چەند ووشەیەک لەسەر دزینی ٥ ملیار دیناری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی
Thursday, 02/04/2015, 20:59
بەهۆی ئەوەی منالێکم ئاوتیزمی هه‌یه ، دەمەوێ لەم سالیادەدا قسەیەک لەسەر دیارنەبونی ٥ ملیاردینار( ٥ ملیۆن دۆلار)ی خاوەن پێداویستی تایبەتی بکەم ، کە بایز تالەبانی دەلێت لای من خه‌رج كراوه ، و وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتیش ده‌لێت وەرم نەگرتوە .....
لەسوید هەرجی رێگایەک هەیە به‌یاسا بۆ کەم کردنەوەی ئازار‌و خۆشگوزه‌ران كردنی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی وبنه‌ماله‌كه‌ی دابین كراوه به‌لام هه‌موو ٢ سال جارێك بەدواجونی مه‌یدانی و راپۆرتی پزیشکی لەجوری یارمەتی دانەکە زیاتر و کەمتر ده‌كرێته‌وه. بابەتێکم لەم بارەوە لەکوردستان پۆست نوسیە بەداخەوە لەبەشی ئارشیفە و ئیستا ناکرێتەوە ..کەجی سه‌رباری ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه جه‌ند سه‌ر قه‌له‌مێك له‌ژیانی خۆمان ده‌نوسم كه‌هه‌یه له‌ئێمه خراپتر و یان باشتر جونكه هیجیان به‌یه‌ك ناچن بەنمونە
١/ ناتوانین سەردانی ماڵان بکەین یان میوان وەک خەلک رێز بگرین
٢/ راستە سویدی مرۆڤ دۆستییان بەرزە ، بەلام کەدەجینە شوێنه گشتیه‌كان وەک فسفور لەتاریکیدا بەهۆی رەفتاری منالەکەم لەخۆدان و کێشە دروستکردن بۆ خەلک دیارده‌كه‌وین .
٣/ کە لەمال بێت هەرگیز وەک خەلک ناتوانین دور لەستریسی نان بخۆین ، پشو بدەین ، سەیری تێڤێ و كۆمپیوته‌ر و تەلەفون وه‌لام بده‌ینه‌وه ، جونکە یەکدەقەشی ئەگەر هەیە کيشەی بەدوادا بێت به‌تایبه‌تی كه‌زۆرینه‌یان ئادوهۆدێشیان هه‌یه ( ناعه‌جولی ) ، وەزۆرینه‌یان کێشەی خەویان هەیە ، کەهەفتەی بەلای کەم جارێک له‌نیوه‌شه‌ودا هەلدەستن وناخه‌ونه‌وه
٤/ ژیانیکی پر لەستریسی و راکە راک و كۆی خيزانەکەمانی گرتۆتەوە ، زۆر جار بە٣ کەس ناتوانین کۆنترولی بکەین ..لەکاتیکدا منالەکەم بجوکە ١١ سال و ٣٥ کیلۆیە ..... لەقوتابخانەکەی هەیە کەتورەدەبیت بەهیج ناوەستێ جونكه ناتوانن تێی بگه‌ن بۆج واده‌كات .... بۆیە بەپیی تەمەن و کێشیان خزمەتکردنیان دەگۆڕێ . زۆرجار لەمەلەکردن دا دەیان بینم وه‌ك بەرپرسه‌كان ٢ پاسەوانی وه‌رزشی بەدواوەیانن .
٥/ خواردن ، کارەبا بەکارهینان ، ئاو ، پیسی مال ( جاری واهەیە ٥ جار لەیەک رۆژدا مال خاوین دەکەینەوە ) پیسایی بەخۆداکردنیان هەیە شمه‌ك شكاندن ...كۆی ئه‌وانه خه‌رجی جه‌ند به‌رامبه‌ری زیاتری خێزانی ئاسایه
٦ / بەهۆی پیداویستی یارمەتی زۆر کات پیویستت بەیارمەتیدەرە ( کارمەند ) تاکەمێک پشو بدەی ، کەجی هەریەکیک کەدیتە مالەوەت هه‌موو ئازادی ژیانی خيزانیت لەدەست دەدەی .
٧ / هەرجی کجەکەم حەزی پێدەکات بۆی دەکرم و ده‌یبه‌م کەزۆرینەیان حەزیان لەمەلە و موسیقا و شوينی هێمنه بەلام هەر جیاوازن ....
بۆکۆی ئەمانە هیج پارە و شوينێک ناتوانی ده‌رده‌كه چاره‌سه‌ریان بكات ، ئه‌وپه‌ری كه‌مێك هێمنیان ده‌كاته‌وه ، بۆیه بیربكه‌نه‌وه ئێمه هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كمان هه‌یه كه‌جی واده‌ژین ده‌بێت ئه‌و بنه‌ماله و خاوه‌ن پێداویستیانه ی كوردستان له‌ج دۆزه‌خێك ده‌ژین كه‌جی له‌ملا نیچیرڤان پاره‌ی میلله‌ت له‌ناوده‌نگكردنی كوره‌كه‌ی و خانوكه‌ی ته‌رخان ده‌كات و له‌ملای تریشه‌وه له‌نێوان ٢ وه‌زیر ٥ ملیۆن دۆلار دیارنامنێ له‌كاتێكدا داهاتی ولات بۆ ئه‌وكه‌سانه‌یه كه‌پییوستیان پێییه تاخۆشگوزه‌ران بژین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست