ئه‌مڕۆ 3/3/ 2015سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بینیهمین نه‌ته‌نیاهو له
دانیشتنی کۆنگرسی ئه‌مریکادا پێچه‌وانه‌ی خواستی ئیداره‌ی دیموکراته‌کان و
به تایبه‌ت باراک ئۆبامای سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی
هه‌سته‌یی (نووی) ئێران پێشکه‌شکرد که تێیدا په‌نجه‌ی خسته سه‌ر کۆی ئه‌و
مه‌ترسیانه‌ی که په‌یوه‌ستن به هه‌وڵی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئاستی
به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی هه‌سته‌یی nuclear weapon، له‌م نوسینه‌دا
هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له وتاره‌که وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی کورد به
مه‌به‌ستی سه‌رنجڕاکێشانی خوێنه‌رانی کورد بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌م وتاره
له خۆی گرتوه به تایبه‌تی له‌و درکه‌وه که ئه‌و خاڵانه‌ی ئه‌م وتاره
له خۆی گرتوه گرێدراوه به ئایندهی ئێمه‌ی کورده‌وه له‌م
جهنگهڵستانهی نێوی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌نده.
پاش ستایشکردنی ئه‌مریکا بۆ پشتیوانی له ئیسرائیل نه‌ته‌نیاهو وتاره‌که‌ی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌ستپێده‌کات:
ڕژێمی
ئێرانی دژی جوله‌که نیه به ته‌نها هه‌روه‌ک چۆن نازیزم به ته‌نها
مه‌ترسی نه‌بوو بۆ جوله‌که که شه‌ش ملیۆن جوله‌که بوونه قوربانی به‌ڵکو
ئه‌وان ته‌نها به‌شێک بوون له‌و شه‌ست ملیۆنه‌ی بوونه قوربانی جه‌نگی
جیهانی دووهه‌م به‌هۆی نازیه‌کانه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی بوونی
چه‌کی ئه‌تۆمی لای ئێران بگه‌ین ده‌بێت به ته‌واوی له ماهیه‌تی ئه‌و
ڕژێمه تێبگه‌ین، ئێران ته‌نها مه‌ترسی نیه له سه‌ر ئیسرائیل به‌ڵکو
مه‌ترسیه له سه‌ر ئاشتی له جیهاندا.
له پاڵ قسه‌کانیدا ده‌رباره‌ی
ئێران ناتانیاهو ئاماژه به‌وه ده‌دات که "خه‌ڵکی ئێران خه‌ڵکێکی یه‌کجار
لێهاتون و نه‌وه‌ی یه‌کێک له مه‌زنترین شارستانیهتهکانن به‌ڵام له
ساڵی 1979 له لایه‌ن ڕژێمێکی ئاینی فه‌ناتیکه‌وه و له لایه‌ن سیستمێکی
دیکتاتۆری دڕنده‌وه ده‌ستیان به سه‌ردا گیرا. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا
هه‌ڵگرانی ئه‌و ئایدیۆلۆژیا توندڕه‌وه ڕه‌شنوسی ده‌ستورێکی نوێیان بۆ
ئێران داڕشت که له ڕێگایه‌وه پاسه‌وانانی شۆڕشی ئاگادارده‌کرده‌وه که
ئه‌وان نابێت ته‌نها سنوری ئیران بپارێزن به‌ڵکو ده‌بێت په‌یامی
ئایدیۆلۆژیی جیهادی جێبه‌جێبکه‌ن. ئایه‌توڵا خومه‌ینی هانی شوێنکه‌وتوانی
ده‌دات که هه‌نارده‌ی شۆڕشه‌که بۆ سه‌رتاپای جیهان بکه‌ن".
وتاره‌که به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت:
"ئه‌مڕۆ
من له واشنتن وه‌ستاوم جیاوازییه‌که زۆر به‌رچاوه، ده‌ستوری ئه‌مریکی
هه‌ڵگری موژده‌ی ژیان و ئازادی و به‌خته‌وه‌ری پێیه، ده‌ستوری ئێرانی
په‌یمانی مه‌رگ و ستامکاری و جیهادی پێیه. له کاتێکدا ده‌وڵه‌تانی
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌ک له دوای یه‌ک ده‌که‌ون، ئێران له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دایه که ئه‌و بۆشاییه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئه‌جێندایه‌ی
به‌کاربهێنێت.
