سەیرە بارزانی لە کێشەی کەمپی دیموکرات دەکۆڵێتەوە
Sunday, 15/03/2015, 10:23
كێشەيەك لەنێوان ئاسايش و هەندێك تێكۆشەرى ديموكرات لە كامپى حيزبى
ديموكرات، بەرابەرايەتى مستەفاى هجرى، مەخابن رويداوە. ئەگەر ئاسايشەكان
هەڵەش نەبوبن، هەر هەڵەن و دەشبێ سزا بدرێن. چونكە ديموكرات سەنگى خۆيان
هەيەو رێزيشيان هەميشە پێويستە پارێزراو بێت.
بەڵام دوو كاردانەوەى رووداوەكە، مايەى گريان و پێكەنين بون:
1)
ئەو هەڵمەتە راگەياندنەيە كە ديموكرات لەسەر روداوەكە، بەرپاى كردووە، كە
تەواوى روداوەكە تەنهاو تەنها گللەييەكى دۆستانە، يان سكاڵايەكى ياسايى
هەڵدەگرێ.. نەك هەڵمەتى راگەياندن، كە تەنها دوژمنان سودى لێوەردەگرن..
ئەمە جگەلەوەى درزێكى ئازاراويش دەخاتە نێوان يەكێتى و ديموكرات. ئەمە ئەو
بەشەيە كە گرياناويە. بەشە پێكەنينەكەشى ئەمەيە:
2) مەسعود بارزانى،
ليژنەى تەحقيقى بۆ روداوەكە داناوە، ئەمەيان زۆر مايەى پێكەنينە. چونكە،
سەرۆكى حيزبێك، لەناوەڕاستى شەستەكانەوە، باوكى و حيزبەكەى، سەركردە
ديارەكانى رۆژهەڵات و باكورى كوردستانى شەهيدكردبێ (د.شوان، مەلا ئاوارە،
سلێمانى موعينى، خەليل شەوباش.. تاد).
مەسعود بارزانى.. بيرى دەچێتەوە
كە سيناريۆى هەڵتەكاندنى گۆڕى بارزانييان رێكخست، هەتا لەگەڵ پاسداران بچنە
سەر ديموكرات و كۆمەڵە، سەرەنجام سەدان پێشمەرگەيان شەهيدو بريندار كرد.
دەيان هەزار كەسيشيان ئاوارە.
ئاخر بارزانيەك، لە شەهيدكردنى سەدان
تێكۆشەرو ماڵوێرانى دەيان هەزار كەس بەرۆژى روناك سڵى نەكردبێتەوە، ئێستا
ئەم ويژدانەى لەكوێ هێنا بەرامبەر ئاساييش، كە بڕيارى دادگاشيان
جێبەجێكردووە، ليژنەى لێكۆڵينەوە دائەنێ.
بارزانيەك سەدان هەزار يەزيدى
ئەتك كران دادگاى سزادانى بۆ كەس دانەناو كەسى نەگەياندبێتە سزاى ژنان و
پياوانى ئەنفالكراوى شەنگال، ئێستا خێرە ئاوەها زوو دێتەدەست لەسەر كوردێكى
رۆژهەڵات؟!
خۆ جارێ.. خەڵك ئەو خيانەتەو خيانەتى 31/ى ئابى بيرنەچۆتەوە..
سەد
جار بەداخەوە، سياسەت و كوردايەتى وايلێهاتووە، بەرژەوەندى تەسكى
حيزبايەتى لاى حيزبى ديموكرات و هەموو حيزبەكانى تر رابوردوو، لەسەر
رووداوێكى بچوك بيرئەبەنەوە، پێ لەسەر روداوى بچوكيش دائەگرن و گەوەرى
دەكەن. تەنها مەترسيم ئەوەيە بەشێكى ناو ديموكرات لەگەڵ پاراستنى پارتى
ژێراوژێر پەيوەندى قايميان هەبێ، بۆيە ئەم كێشانە وا گەورە ئەكرێن.
ئێمە نامانەوێ چاكەى يەكێتى بدەين بەروى هيچ لايەك، چونكە يەكێتى ئەركێتى خزمەتى بە بەشەكانى كوردستان كردبێ. تەها ئەوەندە ئەڵێين:
جێى
داخە، پەيوەندى يەكێتى و حيزبى ديموكرات لەسەر روداوێكى بچوك، ئاوهاى
بەسەربێنن. دڵنيام لەم بڕيارانەتان پاشگەزئەبنەوە.. ئەى بەرێزانى حيزبى
ديموكرات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست