کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گۆڕستانێکی بێ تەرم

Tuesday, 18/07/2023, 20:55

831 بینراوە


کێ  لەئێمە  لەژیانی ڕۆژانەماندا  چارەکی ئەوەی ستایشی  مردوویەک دەکەین لەتۆڕە کۆمەڵایەتێکاندا لەڕاستیدا کردوومانە ، بەر لەوەی مردۆکە جێمان بهێڵێت ؟ خراپترینی خەڵک ئەوانەن وەک سەربازێکی تاڵانچی ڕەفتار دەکەن هەرچی ووشەیەک جوان و ناسکە دەیدەنە پاڵ  ڕۆح دەرچوویەک  و لاشەیەک کە نەئاگای لێیە نە بەستایشەکەش دەزانێت .  جارێک شانۆگەریەکی "ستیگ داگەرمان"م خوێندەوە " تارمایی مارت"   داگەرمان دەڵێت : "هەموو ترسنۆکێت دەتوانێ پاڵ بات بەکێکی قارەمانێکەوە"  ئەمە بەو مانایە نا کە هەرچی  جێیهێشتین قارەمان بێت و  ئێمەی ناو تۆڕەکۆمەڵایەتێکانیش    ترسنۆک . ئایا ئەم ستایشە بۆ مردوویەک ناوەڕۆکێکی هەست بزوێنە ،یان تەنها ڕیاکاریەکە  کە بۆتە دیاردەیەکی سەیرو  ڕۆژانە ئێمە بەرخوردی لەگەڵ دەکەین؟  
ئێمە دەمانەوێت لەڕێگەی کورترین هەناسەوە  درێژترین ماناو مەبەست دەربڕین کەزیاتر دەچێتە خانەی پیاهەڵدان و ستایشێکی دروستکراو بە فەخفەخەیەکی ناشرین . سیمایەک لەئێستاتیکا  دەهێنینە ناو تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی لەخەیاڵی خۆماندا ، بەڵام لەڕاستیدا  پڕێتی لەناشرینی و داماوی وکڕوزانەوە . داواکردن  نزای خێر  خەتێکی ڕەش بەرگی ڕەش و سیمایەکی ناو قەرەوێڵەیەکی چڵکنی خەستەخانە ، یان گۆڕستانێک و چەند مرۆڤی پێمەڕە بەدەست و  ماشێنێکی گۆڕهەڵکەن. وێنەی وا دەبینی کەبەڕاستی هەست دەکەیت مرۆڤەکە بەگیاندەرچونیشی وازلە ئەشکەنجەدانی ناهێنین . هەر ئەوەش نا بەڵکو ئەو کەناڵە زۆڵانەی  کە بەخاوەن مردۆکە دەڵێن: هەستت چۆنە  کە جێی هێشتی ؟  نێوان ژیان و مردن لەم گۆڕستانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەدا  هێندە مەودایان نییە .  هەندێک سەیر تۆڕەکۆمەڵایەتێکانی  ووڵاتانی ترم کرد ، جگە لە ووڵاتە ئیسلامێکان  بەگشتی وکورد بەتایبەتی ، کەسی تر  تۆڕەکۆمەڵایەتێکانیان نەکردۆتە گۆڕستان .  

 ئایا ئەمەی ئێمە دەیکەین  ناوازەیە ؟  
یان شانازی وشکۆ خەمخۆری لەپشتی ئەم وێنانەوەیە کە دەکرێ ببێتە  سزا بۆ خۆمان و هاوڕێ گەشتەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتێکانیشمان . ئەم نائاگایە کێشەی خۆی بەدوواوەیە ، یەکەمین کێشە ئەوەیە جەهەندەمێک دروست دەکات کە ژیانت لەپێش چاو دەخات ، هەمووان هزری ئەنیشتاینمان نییە بڵێن" مردن پاساپۆرتە بۆ جێگەیەکی باشتر" .  هەمیشە مرۆڤی یاخی تاکە کەسە  بۆیە  سادە  سارد نابنەوە، ئێوە دەتوانن مرۆڤە یاخێکان بهاڕن ، بەڵام ناتوانن بەندیان بکەن ، مرۆڤی یاخی  دەکرێ لەناو ببرێت بەڵام کەس ناتوانێ سازشیان لەگەڵدا بکات . بەلای منەوە وەک چۆن لەپلانی ئەوەداین کە خوا فریو بدەین ، کەهامشۆی مزگەوتەکان دەکاین و گەشتی عەمرەو حەجمان کردۆتە  دیاردەیەک  کە نازانین  داخۆ بۆ پاکبوونەوە لەوێین ، یان تەنها  بۆ وێنەگرتن و دانانی ناو تۆڕەکۆمەڵایەتێکان ؟ بەهەمان شێوە  وێنەی مردووکانیشمان  وەک فریودان  بڵاو دەکەینەوە ، گەر ڕاتگۆبین عەشق واتە نەبوون ، نەبوون مانای سڕینەوە نییە ،واتە مردن لەوی دیکەدا ،چونکە ئەمە مردنێکی زۆر قوڵترە لەمردنێکی ئاسایی ، دەزانین لەمەرگی ئاسایدا جەستە دەمرێت ، دواجار لەمردنی عەشقدا نەفس دەمرێت . ئێمە دێین  جەستەو نەفس پێکەوە دەکوژین . بۆ نمونە حەزیز گەردیەک بەجەستە جێمان دەهێڵێت ، ئێمە ناگەڕەڕێنەوە لای کارەکانی  و بێین لەباتی  نزا بۆ بەهەشت کارێکی دانێین لەوارەکانماندا .بۆیە  لای هەموان بوونی جەماوەر شتگەلی فرە پێویستە  بۆهەبوونی خودی درۆین. 
بەلای منەوە  ئەمەترسنۆکیە و بەردەوام هەوڵدەدەین  شوناسی درۆینەی خۆمان پتەو بکەین .  بۆیە پێویست ناکات بترسین  چونکە ئێمە شتێک لەدەست دەدەین کە شایەنی ئەوەیە لەدەستی بدەین  و چاکترە زوولەناو بچێت . دواجار کەسمان لەئایندە ئاگادارنین باشترە  پیش ئەوەی بمرن بوونی ڕاستەقینەی خۆتان بناسن ، کەم کەسی کورد هەیە گەشتبێتە ئەو بڕوایەی کە ژیان هەتاهەتاییە و مەرگ خەیاڵە . بۆیە  با گۆڕستانەکانی ناو تۆڕەکۆمەڵایەتێکان  کڵۆم بدەین  ،چونکە  زۆر سادە ژیان وەک خەونێک  تێدەپەڕێت و مەرگ دەگات ، ئیتر کاتێک بۆ ژیان نەماوەو مەرگ دەگات ، کاتێک دەرفەتی ژیان هەبوو ئێمە سەرقاڵی شتگەلی پوچ و بێنرخ بووین . کات  کوژی بەشتگەلی پوچەوە لەڕۆژدا ، دوایش وارەکانمان پڕدەکەین لەوێنەی مردۆکان . خەریکە پیردەبین و کات دەکوین. بۆ یە من بڕوام وایە کە کورد نازانێ کات چییە ؟  هەمووان دەزانین بۆگەیشتن بەڕۆژی ڕوون دەبێت شەوی تاریک تێپەڕێنین .  کاتێک ژیانی"رابیندرانات تاگوور"م خوێندەوە سەرم سوڕما لەو عاریفە . لەماوەیەکی زۆر کورتا باوکی ژنەکەی کوڕەکەی وکچەکەی دەمرێت دوایش ژنی براکەی خۆکوژی دەکات . ئیتر  تاگور  پێمان دەڵێت :"مرۆڤ..بەمیوانی جیهان هاتووە" 

پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگاررانگور"ەوە نوسراوە