کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ئازادی گەلێک لە هەموو ئازادییەکانی دیکە لە پێشترە

Tuesday, 23/05/2023, 11:03

448 بینراوە


گەلی کورد، وەکو نەتەوەیەکی ژێردەستەی (تورک و فارس و عەرەب)، هەروەها بندەستی ئەو پارتانەی کە بە ناوی کوردەوە، بەشێکی بچوک لە نیشتیمانەکەی بەڕیوەدەبەن. مافی مرۆڤبوونی لێسەندراوەتەوە، زەحمەتە بتوانێت لەبەرامبەر ئەو هەموو کێشە و گرفتە ئاڵۆزانەدا وەکو کۆمەڵگایەکی ئەوروپیی کە خاوەنی کەسایەتیی و ئازادی خۆیانن، کوردیش وەکو ئەوان بتوانێت بەرەو رووی مەسەلەی هاوڕەگەزبازیی و جێندەر بێتەوە. کۆمەڵگای کوردیی کۆمەڵگایەکی ناوشیاری عەشایریی و ئاینیی دواکەوتووە، کەسەکان ئازاد نیین، ناتوانرێت لە نێو ئەو ژێردەستەییەدا ئازادییان بۆ یەکتر لیداوابکرێت، کە سەرچاوەکەی فیکر و هزر و وشیارییە، کورد وەکو مرۆڤ هەموو شتێکی لێسەندراوەتەوە، ئەوەی هەیەتی ئازادییەکی کەمە لەناو ماڵ و خێزانی خۆیدا، کە بەشی ئەو ئازادییە گەورەیە ناکات، کە وەکو ئەوروپییەک لە مەسەلەی جێندەر و هاوڕەگەزبازی بگات، نەزانین مێشکی تاک بەتاکی خێزانیشی گرتۆتەوە، وەکو ئەوروپییەک لە روویەکی زانستیانەوە لە مەسەلەی هاوڕەگەزبازیی و جێندەر تێناگات. ئەم راستییە نەک بۆ تەنیا کورد بەڵکو بۆ ئەو وڵاتە ئیسلامیانەی ناوچەکەش تا رادەیەک هەر وایە.
سەرە رای ئەو ئەو هەموو هەستە جنسیی و رۆمانسیانەی کە لە سەرەوە ناومان هێناون،  بە شێوەیەکی سروشتی ئەندامەکانی نێو خێزانی هەر کۆمەڵگایەک بریتییە لە رەگەزی (نێر و مێ و ئەو منداڵانەی) پێکەوە دەیخەنەوە، ئەرکی ئەو نێر و مێیە، بە پێی حالەتە سروشتییەکە سێکسکردنە بە مەبەستی چێژوەرگرتن لەیەکتر و دووەم خستنەوەی وەچە لە دوای خۆیان. ئەوانەی پێچەوانەی ئەمە لێکدانەوەیان هەیە بۆ سیستەمی خێزان، وەک هاوڕەگەزخوازەکان، من دژیان نییم و دەبێت مافی سروشتی خۆیان پێبدرێت و سوکایەتییان پێ نەکرێت، بە مەرجێک دەستێکی دەرەکی کەیسەکەیان بە سیاسەت نەکات و گاریگەری نەبێت بۆ تێکدانی سەرجەمی خێزان و کۆمەڵگای کوردی. کێشەی هاوڕەگەزخوازان و جێندەر، کێشەیەکی ناوخۆی هەموو میللەتێکە، نابێت بە مەبەستێکی سیاسیی و گوماناوی دەستی دەرەکی خۆی لە کێشەکەدا هەڵبقورتێنێت و گومانی لێکترازان و هەڵوەشاندنەوەی پیرۆزییەکانی کۆمەڵگای تێدا نەبێت. 
ئەو دیاردەیەی کە من ئەمڕۆ لە باشووردا بەدەست پارتەکانی دەسەڵاتەوە دەیبینم، بە ناسروشتی دەزانم، ئەوان کێشەی هاوڕەگەزبازیی و جێندەریان بە سیاسەت کردووە، تا لەو رێگایەوە کۆمەڵگای کوردی پێ هەڵدەوەشێنن.
زیاتر لە پێنج ملیۆن کورد لەو بەشە لەتکراوەی باشوور، کە تێیدا دەژی و ناوی هەرێمە،  هەر رۆژەی بەرەو رووی دەیان کارەسات و کێشە و تەنگەشە دەکرێتەوە، بوونی رێکخراوێکی وەک (ڕێکخراوی جەندر و گەشەپێدان)، کە دەستی یارمەتی وڵاتانی ئەوروپیی بۆ درێژ کراوە، زیاتر بڕوای من لە قسەکانی پوتین سەرۆکی ڕوسیا نزیک دەکاتەوە، کە پێی وایە "لیبرالیزمی ڕۆژئاوایی" هانی بەرەوپێشبردنی مافەکانی هاوڕەگەزخوازان و ڕەگەزگۆڕاوەکان دەدەن، تا لە "بەها رەوانییەکان و نەریتە مێژووییەکانی کۆمەڵگا بدەن، ئاڵۆزیی کۆمەڵایەتی و کولتوورییان خستۆتە نێو هەموو کۆمەڵگاکانەوە. هەموو ئەمانە دوورن لە ئازادی مافەکانی هاوڕەگەزخوازان.
لای منیش جێگای گومانە، کە بۆچی هێندە بایەخ بەو جێندەر و هاوڕەگەزخوازانەی کورد دەدرێت و یارمەتی ئەو رێکخراوانە دەدەن لە کاتێکدا ئازادیی بۆ گەلێکی ژێردەستە، کە هەموو رۆژێک داگیرکەرێکی ناوچەکە زۆرلەوە خراپتر و نامرۆڤانەتر بە کورد دەکەن، لێێ بێدەنگن، بەڵام بە ناوی ئازادییەوە بۆ هاوڕەگەزخوازان پشتگیری مادییان دەکە، لێ بۆ ئازادی نەتەوەیەکی ژێر دەستە بێدەنگن؟

کەمال جەمال موختار