شه‌قاوه‌کانی ئێران له غه‌زه، نۆکه‌ره‌کانی له لوبنان،
پاسه‌وانانی شۆڕشه‌که‌ی له به‌رزاییه‌کانی جۆلان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان
له ڕێگای تیرۆره‌وه ده‌ستبگرن به سه‌ر ئیسرائیل‌دا، به پشتیوانی ئێران
به‌شار ئه‌سه‌د قه‌تڵ وعامی سوریه‌کان ده‌کات، به پشتیوانی ئێران میلیشیا
شیعه‌کان سه‌رقاڵی ئاژاوه‌ن له سه‌رانسه‌ری عێراقدا، به پشتیوانی ئێران
حوسیه‌کان خه‌ریکن ده‌ست به سه‌ر یه‌مه‌ندا ده‌گرن، ڕاڕه‌وی ستراتیجی
ده‌ریای سوریان خستۆته مه‌ترسیه‌وه که له‌گه‌ڵ ده‌روی هورموز ئه‌و
هه‌له بۆ ئیران ده‌ڕه‌خسێنێت ده‌ست له گه‌روی دوو ده‌روازه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له جیهاندا توند بکات".
له پاش ئه‌وه
ناته‌نیاهو چه‌ندین نمونه له سه‌ر هێرشه‌کانی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌مریکا باس
ده‌کات له چه‌نده‌ها جێگای جیاواز له ماوه‌ی 36 ساڵی ڕابردودا که دوا
دانه‌یان هه‌فته‌ی ڕابردوو بوو کاتێک له نزیک هورموز په‌لاماری " مۆک" ی
دا که که‌شتیه‌کی فڕۆکه هه‌ڵگری ئه‌مریکی بوو، نه‌ته‌نیاهو ده‌ڵێت:
"ئه‌مه هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕویدا له کاتێکدا ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێران
سه‌رقاڵی گفتوگۆ بوو له سه‌ر هه‌سته‌یی (nuclear) ئێران". پاشان سه‌رۆک
وه‌زیرانی ئیسرائیل باس له‌وه ده‌کات که "له ئێستادا ئێران له
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ژمونی خۆی به سه‌ر چوار پایته‌ختی عه‌ره‌بیدا
سه‌پاندوه، بغداد، دیمه‌شق، به‌یروت و سه‌نعا که به دڵنیاییه‌وه
ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌ی به بێ لێپرسینه‌وه بۆ بچێته سه‌ر
ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه وڵاتانی دیکه‌ی به‌دوادا دێت. له کاتێکدا هه‌ندێک
ئومێدیان وایه ئێران دێته ڕیزی جڤاتی نه‌ته‌وه‌کانه‌وه ئێران سه‌رقاڵی
داگیرکردنی نه‌ته‌وه‌کانه".
وتاره‌که به‌م جۆره به‌رده‌وام ده‌بێت:
"پێویسته
ئێمه هه‌موو پێکه‌وه دژ به ڕه‌وتی داگیرکردن و ملکه‌چپێکردن و تیرۆری
ئێران ڕابوه‌ستین. دوو ساڵ به‌ر له ئێستا داوامان لێ‌کرا که هه‌لێک بده‌ین
به ڕۆحانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه 'زه‌ریف' که گۆڕانکاری و میانه‌ڕه‌وی بۆ
ئێران بهێنن. هه‌ندێک گۆڕانکاری! و هه‌ندێک میانه‌ڕه‌وه‌ی! حکومه‌ته‌که‌ی
رۆحانی هوموسیکسوالهکان له سێداره ده‌ده‌ن، مه‌سیحیه‌کان ڕاوده‌نێت،
ڕۆژنامه‌نوسان زیندانی ده‌که‌ن و له جاران زیاتر سزای سێداره به سه‌ر
زیندانیاندا ده‌سه‌پێنن".
پاشان له په‌یوه‌ند به په‌یوه‌ندی نێوان
ئێران و داعش، ناته‌نیاهو ده‌ڵێت "خۆتان له گێلی مه‌ده‌ن شه‌ڕی ئێران
له‌گه‌ڵ داعش ئێران ناکاته دۆستی ئه‌مریکا. ئێران و داعش شه‌ڕ له سه‌ر
عه‌رشی ئیسلامی جیهادی ده‌که‌ن. یه‌کێکیان خۆی ناوناوه کۆماری ئیسلامی و
ئه‌وی تریان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی. هه‌ردوکیان ده‌یانه‌وێت له سه‌ره‌تادا
ئیمپراتۆریه‌تی ئیسلامی بسه‌پێنن به سه‌ر ناوچه‌که‌دا و دواتریش به سه‌ر
جیهاندا. ناکۆکی ئه‌وان ته‌نها له سه‌ر ئه‌وه‌یه که کێ فه‌رمانڕه‌وای
ئیمپراتۆریه‌ته‌که ده‌بێت. له‌م گه‌مه کوشنده‌یه له پێناو عه‌رشدا
جێگایه‌ک نیه بۆ ئه‌مریکا یان بۆ ئیسرائیل، ئاشتی نیه بۆ مه‌سیحی و
جوله‌که یان ئه‌و موسوڵمانانه‌ی هه‌ڵگری دۆگمای ئیسلامگه‌رای سه‌ده‌کانی
ناوه‌ڕاست نین، ماف نیه بۆ ژنان و ئازادی نیه بۆ هیچ که‌سێک. که‌واته
کاتێک دێته سه‌ر ئێران و داعش دوژمنی دوژمنه‌که‌ت دوژمنته".
بۆ نیشاندانی جیاوازی ئێران له داعش به‌م شێوه‌یه نه‌ته‌نیاهو درێژه به وتاره‌که‌ی ده‌دات:
"جیاوازیه‌که
ئه‌وه‌یه داعش پڕچه‌که به چه‌قۆی قه‌ساب و ده‌ستیگرتوه به سه‌ر چه‌ک و
یوتیوبدا، له کاتێکدا ئێران به‌و زوانه پڕچه‌ک ده‌بێت به موشه‌کی
کیشوه‌ر بڕ و بۆمبی هه‌سته‌یی. پێویسته هه‌میشه له یادمان بێت- جارێکی
تر ئه‌مه دوباره ده‌که‌مه‌وه- گه‌وره‌ترین مه‌ترسی که ڕوبه‌ڕوی جیهان
ببێته‌وه زه‌واجی نێوان ئیسلامی جیهادی و چه‌کی هه‌سته‌ییه. ڕێگا بدرێت
ئێران چه‌کی هه‌سته‌یی هه‌بێت ته‌نها له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی شکست به داعش
بهێنرێت وه‌ک ئه‌وه وایه که جه‌وله‌یه‌ک له شه‌ڕه‌که ببه‌یته‌وه
به‌ڵام کۆی جه‌نگه‌که بدۆڕێنیت، ئێمه ڕێگا ناده‌ین ئه‌وه ڕوو بدات".
پاشان
ناتانیاهو باس له کاریگه‌ری و مه‌ترسیه‌کانی ڕێکه‌وتنێکی له‌و جۆره
له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کات که سه‌رباری له ناوبردنی هه‌ندێک له پێکهاته‌کانی
چه‌کی هه‌سته‌یی پایه‌ی بونیات نانی ئه‌و چه‌که بۆ ئاینده به‌هێزتر
ده‌بیت، هه‌روه‌ها ئێران به‌راورد ده‌کات به کۆریای باکور که چۆن له
پێنج ساڵی داهاتودا ده‌توانێت بۆمبی هه‌سته‌یی دروستبکات.....نه‌ته‌نیاهو
چه‌نده‌ها به‌ڵگه ده‌هێنێته به‌رده‌ست که ئێران چۆن فێڵی له لیژنه‌کانی
پشکنین کردوه و چۆن پلانی دروستکردنی بۆمبی ههستهییان هه‌یه و چۆن پاش
ده ساڵ که ڕێککه‌وتنه‌که به سه‌رده‌چێت ئێران ده‌توانێت به ئاسانی
ئه‌و چه‌که دروستبکات به بێ هیچ قه‌ید و به‌ندێک و ئه‌مریکا ئاگادار
ده‌کاته‌وه له نه‌گۆڕی ماهیه‌تی ڕژێمی ئێرانی و له حاڵه‌تی لابردنی
ئابڵوقه‌دا ئێران ئابوریه‌که‌ی له ناوخۆدا به‌هێز ده‌بێت و هه‌رگیز
ئاماده‌ش نیه ده‌ستبه‌رداری پشتیوانیکردن بێت له هێزه تیرۆریستیه‌کان
له جیهاندا..... له دیدی نهتهنیاهوهوه سه‌ودا و مامه‌ڵه‌یه‌کی له‌م
جۆره ڕێگری له ئیران ناکات بۆ دروستنه‌کردنی بۆمبی هه‌سته‌یی به‌ڵکو به
پێچه‌وانه‌وه قیرتاوکردنی ڕێگه‌که‌یه بۆی...
