ڕۆچوون بەنێو ئەندێشەدا
Wednesday, 13/12/2023, 1:26
329 بینراوە
فاروق هۆمەر دەڵێت: " سەرەتا کتێب نەبوو بیرکردنەوە هەبوو ، بیرکردنەوە کتێبی لەگەڵ خۆیدا هێنا ، دواجار کتێبیش مرۆڤی دروستکرد"
نوسین هەڵهاتن نییە لەو دۆخەی مرۆڤی تێدایە ، بەڵکو ڕۆچونە بۆناو قوڵایی نەهامەت و کێشە بێشومارەکانی کۆمەڵگادا . دواجار نوسین هەمیشە چەشنێکی کاریگەرە لەناڕەزایەتی و توڕەیی و ناڕازیی بوونی تەواو لە بارو دۆخێکدا کە کۆمەڵگا ژیانی تێدا دەکات . لایی من نوسین وەک قسەکردنی ئاقڵانە وایە دەڵێن گەر قسەبکەیت دەژیت ، ئەگەر قسەنەکەیت ئەوە کەسانی تر لە جێگەی تۆ ژیان دەکەن . مرۆڤ گەر هاوڕێشی نەبێت کتێب دەبێتە باشترین هاوڕێی . دیارە ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین کە ژمارەی کتێبەکان و نوسینی خراپ هێندە زۆرە نامان باتە سەر ڕێگە ڕاستەکە . بەڵام ئێمە پەیڕەوی پەندێکی هندی بکەین باشە کەدەڵێن : ڕوودەدات کە شەمەندەفەرە هەڵەکە بتباتە ویزگە ڕاستەکە " . هەموو ئەو یەقینەمان لا ڕوونە کە سەگ هەرگیز گاز ناگرێت لەخاوەنەکەی گەر زۆر تووڕەش بێت . جارێک کەسێک پێی ووتم : من لەخۆم ناگەم تۆ چۆن لێم تێدەگەیت ؟
پێکەنیم ووتم : چونکە کە قسەت لەگەڵ دەکەم پەستانی خوێنم بەرز دەبێتەوە ، لەوێوەیە تێت دەگەم کە چ مەعدەنێکی ...! تۆلەو دزە داماوە دەچیت کە گاڵتە بەکاپتنی چەتەکان دەکەیت. تۆ ئەتەوێت پیاوێکی فریودەربیت و مرۆڤیش بیت لەهەمان کاتدا ، بۆیە بەو چاوە ماتانەوە سەیرم مەکە من تێت دەکەم .دڵیابە لەخۆت باشتر .
ئاخر کتێب ئەو گەشتەمان پێدەکات ، ئەو هەوڵ نادات ئێمە بکات بەخۆی ، بەڵام لەهەمان کاتیشدا ئەو دەیەوێت ئێمە ببین بەو .
ئێمە هەندێک جار کاری هەڵەدەکەین لەپێناو هۆکارە ڕاستەکاندا ، لەڕێگەی کتێبەوە دەتوانی هێزی ڕاستەقینە لەناسنامەی کەسی خۆتەوە بەدەست بێنی . کتێب لەو کلیلە جادوە دەچێت کە هەموو دەرگاکان دەکاتەوە ، کتێب پێت دەڵێت کە چارەنوست چ کەسێکە
لەو کاتەی نازانی. لەڕێگەی کتێبەوە سەیری ناخت بکە لەڕێگەی خوێندنەوەیەوە خۆت بناسە ، ئەوسا لەناو پەڕەکاندا خۆت دەبینیتەوە ، لەڕاستیدا دوایی خوێنەوەی کتێب نەفریو دەدرێت نە لەهەوڵی ئەوەدا دەبیت کە خەڵک فریوبدەیت. کتێب فێری کردم بایەکە لەئامێز بگرم کاتێک بەڕێگەدا دەڕۆم ، دڵنیابە لەڕێگەی کتێبەوە دەبیت بەخۆت . لەناو کتێبەکاندا ژیان پڕە لەوشتانەی کە سەرت لێ دەسوڕمێت . ئێمە نەتەوەیەکین مێژۆکەمان بەتاڵان براوە .لەگەشتەکەمدا بۆ نیشتمان تێگەیشتم کە بۆچی وامان بەسەر هاتووە؟ لەماڵێکدا کتێبخانەیەکم نەبینی ، هەموویان سەرگەرمی هیچ بوون هیچ . پرسیارکردن ڕۆحی مێشکی مرۆڤە ، جەسارەتی پرسیارکردن مانای زیندوێتیە . لەگفتوگۆکانمدا لەگەڵ کۆمەڵی مامۆستادا هەستم بەکارەساتێکی پێکەنیناوی کرد، بەخۆم ووت : قسەکردن لەهەمووشوێنێک هەڵەیە ، پرسیارکردنیش لەهەمووکەسێک هەڵەیە . زانیم ئەم دەسەڵاتە بەسوک کردنی خەڵک خۆیان بەگەورە دەزانن ، دواجار بۆم دەرکەوت کە کڕیاری ستایش و مەراین . بۆیە هێندە گرێی خۆ بەکەم زانینیان هەیە . گەر بتوانن لەگەڵ کتێبدا ئاوێزانی یەکتر ببن هەم شکۆ هەم داخوازێکانیشیان فەراهەم دەبێت . من نامەوێت منداڵەکانم لای ئەو مامۆستا بەتاڵانە لەمەعرفەدا وانە بخوێنن چونکە ڕێک دەبنە کۆ پی ئەوان . دەمەوێ ئەو پەیامە بە دوژمن و هاوڕێکانم بگەیەنم کە ژیان و کتێب فێری کردم ، خۆم بم . جەنگەکان بەخوێن دەکرێن ، سیاسیە نەزانەکانیش بەبێ خوێن جەهەندەم دروست دەکەن . لەبەر ئەوەی یەکێک لەهاوڕێ نازدارەکەم لە کتێبخانەی گشتی کاری دەکرد منیش دەچووم بۆلای ، سەیرم دەکرد چۆڵترین جێگەی شارە . لەهاوڕێکەم پرسی ئێرە بۆ واچۆڵە ؟
ووتی چونکە خەڵکی نایەن ، منیش ووتم جیهان بەئامانجی بچوک ناگۆڕێت ، بەڵکو دەبێت ئامانجی گەورەت هەبێت . پیاوێک لەناو دەرگاکەدا بە ژنەکەی ووت : بەتۆم ووت زوووەرە ، کەچی خۆم دواکەوتم . ئیتر ژیان وایە کتێب هەموو چیرۆکەکانی تێدایە کە ڕێگەیەک بۆ ژیان دەدۆزیتەوە تێدا .
پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگار رانگور"ەوە نوسراوە