ته‌ها ئه‌مین هه‌ڵه‌دنی: یادی شه‌هیدانی 31 ئازاری بهکربایێف
Thursday, 02/04/2015, 20:10
ده‌یان ڕه‌نگه سه‌دان نووسراو نوسراوه، ده‌رباره‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ی که‌به‌سه‌ر شه‌هیدانی 31 ئازاری بهکربایێفی ساڵی 1982 هات. که جیاوازی ناوه‌ڕۆکیان، خودی ڕووداوه‌که لێڵ ده‌کات و وێنه‌یه‌کی زه‌ڵال ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ی که‌له هاوڕیی ههرهنزیکمهوه(خاڵه ته‌یب ،نائیب محهد ساڵح)، که‌خۆی له‌و شه‌ڕه‌دا به برینداری به‌دیلگیراو، سسزای له سێداره‌دانی بۆ بڕایه‌وه، ده‌نووسمه‌وه.
بڕیار بوو، که‌بۆ یادی ڕۆژی له‌دایک بوونی حزب که ده‌کاته 31 یازاری1934 هه‌موومان له که‌لی په‌یکوڵی قه‌ره‌داخ کۆببینه‌وه، ئێمه که مه‌فره‌زه‌ی ئه‌وبه‌ری سیروان بووین، حسێن حامی ئامر مه‌فره‌زه، مه‌لا مه‌جید، مه‌سول سیاسی، خۆم جێگری ئامرمهفرهزهو هه‌روه‌ها مه‌سول ئیداریشبووم.30 ئازار، لهکوێرهکی ئه‌وبه‌ر سیروانه‌وه، بهڕیکهووتین بۆ گوندی بانیخێلان،له‌دوای ده‌رکه‌وتنمان له بانیخێڵان، مه‌فره‌زه‌که‌مان بوو به‌دوو به‌شه‌وه، به‌شێکیان به‌دیوی گه‌رمیاندا ڕوومان کرده که‌لی په‌یکوڵی، نیوه‌که‌ی دیکه‌شمان به دیوی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه ڕوومان کرده جێگه‌ی دیاری کراو. هه‌روه‌ها بڕیاربوو که نیوه‌ڕۆ مه‌فره‌زه‌که‌ی شه‌هید حه‌مه عه‌زیز،كه زۆرینه‌یان شه‌هید بوون، بگه‌شتنایه‌ته که‌لی په‌یکوڵی، به‌ڵام مانه‌وه، ئه‌و مانه‌وه‌ش، ئه‌فسووس بوه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 17 پێشمه‌رگه. گوندی بهکربایێف له‌به‌رده‌م که‌لی پهیکوڵیدایه، هه‌رچه‌ند خوودی گوندی ناوبراو له‌که‌لی پهیکوڵیهوه دیار نیه، به‌لام به مه‌زه‌نه ئاسته‌که‌ی ده‌زاندرێت که‌له کوێدایه، بۆیه کاتێک که‌له که‌لی پهیکوڵیهوه ده‌مانڕوانیه ئاسمانی بهکربایێف، هه‌موو پێشمه‌رگه‌کان ده‌مانزانی که کۆپته‌ره‌کانی به‌عس و جاشه‌کانی(ته‌حسین شاوه‌یس و عاسی ڕه‌ووف، کوڕه گه‌وره‌که‌ی مسته‌فا به‌رزانی) ته‌قه له هاوڕێیان و ئازیزنمان ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌بیری هیچ که‌سێکدا نه‌بوو، که له 21 پێشمه‌رگه‌ی گیان له‌سه‌ر ده‌ست 17 کوڕی هه‌ڵبژارده‌ی گه‌له‌که‌مانی تێدا شه‌هید ببێت. زۆری نه‌خایاند، که هه‌موو هه‌واڵه‌مان بیست. پاشتریش زانیمان که‌هه‌مان ڕۆژ لهقزلهریش پۆلێکی دیکه قاره‌مانی گه‌له‌که‌مان شه‌هیدبوون، شه‌هید به‌کر ته‌لانی وهاوڕێکانی.