له درێژه‌ی قسه‌کانیدا
ناته‌نیاهو باس له‌وه ده‌کات که ناکرێت ئێمه گره‌و له سه‌ر ئه‌منیه‌تی
جیهان بکه‌ین له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئومێده‌ی که ئێران پاش لابردنی ئابڵوقه
له سه‌ری ده‌گۆڕێت، ئه‌و ده‌ڵێت: "ناشێت ئێمه قومار له سه‌ر ئایندهی
خۆمان و منداڵه‌کانمان بکه‌ین، ده‌بێت ئێمه سوور بین له سه‌ر لانه‌بردنی
فشاره‌کان له سه‌ر پڕۆگرامی هه‌سته‌یی ئێران تا ئێران ده‌ستبه‌رداری
داگیرکاری و ده‌ستدرێژیه‌کانی بۆ سه‌ر ناوچه‌که و بۆ سه‌ر جیهان نه‌بێت،
به‌ر له لابردنی فشاره‌کان پێویسته داوا له ئێران بکرێت که سێ کار
بکات، یه‌که‌م ده‌ستدرێژیه‌کانی بۆ سه‌ر دراوسێکانی له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست بوه‌ستێنێت، دووهه‌م، ده‌ستبه‌رداری پشتیوانیکردنی له تیرۆریزم
له جیهاندا ببێت، و سێهه‌م ده‌ستبه‌رداری هه‌ڕه‌شه‌ی له ناوبردنی وڵاتی
ئیسرائیل ببێت که تاکه ده‌وڵه‌تی جوله‌که‌یه له جیهاندا".
ناتانیاهو
جارێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که پێویسته به‌ر له ئیمزاکردنی
هه‌ر ڕێککه‌وتنێک ده‌بیت دڵنیا بن له‌وه‌ی ئێران سلوکی خۆی ده‌گۆڕێت،
ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێت وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت
پێویسته وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی ئاسایی مامه‌ڵه بکات. له دیدی ناتانیاهوه‌وه
نه‌بوونی هیچ ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ئێران باشتره له هه‌بوونی ڕێککه‌وتنێکی
خراپ، ئه‌و ده‌ڵێت "زۆر جار پێمان ده‌ڵێن به‌دیلی ئه‌م ڕێککه‌وتنه خراپه
ته‌نها شه‌ڕه، به‌ڵام له دیدی ئێمه‌وه به‌دیلی ئه‌م ڕێککه‌وتنه خراپه
ڕێککه‌وتنێکی باشتره که بریتیه له هێشتنه‌وه‌ی فشاره‌کان له سه‌ر
ئێران تا کاتی ده‌ستبه‌رداربوونی له ده‌ستدرێژییه‌کانی، به‌دیلی باشتر
پێنه‌دانی ڕێگه‌ی ئاسانه به ئیران بۆ دروستکردنی بۆمب، به‌دیلی باشتر
ئه‌وه‌یه که ئێران سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئیسرائیل و دراوسێکانی خۆش نه‌وێت
بتوانێت له‌گه‌ڵیان هه‌ڵبکات".
له کۆتایدا ناته‌نیاهو باس له دوو
ڕێگا ده‌کات که یه‌کێکیان بریتیه له ڕیککه‌وتنێکی خراپ که بۆماوه‌یه‌ک
له‌وانه‌یه تاسه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بۆ ماوه‌یه‌ک دوا بخات به‌ڵام
بهئێرانێکی پڕچه‌ک به ئه‌تۆم کۆتایی دێت و که له پاڵ
دهستدرێژیهکانیدا به جه‌نگ کۆتایی دێت. ڕێگای دووهه‌م ئه‌گه‌رچی سه‌خته
به‌ڵام له‌وانه‌یه به‌رئه‌نجامی باشتری لێبکه‌وێته‌وه که ڕێگری له
پڕچه‌کبوونی ئێران به ئه‌تۆم بکرێت و خۆرهه‌ڵاتێکی ناوه‌ڕاستی خاڵی له
ئه‌تۆم دروستبکریت. ئه‌و ده‌ڵێت "پێویستمان به خوێندنه‌وه‌ی ڕۆبه‌رت
فرۆست نیه تا بزانین، پێویسته ژیان بژیت تا بزانیت ڕێگه سه‌خته‌که
ئه‌وه‌یه که که‌مترین خه‌ڵک سه‌فه‌ری پێدا ده‌کات، به‌ڵام به‌رئه‌نجامێکی
ته‌واو جیاوازی بۆ ئایندهی وڵاته‌که‌ی من ده‌بێت، و بۆ ئاسایشی
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاشتی جیهان، ئه‌و ئاشتیه‌ی که هه‌موومان تاسه‌ی
ده‌که‌ین".
