لەنیشتمانی ئێمە چی دەگوزەرێت !؟
Tuesday, 11/04/2023, 20:23
951 بینراوە
ئێمە بەدەستی خۆمان ،خەونێکمان لەباربردوو خەونێکی ناخۆشمان هێنا ، ئێستا هەرێم هەژارترین ووڵاتە بەدەست پەروەردەی خراپەوە ، هەربۆیە ئێمە لەئاشوبی سیاسیدا نقوم بووین ، دام و دەزگاکان وێران کران ، خێزانەکان لەبەر یەکتر هەڵوەشان ووڵات هەمووی خاپورکرا ، تاکە کەسانێک کەسودیان لەم مەینەتیە بینیوە یەک دوو خێزانی نەفرەت لێکراون ، هەربەڕاستی ئەمانە شەیتانیان بەرجەستە کردووە . ئێمە تاکەی لەوەناگەین کە "ئایندە ئەوە نییە کەچاوەوڕێ دەکەین خۆی بێت ، بەڵکو ئەوەیە کە کارێکی بۆ ئەنجام بدەین " ئێمە هەموومان هەست بەگوناهێکی لەدەست چوو دەکەین ، بەڵام پرسیارە جەوهەرێکە لێرەوەیە .
چۆن هەستینەوە ؟
بەڕەنگێکی درەوشاوەوە سڵاو لەسبەینێکی نوێ بکەین ، لەبیرچونەوە گەلی ئێمەی هەلاهەلاکردووە ، سەفەربەلک ئەو وەیشومەیەبوو کە تورک کردە ناسنامەی گەلی ئێمە ، بەڵام ئێمە چی لەو مێژووە فێربووین ؟
هیچ ... کە دەڵێم هیچ مانای هیچ دێت ، چونکە ئێمە تاکە نەتەوەین کە مێژوو وەک داستانی شیرین و فەرهادو لەیل و مەجنون سەیر دەکەین ، ئێمە دژی مێژووین ، چونکە دەرەقەتی نایەین و نامانەوێت بزانین چیمان بەسەر هاتووە ، چونکە کەزانیمان چیمان بەسەر هاتووە ، ئێتر وێران دەبین ، نەدرامای تورکی دەمێنێ سەیری کەین نەماستی تورکی ئیتر زەهر دەکەین .
لەو هەرێمە لاقەکراوەدا جیاوازی هەیەو هەموومان دەیبینین . جیاوازی لەهێزدا ، جیاوازی لەبۆچونەکاندا ، جیاوازی لەپێگەکۆمەڵایەتێکاندا ، جیاوازی لە هەموو مرۆڤەکاندا کە ڕۆژانە ڕێدەکەن و نازانن بۆ کوێ دەچن ؟
کێ ئەم هەموو جیاوازیەی دروست کردوە ؟
خۆمان .. ئاخۆمان .
لاتان سەیرە ..!؟
بڕۆن سەیری ئەو ماڵۆچکەیەکە کە دروستان کردوە لەتۆڕەکۆمەڵایەتێکانتاندا .
ئێوە منداڵی بەرپرسەکان نمایش دەکەن بێ ئەوەی هیچ پلانێکتان هەبێت وێنەیان بڵاو دەکەنەوە ، بەسواری ئەسپەوە ، لەناو ئۆتۆمبیلە گولەنەبڕەکانیاندا ، لەمەلهاکاندا ، لە تیاتۆخانەکاندا ، لەباخچەکانی عەدەمدا .
ئێوە شتێک پیشان دەدەن نەک بۆئەوەی بیگۆڕن ، بەڵکو خەوبەو ژیانانەیانەوە دەبینن کە ئەوان هەیانە ، ئەمەیە گرفتەکە .
ئێمە بەدبەختین ؟
نا بەڵام خۆشبەختیش نین .
ئەزانن کێ بەدبەختە ؟
کەسانێک کە إێربوون بەدبەختی قبوڵ کەن ، ئەوانە بەدبەخت ترین مرۆڤی سەر ئەم ئەستێرەیەن . پەندێکی عەرەبی هەیە دەڵێت : هەمیشە حوشتر خەون وەوە دەبینێت لەناو لۆکەدا خەوتوە . هەموو پارچەکتان لەنیشتمان دەوێت ، بادەست کەین بەبردنی وەک ئەوان کەبردیان ،دوایش جێگەیەک نامێنێ تێدا بمرین . لەژیانی ئەم ٣١ساڵەی حوکمی کوردیدا ئەهریمەنێک هەمیشە لەگەڵماندا بووە ئەویش پەژارەیە و ترس، بەقوڵی دڵتەنگ مەبن ئەوانە خۆیان لەهەموومان کردە سوارە چاکەکە . کۆرێکان دەڵێن : بەنەرمی قسەبکەو دارێکی گەورە هەڵگرە . زۆرجار کە سەیری هەرێم دەکەم ئاگرێکی لەدەست دەرچووم دێتە پێش چاو ، کەمرۆڤ هیچ جارەیەکی نییە تەنها دەتوانێت سەیری خۆڵەمێشەکە بکات دوای دامرکانەوەی . بەڵام ئەم ڕووداوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی پێمان دەڵێط ئاگرەکە قۆرغێکی تێبووە ، بۆیە دەتوانین لەوێوە دزە بکەین . بیرمان نەچێت پڵنگەکان کەڕاودەکەن نێچیرەکانیان ئاگادارناکەنەوە .
چ شەرمەزاریەکی ناقۆڵایە لەئاسمانەوە بۆردمانت بکەن و شەویش بەدیار دراماکانیانەوە دانیشی و خەونت ئەوەبێت گەشت بکەیت تا خۆت لەدەریای ئەو ووڵاتە هەڵکێشی کە هەمووڕۆژێک بەخوێنی پژاوت لەنوێژت دەبات .
پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگاررانگور" ە نوسراوە