ئێوە بۆ خۆتان ماکەی مەترسین
Friday, 27/01/2023, 20:20
361 بینراوە
جار نا جار نووسینی هیندێک بابەت بۆ خاوەنی بابەتەکە هەر وشیەکی وەک چقڵێک دەچێ کە چاوی نووسەری وتارەکە زامار بک، بەڵام راستیەکانی مێژوویی لە سەرئەوهەستە راناوەستێ ودرێژە بەڕێگایەک دەدا، کە پێی دەگووترێ (حەقیقەت)، زۆرجاریش حەقیقەت خۆش نایەتە بەردڵان و کێشەی دەروونیی مەزن بۆ کۆمەڵگا دەخوڵقێنێ. رووخاندنی حیزبی بەعس و دەسەڵاتداریەتی دیکتاتۆڕێکی وەک سەددام تا ئێرە تەنیا قازانجی بۆ ئامریکا وهاوپەیمانانی هەبووە، بۆیە ،وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ئامریکا (کاندۆلیزا ڕایس) بەراشکاوی بە هەموو دونیا وخەڵكی عێڕاق و باشووری کوردستانی گووت: ئێمە هێرشمان نەکردە سەر سەددام تا دێمۆکڕاسیتان بۆ بنێن! دێمۆکڕاسی و سەرلە نوێ دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی دێمۆکڕاتیک دەبێ خەڵك بە فێڕبونی فەرهەنگیی دێمۆکڕاسی بە پێی گوزەری زەمان بۆ خۆیان پێکی بێنن.
سەددام نەما، بەڵام نە ئازادی و نەدێمۆکڕاسی بۆ عێڕاق نەهات و ئازادی ودێمۆکڕاسی بۆ باشووری کوردستان نەخوڵقا. لێرە زیاترمەبەست ئەو بەشە لە وڵاتە، کە کەوتۆتە ژێرچەنگی دووبنەماڵەی لە ئەخلاق بەدوور، کە لە داگیرکار زیاتر لە ماوەی ئەو سێ دەیە لە داگیرکاریی نەهامەتیان بۆ کورد هێناوە.
ئازاریی زیندان و رفاندن وکوشتن وبێرێزیی کە دەسەڵاتداری خۆماڵیی کورد بە سەر کوردیی دێنێ، هەزاران جار بەژانترە لەو ئازارەی کە دیکتاتۆڕی ناکورد و بیانی بەسەرمان دێنێ. لەوەش بە ئازارتر، کەسایەتیەکی قڕێژ و بێ ڕێزە بەناوی نێچیروان بارزانی، کە خۆش خۆش ئەردۆغان وێنەی نۆکەرێکی حازر بەدەست بانگی دەکاتە لای خۆی تا بەو جۆرە کەسایەتی کورد وکۆمەڵگای کوردیی پێ بشکێنێ!
ئەو دوو بنەماڵەی بۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتی خۆیان پەنا بۆ تەواوی بێ ئەخلاقیەکانی سیاسیی دەبەن و لە بەکار هێنانی هیچ دەستەواژەیەکی نەشیاو خۆیان ناپارێزن. هیچ کەرامەتێکی ئینسانی رەچاو ناکەن. کاتێک دەگەنە تەنیشت دووژمنی قەستەسەری کورد، وەک گزیر و نۆکەر کلکەسووتەیانە و دەمیان پان دەکەنەوە تا گوێڕایەڵی قسەکانیان ببن. لە ناوخۆی وڵاتیش لە رێگای ترساندن وتۆقاندن و رفاندن و ژن کوشتن و تیرۆر وەک داشە هارە دەچن.
گزیریک بەناوی، عەلی حوسێن کە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی شاری سلێمانی... هەڵەبجەیە سەربە پارتی نادێمۆکراتی بنەماڵەی بارزانی دەڵێ: سەقامگیریی ناوچەکە و بەگشتی عێراق وهەرێمی کوردستان لە مەترسیدایە!
تا ئەوڕۆ، سەرەڕای دزینی سەروەت و سامانی ئەو خەڵكە، بە پێی پێویست پارە لە بەغداوە هاتۆتە هەرێمی کوردستان. ئەو پارەیەش هیچکات بە باشی دابەش نەکراوە. ئەوە پاکانە نییە بۆ دەسەڵاتی بەغدا، بەڵام ئەوەی کە بۆتە مایەی مەترسی بۆ سەرهەرێمی کوردستان بەغدا نەبووە، ئێوە بون. سیاسەتی هەڵە و شکەنجە و ژن کوشتن و رفاندنی خەڵك وەها فەزایەکی پێکهێناوە، کە هێدی هێدی ئەو وڵاتانەی کە دۆستایەتی گەلی کوردیان دەکرد، خەریکن لە سیاسەتەکانیان پاشگەز دەبنەوە.
مەترسیەکان ئێوە پێكی دێنن. ئەوە ئێوەن ماکەی مەترسین. ئەو پیلانەتان تەنیا بۆ ترساندنی خەڵك و مانەوەی خۆتانە. ئێوە بەرواڵەت دژایەتی یەکتر دەکەن، لە بنیشەوە ژێربە ژێڕ بۆ گەیشتن بە ئاکارە دزێوەکانتان دەستتان لەناو دەستی یەکتردایە.
سەمەد دەشتی