پاشان له ههنگاوێکی زۆر هه‌ست بزوێنه‌ردا نه‌ته‌نیاهو
ڕووده‌کاته که‌سایه‌تیه‌ک له نێوئامادهبواندا و به‌م شێوه‌یه درێژه
به وتاره‌که‌ی ده‌دات:
"هاوڕێیان، وه‌ستان له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا
ئاسان نیه، به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی تاریکی و ڕژێمه خوێنمژه‌کان هه‌رگیز
ئاسان نیه. ئه‌مڕۆ لێره ئیلی ویسلمان ئاماده‌یه (Elie Wiesel)، که
ڕزگاربوونی هۆلۆکۆست و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبله بۆ ئاشتی"
له‌م کاته‌دا ئیلی هه‌ڵده‌ستێته سه‌رپێ و چه‌پڵه‌یه‌کی زۆر بۆ لێده‌درێت و نه‌ته‌نیاهو ڕوده‌کاته ئه‌و و ده‌ڵێت:
"ئیلی
ژیانی تۆ و کاره‌کانت ئیلهامبه‌خشه و مانا ده‌دات به‌م وشانه: هه‌رگیز
جارێکی تر نا" به‌و واتایه‌ی جارێکی تر ڕێگا نادرێت جوله‌که جینۆساید
بکرێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " خۆزگه بمتوانیایه به‌ڵێنی ئه‌وه‌ت پێبده‌م
که وانه‌کان له مێژووه‌وه فێر بووین، ته‌نها ده‌توانم داوا له
سه‌رکرده‌کانی جیهان بکه‌م که هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو دوباره نه‌که‌نه‌وه،
قوربانی به ئاینده نه‌ده‌ن له پێناو ئێستادا، توند‌و تیژی و
ده‌ستدرێژیه‌کان قبوڵ نه‌که‌ن له پێناو به ده‌ستهێنانی ئاشتی وه‌همیدا،
به‌ڵام ده‌توانم گره‌نتی ئه‌وه‌ت بده‌مێ که ڕۆژانی پاسڤ بوونی جوله‌که
له به‌رامبه‌ر دوژمنی جینۆسایدکاردا به سه‌رچوون، ئێمه چیتر دابه‌ش
نه‌بووین به سه‌ر نه‌ته‌وه‌کاندا، بێده‌سته‌ڵات نین له به‌رگری کردن له
خۆمان، ئێمه سه‌ربه‌خۆیه‌تی خۆمان له سه‌ر زێدی خۆمان به
ده‌ستهێنایه‌وه، وه ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به‌رگری له ئێمه ده‌که‌ن بێ‌سنور
بوێرن، بۆ یه‌که‌م جار له سه‌د نه‌وه‌دا ئێمه‌ی جوله‌که ده‌توانین
به‌رگری له خۆمان بکه‌ین، هه‌ر بۆیه وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل
ده‌تونم به‌ڵێنیێکی دیکه‌تان پێبده‌م که ئه‌گه‌ر پێویستی کرد ئیسرائیل
به ته‌نها بوه‌ستێت، ئه‌وا ئیسرائیل به ته‌نها ده‌وه‌ستێت.
