیە کە ئەرکی دەنگدان و هەڵبژاردنەوەی مەسعود بارزانی لە کۆڵ خۆیان دەکەوێتەوە و ئۆباڵی دەخەنە سەر پەرلەمانی کوردستان. لایەنێکی دیکەی ئەم کاندیدکردنەوەیەی ولایەتی مەسعود بارزانی بۆ ئەوەش دەگەڕێتەوە، کە جاری پێشوو هەموو حیزبەکان بە ئاشکرا دەنگیان پێی دا، مەسعود بارزانی بێ منەتیی و بێ ئاگایی خۆی پیشاندا، بەمەش دەیانەوێت تۆڵەی ئەو بێمنەتییە بکەنە و پارتییەکانی سەر بە منەماڵە نەڵێن کاک مەسعود پیویستی بە کورسییەکە نییە، بەڵکو کورسییەکە پێویستی بە جەنابی سەرۆکە.
دیسان سەرچاوەکەی نێو بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەشی باس کرد، کە بە هۆی ئەو باڵباڵێنەی ناو یەکێتیی، ئیستا وای کردووە نزیکبوونەوەیەکی بەرچاو لە نێوان باڵی هێرۆ و نەوشیرواندا هەبێت، چونکە هەردوو لایان فشاری زۆریان لەسەرە، یەکەم بۆ گۆڕان تا بێت جەماوەری لێدەترەکێتەوە، بۆ هۆی ئەو باڵانەوە، یەکێتییش لاشەی سست و لاواز بووە، کوردستانپۆست پرسیاری ئەوەی کرد، کە هۆکارێکی دیکە بۆ نزیکبوونەوەی گۆڕان و یەکێتیی چییە؟ لە وەڵامدا وتی، هیچ کات نەوشیروان مستەفا لەگەڵ بنەماڵەی تالەبانییدا ناکۆکیان نەبووە، مێژووش ئەوە دەسەلمێنێت، کە کاک نەوشیروان دڵسۆزی جەلال تالەبانی و بنەماڵەکەی بووە، (بە پێکەنینەوە درێژەی پێدا): ئەگەر جیاوازییەک لە نێوان کاک نەوشیروان و هێرۆشدا هەبووبێت، ئەوەیە کاک نەوشیروان بە دەستی چەپ جگەرە دەکێشیت، هێرۆش بە دەستی راست. سهرچاوهكه ئهوهشی گوت له ئیستادا تا بتوانن ههردولا هیچ ناكهن تا بارزانی خۆی داوایان لێدهكات، ئەم نزیکبوونەوە و سیاسەتەی هەردوولا چاوهڕوان دهكرێ تهنگهژهیهكی گهوره له باشووری كوردستان دروست بکات، چونكه بارزانی سازش لهسهر دهسهڵاته فیرعهونیەکەی خۆی ناكات و ههوڵی پارتیش به ئاراستهی تێكچونی ئهو بهرهیه دەچێت، كه ئیستا ههموو لایهك نایانهوێ وهك خولی پێشو بەو شێوە کلاسییکیەی رابردوو بۆی نوێ بكهنهوه، سەرچاوەکە وتی چونكه بارزانی و پارتی وهك داعش لای خهڵك قێزهوهندن، لە ٣٠ی حوزەیراندا یهكیتی باجی گهورهی بە درێژكردنهوهی بارزانی دا، نزیکبوونەوەی گۆڕان و پارتییش بە هەمان شێوە زۆر لەسەر گۆڕان کەوت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست