کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

دەسەڵاتێکی بێ مەرج

Monday, 25/01/2021, 1:11

274 بینراوە


ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی پێویسته‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی پره‌نسیپی پاراستنی خاک و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا دابمه‌زرێت. هه‌ر ده‌سته‌ڵاتێک له‌م پره‌نسیپه‌ لای دا ره‌وایی سیاسیی نا‌مێنێت. ده‌سته‌ڵاتێکیش کە ره‌وایی سیاسیی نه‌ما ئه‌رکی نیشتیمانیی هاوڵاتییانه‌ ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ لابه‌رن.
ده‌سته‌ڵات له‌ باشوری کوردستان ئه‌م پارت یان ئه‌و پارتی تریان بەڕێوەی بەرێت کاره‌کته‌ری سیاسیی نییه‌.
کۆمه‌ڵگاش له‌سه‌ر بناغه‌ی رێکه‌وتنی مرۆڤه‌کان دروست ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ کۆمه‌ڵگا پێویستییه‌کی ئیداریی کۆمه‌ڵایه‌تییه، کە جۆری رێکخستنی کۆمه‌ڵگا و ئه‌رکی ده‌سته‌ڵات جه‌وهه‌ری کۆمه‌ڵگاکه‌ بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌دات چۆن بێت.
کۆمه‌ڵگاش له‌سه‌ر بناغه‌ی رێکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تیی داده‌مه‌زرێت هەروەک وه‌کو جان جاک رۆسۆ ده‌ڵیت، له‌ رێکه‌وتنی نێوان مرۆڤی یه‌کسان و ئازاددا دروست ده‌بێت.
ده‌سته‌ڵاتی کوردی ده‌سته‌ڵاتێکه‌  مرۆڤی کورد له‌ رێگای ده‌نگدانه‌وه‌ بێمافیی خۆی ته‌سلیم ده‌کات و ملکه‌چیی خۆی بۆ راده‌گه‌یه‌نێت. ده‌رئه‌نجام ئەوەشە کە خۆی  به‌ هه‌موو بڕیارێکەوە ‌به‌ند دەکات، کە ئەو ده‌سته‌ڵاتە دەریدەکات. ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبە کوردیانەش ئه‌م کولتوره‌ دروستیان کردوون، کە خەڵکەکەی ملکه‌چی فه‌رمانی ده‌سته‌ڵاتن، بۆیە بڕیاری حیزبیش سه‌رچاوه‌ له‌ پره‌نسیپی موراڵییه‌وه‌ وەرناگرێت. (بڕیاری حیزب به‌نده‌ به‌ سه‌رۆکی حیزبه‌وه)‌.
ئه‌ندامانی حیزب به‌پێی رێکه‌وتن لەسەر بەرنامەیەک له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه‌دا نین، به‌ڵکو به‌ پێی "بێمافیی" خۆیان به‌ندن به‌ هه‌موو بڕیارێکی سه‌رۆکی حیزبه‌وه‌. بۆ ئه‌وان گرنگ ملکه‌چییه‌ بۆ فه‌رمانی سه‌رۆک نه‌ک ناوه‌ڕۆکی بڕیارو سیاسه‌ته‌که‌ی.
ماست سپی بێت یان ره‌ش، ئه‌ندامەکان هه‌ر له‌گه‌ڵیدان.

پەیامی رۆژ بە کورتکردنەوە و دەستکارییەوە لە نووسینێکی (ناسر حەفید) وەرگیراوە