به‌ڵام
ده‌زانم که ئیسرائیل به ته‌نها ناوه‌ستێت، ده‌زانم که ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ
ئیسرائیل ده‌وه‌ستێت، من ده‌زانم که ئێوه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌وه‌ستن،
ئێوه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌وه‌ستن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه ده‌زانن که چیرۆکی
ئیسرائیل ته‌نها چیرۆکی جوله‌که نیه به‌ڵکو چیرۆکی مه‌عنه‌ویه‌تی مرۆڤه
که هه‌میش ڕه‌تیکردۆته‌وه ملکه‌چی ترس و تۆقاندنه مێژووییه‌کان ببێت"
پاشان
له کۆتایدا ناتانیاهو ڕوو ده‌کاته ڕه‌سمه‌که‌ی مو‌سا و ده‌ڵێت ئه‌و
ڕێنومایی جوله‌که‌ی کرد له کۆیلایه‌تیه‌وه بۆ ده‌روازه‌ی پرۆمیسد لاند،
وه به‌ر له‌وه‌ی خه‌ڵکی ئیسرائیل داخلی خاکی ئیسرائیل ببن مو‌سا ئه‌و
په‌یامه‌ی پێگوتین که بۆ هه‌زاره‌ها ساڵ ئیراده‌ی به‌هێز کردین که ئه‌مڕۆ
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامه به‌جێتان ده‌هێڵم ئه‌ویش بریتیه له: به‌هێزبن
وخاوه‌ن ئیراده، هه‌رگیز لێیان مه‌ترسن و قه‌له‌ق مه‌بن به‌رامبه‌ریان"
لێره‌دا
نه‌ته‌نیاهو ئه‌و په‌یامه‌ی مو‌سا ده‌به‌ستێته‌وه به په‌یوه‌ندی خۆیان و
ئه‌مریکاو به‌م جۆره کۆتایی به وتاره‌که‌ی ده‌هێنێت:
"هاوڕێیان،
هیوادارم ئیسرائیل و ئه‌مریکا هه‌میشه پێه‌که‌وه بوه‌ستن، به‌هێز و
خاوه‌ن ئیراده، هیوادارم نه ترس و نه قه‌له‌قیمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر
ته‌حه‌داکانی به‌رده‌ممان، هیوادارم به هێزه‌وه به‌ره‌وڕووی ئاینده
ببینه‌وه به متمانه به‌خۆبوون و به هیواوه" .
ئه‌و
شوێنانه‌ی که ده‌بنه شوێنی تێڕامان و گنگڵ خواردنی ئێمه وه‌ک کورد و
نیشته‌جێی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ند ده‌شێت له‌م خاڵانه‌دا کورتبکرێنه‌وه:
له
په‌یوه‌ند به کورده‌وه نه‌بوونی دونیابینی سیاسی و پاشکۆیه‌تی بۆ
ڕژێمه‌کانی ناوچه‌که گه‌وره‌ترین مهترسهیه له سه‌ر بوونی کورد.
نه‌بوونی ڕابه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری نیشتمان په‌روه‌ر و داکۆکیکار له خه‌ڵکی
خۆ و غیابی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و داکۆکی نه‌کردن له ئاسایشی نه‌ته‌وه و
له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و داکۆکی نه‌کردن له ئایندهی خۆ ئه‌و
ڕاستیانه‌ن که کاریگه‌ریان له سه‌ر کۆی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی
داناوه. ئه‌گه‌رچی کورد هاوشێوه‌ی جوله‌که خاوه‌نی پاشخانێک له
چه‌وساندنه‌وه و کۆژانه، خاوه‌نی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفاله، به‌ڵام خاوه‌نی
سیاسه‌تمه‌داری به‌شکۆ نیه که سه‌رسه‌ختانه داکۆکی له که‌ینونه‌ی
نه‌ته‌وه‌که‌ی بکات.
له په‌یوه‌ند به ناوچه‌که‌وه، ئالوده‌یی
کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌ب نشینه‌کان و به ئاین ئیسلامه‌کان به کلتوری داڕزیوی
به‌ده‌ویه‌ت و داڕزانی ههشتسهدساڵهیی به ناو شارستانیه‌تی ئیسلامی
ههلو مه‌رجێکی کلتوری سیاسی وای دروستکردوه که ئه‌گه‌ری له دایکبونی
کلتورێکی باڵا و سیستمێکی سیاسی پشتئه‌ستور به مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه
سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کان مه‌حاڵ بێت. هه‌ر ئه‌م ڕاستیه‌یه وای کردوه که
ئیسلامی جیهادی له فۆرمی جیاوازی وه‌ک ده‌وڵه‌ت و گروپی تیرۆریستی‌دا خۆیان
مانیفێست بکه‌نه‌وه.
په‌یامه‌که بۆ خۆرئاوا بریتیه له هه‌وڵی
ڕاچڵه‌کاندنی سه‌رۆکی وڵاته خۆرئاواییه دیموکراتیه‌کان له به‌رامبه‌ر
مه‌ترسی سیستمه دیکتاتۆریه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ند به تایبه‌ت
ئه‌وانه‌یان که هه‌ڵگری ئایدیۆلۆژیان ئیسلامگهرایین، هه‌روه‌ها زه‌نگێکه
بۆ هۆشداری دان به‌رامبه‌ر به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی وانه مێژووییه‌کان و
خۆگێل کردن له ئاست فاشیزمی ئیسلامی‌دا.
سایە بەرزنجی
مۆنتانا
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست