کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

نەفرەتی مێژوو

Tuesday, 26/01/2021, 12:12

996 بینراوە


ئەگەر مێژوو تا دوێنێ بەرپرسیار بووبێ لە تۆمارکردنی ڕابردوو، ئەوا مێژووی سەردەم بریتی دەبێ لەو ئەنجامەی ئێستا بۆ داهاتوو، هەروەها بۆ ئەو ڕوودانەی کە لە رابردوودا روویان داوە. بەواتایەکی تر چیتر مێژوو گوزارشت لە رابردوو ناکات.
کاتێ دەبینین لە شەقام و گۆڕەپان و پارکەکانی لەندەن، نیویۆرك و چەندین شاری تر ئەو پەیکەرانەی بۆ ئەوانە دروست کرابوون کە کڕین و فرۆشتنیان بە مرۆڤەکانەوە دەکرد و لە بازاڕەکاندا بەنرخی هەرزان مامەڵەیان بە مرۆڤە رەش پێست و ڕەنگاو ڕەنگەکانەوە دەکرد، یان ئەوانەی دەستیان هەبوو لە کاولکاری و داگیرکردنی ووڵاتانی هیندە سوور و ئەفریقایییەکان، بینیمان یەك دوای یەك پەیکەرەکانیان تیك و پێك شکێنران و تووڕیان دان.
لە ووڵاتێکی وەك ئەمریکا زۆربەی ئەو شوێنانەی بەناوی ئەو سەرکردە سەربازانەی کە بەشدار بوون لە بەکۆیلەکردنی مرۆڤەکان، ناویان سڕدرایەوە ئەوانەی ماویشن، بەهەمان دەر دەبرێن.
ساڵی 2016 بەنیازبوون وێنەی ئەندرۆ جۆنسن لەسەر ڕووپەڕی 20 دۆلاری لاببەن، ئەو کات ترامپ و دارو دەستەکەی بەمە ڕازی نەبوون و ڕێگریان لێکرد، هەروەك چۆن ڕێگربوون لە لابردنی چەندین پەیکەر و ناوی ئەوانەیه لە مێژووی دوێنێ ئەمریکا بۆ ئەمڕۆ مایەی بێزاربوون و ڕق وکینەیە بۆ هەندێ لە هاوڵاتیان. خۆشبەختانە ؛ بایدن و تیمە نوێکەی ئەو بەڵێنە جێبەجێ ئەکەن و بەنیازن لەجیاتی نەندرۆ جۆنسن، (Harriet Tubman) خانمە پێست ڕەش دابنێن کە هەوڵی زۆری دا کۆتایی بە کویلەکردنی پیست ڕەشەکان بهێنێ.
پێویستە هاوڵاتی کورد لەم شۆڕشە دوا نەکەوێ ئەوانەی دەستیان هەبووە لە خیانەتکردن و فرۆشتنی مێژوو و داهاتووی ئەم گەلە و خاکەکەی، ئەوانەی بەناوی ئایینی ئیسلام کوڕ و کچی کوردیان پێشکەش بە بێگانە کرد، ئەوانەی لەخزمەتی فەرهەنگی عەرەب، تورك و فارس زمانی کوردی خۆی پەراوێز خستوە و تەواو خزمەتی بەوان کردوە، جارێکی تر دادگایی بکرێن و ناو و پەیکەریان، تێك و پێك بدرێن. سەلاحەدینی ئەیوبی و مەلا مستەفای بارزانی و جەلال تاڵەبانی و هاوشێوەکانیان پیویستە بەر نەفرەتی میللەت بکەون و ئێسك و پروسکیان لەم نیشتمانە، نەهێڵدرێ. لەجیاتی ئەوان چەندین کەسایەتی جوان و نیشتمانپەروەر و خۆنەویست ، شوێنیان پڕ بکرێتەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر کەس نەتوانێ خیانەت لەم گەل و خاکە بکات.

پەیامی رۆژی ئەمجارەمان، لەلایەن (حەمە سوسەیی) نووسراوە