ڕاستی شه‌ڕه‌که به‌م شێوه‌بوو، پێشتر حزب بڕیاری دابوو، که پێوسیته پێشمه‌رگه‌کانی حزب به هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌وڵنه‌ده‌ن كه شه‌ڕ تووشی گوندنشینان بکه‌ن، چونکه به‌عس فاشستانه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات وته‌ڕ ووشک پێکه‌وه ده‌سوتێنێت، هه‌روه‌ها هاتنی کۆپته‌ره‌کانی به‌عسیش جێگای سه‌رنج بوو، هاتینیان وه‌ک گووند نشینه‌کان گێڕایانه‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕێی شه‌هیدی زیندوو نائیب حه‌مه ساڵح، گووتیان که کۆپته‌ره‌کان ده‌نگیان له دوور ده‌بیسترا، به‌ڵام دیار نه‌بوون، چونکه هێنده نزم به‌فڕین به‌ره‌و بهکربایێف هاتن، هه‌تا گه‌یشتنه سهرگووندهکه، هیچ که‌سێک نه‌یانی بینی، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی زیندووه، که کۆپته‌ره‌کان به‌ئاگاییه‌وه ڕویان له گوندهکهکردبوو. گونده‌که یه‌که دانه ته‌پۆڵکه‌ی له به‌رده‌مدایه، کۆپته‌ره‌کان یه‌که‌مجار به شه‌ستیر هاوڕی سهلاحیان له دووره‌وه شه‌هید کرد، پاشان بهدهرکهووتنی پێشمه‌رگه‌کانی حزب، یه‌که‌یه‌که که‌وتنه به‌رده‌م مه‌ترێزی شهستیرو دۆشکه‌ی دوژمن. سه‌ره‌تای هاتنی کۆپته‌ره‌کان ویستیان بنیشنه‌وه، ئاڕپیجی به‌ده‌سته‌که‌ی حزب و هه‌روه‌ها ڕه‌شاش عهفارۆفکه لێیان هاتنه ده‌ست و ڕێگه‌یان نه‌دان که بنیشنه‌وه. ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌ی ههرهگهورهبوو، وه‌ک ئه‌ڵین ئه‌گه‌ر کۆپته‌ره‌کان بنیشایهتهوه، باشتر بوو، چوونکه زه‌مینه‌ی شه‌ڕ ده‌گوونجا. ئه‌فسووس له‌و 21 پێشمه‌رگه قاره‌مانه، که نموونه‌ی جه‌نگاوه‌ری ڕاسته‌قینه بوون، بۆ نموونه شه‌هید حه‌مه عه‌زیز، شه‌هید جه‌مال هه‌زارکانی، ده‌یان نه‌به‌ردیان له‌گه‌ڵ شه‌هید سیروان فه‌یسه‌ڵ ڕه‌شید تاله‌بانی ئه‌نجامداوه، ئه‌وکاته‌ش که شه‌هید حه‌مه عه‌زیز شه‌هید جه‌مال هه‌زارکانی له یه‌کێتی جیاده‌بنه‌وه دێنه ڕیزه‌کانی حشع، شه‌هید سیروان پێی گووتبوو، بڕۆن له‌هه‌ر کوێیه‌ک دژی به‌عس بجه‌نگن جێگه‌ی شانازاین، بڕۆخواتان له‌گه‌ڵ، خۆزگه کوردستان 100 حه‌مه عه‌زیز و جه‌مال هه‌زارکانی به‌دنیا ده‌هێنا، هه‌روه‌ها شه‌هید نه‌جم بانیخێڵانی، شه‌هید حه‌مه ڕه‌شاش بانیخێڵانی، شه‌هید حه‌مه چهرچهقهلایی، شه‌هید ووریای مام حه‌مدی، شه‌هید علائه‌دین مام ڕۆیتهن، پێشمه‌رگه‌ی کۆن بوون و سه‌دان نه‌به‌ردیان دیتبوو. سه‌رجه‌م شه‌هیدانی دیکه، هه‌رچه‌ند نه‌وه‌ی نوێ بوون، به‌ڵام ترس له ده‌رونیاندا نه‌بوو و هه‌میشه ملا ملانێنیان بوو بۆ چوونه پێشه‌وه‌ی جه‌نگ. شه‌هید سۆران(حه‌مه‌ی عه‌به گورگه) یه‌کێک بوو له‌و قاره‌مانه‌ی که هه‌موو شاره‌که ده‌توانن که گه‌واهی بده‌ین، که خه‌وی له‌به‌عس زڕاندبوو.
هه‌رهه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی حشع ئه‌وه‌یان بۆ ئاشکرابوو، که 17 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، دوانیشیان به برینداری ده‌ستگیرکردووه. یه‌که‌میان نائیب محهد ساڵح، پاش ئه‌وه‌ی چاک ده‌بێته‌وه، سسزای سێداره‌ی بۆ ده‌بڕنه‌وه، به‌ڵام به‌ر لێخۆشبوو‌ن ده‌که‌وێت وئازاد ده‌کرێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه شه‌هید نه‌جم بانیخێڵانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی برینه‌که‌ی سه‌خت بوو، دوای چاره‌سه‌ریش، له‌زمانی خاڵه ته‌یبه‌وه، که‌له‌یه‌ک قاوشدا چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌کرا، خوێنی زۆری تێده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌فسووس، پاش 4 ڕۆژ گیان له‌ده‌ست ده‌داو ئه‌ویش ده‌گاته کاروانی شه‌هیدان.
هه‌روه‌کوو گووتم، دوای نیوه‌ڕۆ، هه‌رهه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی حزب له نزیک قوولهکهی که‌لی په‌یکوڵی کۆبوینه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌بیرم بێت، شه‌هید جه‌وهه‌ر، مام ئه‌سکه‌نده‌ر، مام ئه‌ولقادری فارس، هاوڕێ حه‌مه ڕه‌شید قه‌ره‌داخی، مام ئه‌حه‌مه‌د، ڕه‌ووف ڕه‌شید، هاوڕێ مامۆستا خالید، هاوڕی تۆفیق فه‌تحوڵا..............هتد،له‌و کۆبوونه‌وه‌دا، هاوڕێێانی به‌رپرس ووتیان، که بڕیاری حزبه که‌له ناو گوونده‌کان دووربکهوینهوهو خۆمان دوور بگرین تا کاره‌ساتێکی دیکه ڕوونه‌دا، چونکه هه‌روه‌ک له پێشیشدا باسمانکرد، له قزلهریش پۆلێکی دیکه له پێشمه‌رگه‌کانی حزب شه‌هیدکرابوون، له‌هه‌مان ڕۆژدا، هاوڕێیانی به‌رپرس باوه‌ڕیان وابوو، که ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌کی دیکه‌ش شه‌هید ببێت، ئه‌وا بۆ ووره‌ی هاوڕێیانی حزب باش نیه‌و دوژمنیش هار ده‌کات. بڕیاره‌که‌ی حزب له جێگای خۆی بوو، لۆجیکیش بوو. به‌ڵام خۆم یه‌کێک بووم له‌وانه‌ی که ئه‌و بڕیاره‌ی حزبم بۆ قووت نه‌درا، هه‌ر بهسروشتێس حه‌زم له‌گڵۆپی سوور نه‌کردووه، نه‌ک هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رجه‌مان چه‌کمان له‌شان کردبوو، بۆیه‌ک ئامانج، به‌ڵکوو زۆرینه‌ی شه‌هیده‌کان کوڕی گه‌ڕه‌ک بوون، ته‌نانه‌ت بانی خێڵانیهکان و کانی ساردیهکانیش و هاوڕێی منداڵی یه‌کتری بووین، له قوتابخانه، گوومبوونی ئه‌وان جێگای باوه‌ڕ نه‌بوو، به‌شبه‌حاڵی خۆم نه‌مده‌توانی باوه‌ر بکه‌م که ئیتر هاوڕی ووریای مام حه‌مدی ئه‌وانی دیکه نابینمه‌وه. زۆرینه‌یان له‌نزیکه‌وه یه‌کتریمان ده‌ناسی، به‌تایبه‌تی شه‌هید حه‌مه چهرچهقهڵایی، شه‌هید نه‌جم بانیخێڵانی، شه‌هید ووریای مام حه‌مدی، سه‌رجه‌م شه‌هیدانی دیکه‌ش، که‌سانی زه‌حمه‌ت کێش و بێ‌سنوور خۆشه‌ویست و مرۆڤ دۆست بوون، پێش پێشمه‌رگایه‌تیش هه‌میشه پێکهووبوین له‌باره‌گاکه‌ی حزب له‌ده‌ربه‌ندیخان. مرۆڤ نازانێت که یه‌خه‌ی کێ بگرێت له‌ئاست ڕژانی ئه‌و ده‌رییای خوێنه. سه‌رجه‌ممان بێگوومانین و به‌ڵگه نه‌ویسته که سه‌رۆکێکی ده‌ست ده‌روون پاکمان هه‌بوو، شه‌هید عه‌بدولکه‌ریم قاسم، هه‌روه‌ها له ئێرانیش دوکتۆر محهد مسهدهقمان هه‌بوو، هه‌رهه‌موویان به‌ده‌ستی ئیمپریالیزم تێک شکێندران، که‌سمان گوومانمان له‌وه‌یان نیه. ئه‌ی بۆ سه‌گ و گورگه‌کانی نێوخۆمان ڕێنمای ئیپریالیزمیان کرد؟! مه‌به‌ستمه که با هه‌ر لۆمه‌ی ئیمپریالیزم نه‌که‌ین. له‌وه‌ش دڵنیاین که ئه‌و هه‌موو خوێن ڕێژییه، په‌یوه‌سته به تێكشکاندنی شه‌هید عه‌بدوکه‌ریم قاسم و دوکتۆر محهد مسهدهقهوه.
ناوی شه‌هیده‌کان
1 شه‌هید حه‌مه عه‌زیز
2 شه‌هید حه‌مه چرچهقهڵایی
3 شه‌هید جه‌مال هه‌زار کانی
4 شه‌هید عه‌لادین مام ڕۆبیته‌ن
5 شه‌هید بیستون دوکانی قه‌ره‌داخ
6 شه‌هید ووریا مام حه‌مدی بانیخێڵانی
7 شه‌هید نه‌جم بانی خێلانی
8 شه‌هید حه‌مه ڕه‌شاش بانیخێڵانی
9 شه‌هید هیوا عه‌زیز زۆراب
10 شه‌هید سه‌لاح عه‌لی ئه‌مین باوهخۆرشێنی
11 شه‌هید سه‌رباز مه‌لا ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی
13 شه‌هید به‌هادین کانی ساردی
14 شه‌هید فه‌رهاد مام اولقادر
15 هه‌ڵۆ
16 که‌مال سلێمانی
17 به‌داخه‌وه پرسیاری زۆرم کرد ناوی دوا شه‌هیدم ده‌ست نه‌که‌وت، ببورن ئه‌گه‌ر ناوی شههیدهکانیشم به‌هه‌له نوسیبیت، دوای پرسیارکردنێکی زۆر، ئینجا ئه‌و ناوانه‌م ده‌ستکه‌وت.
جگه له‌وه‌ش که زۆرینه هاوڕێی دۆستی یه‌کتری بووین، هه‌موو په‌سنه جوانه‌کانی مرۆڤایه‌تیان تێدابوو، هه‌رله ده‌نگ خۆش هه‌ر لهکۆمێدی بواره جیاوازه‌کانی هونه‌ری.
کاتێک هاوڕێیان له کۆبونه‌وه بوونه‌وه، شه‌هید سۆران (حه‌مه‌ی عه‌به گورگه) له‌نزیکمه‌وه دانیشتبوو، چونکه له‌شاردا شه‌هید سۆرانی دۆستی حزبیم بوو، هه‌روه‌ها پێشتریش، له‌هه‌موو خۆشی و ناخۆشیه‌کدا هاوکارو هاوڕێبووین، هه‌رچه‌ند من به‌ته‌مه‌ن له شه‌هید سۆران گه‌وره‌تربووم، ئیتر له تۆپێن و ڕاوه‌ماسی وتهپهکه نانه‌وه، هه‌میشه پێکه‌وه بووین، له پێشمه‌رگایه‌تیشدا، من جێگری ئامرمه‌فره‌زه هه‌روه‌ها مه‌سول ئیداری مهفرهزهکهبووم، ناخۆ ئاگا ووتم ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌و تۆڵه نه‌ستێنم خۆم به‌مرۆڤ نازانم، تۆ ئه‌ڵێی چی؟ باوه‌ڕم به شه‌هید سۆران هه‌بوو، دڵنیاشبووم که قسه‌م ناشکێنێت، بۆیه شه‌هید عه‌به سیاره‌ی، شه‌هید ته‌های ئه‌حه شیرهشم بانگکردهلاوهو، پێمووتن کێ دێت له‌گه‌ڵمدا سه‌رچاو، هه‌رچیش نایه‌ت ته‌نها تکا ده‌که‌م که‌به حزب مه‌ڵین و باحزب نه‌زانێت تا ئێواره، بههاوڕێێانم گوت من ده‌چم به شوێن هاوڕێ عه‌زیز گولانیدا، چونکه ئه‌ویش هاوڕێی منداڵیم بوو، هه‌روه‌ها هاوڕێ حه‌مه سعید قه‌ره‌داخی، برای هاوڕێ حه‌مه ڕه‌شید قه‌ره‌داخی، چونکه دڵنیابووم که ناڵێت نا و فه‌رمانی حزب ده‌شکێنن له‌کاتی پێویستدا،به‌ڵام هیچیانم نه‌دۆزییه‌وه، یه‌که یه‌که خۆمان له هاوڕێیانمان دزییه‌وه و بڕیارماندا که‌له نزیک گۆمه زه‌ردی دیوانه‌ی نزیک ده‌ربه‌ندیخان یه‌ک بگرینه‌وه. له‌ماڵی داده نازه‌نین خوشکی شه‌هید حه‌مه‌ی تهلله(هاوڕێ شاهۆ)، یه‌کدوو بابۆڵه نانم خسته نێو کۆڵه پشتهکهمهوه، داده نازنین پێی ووتم که شه‌هید سۆرانیش نیو سه‌عات پێش ئێستا، لێره‌وه بهرهوچهمهکه چووه خواره‌وه وداوای خواردنی کرد، منیش له‌ده‌ربه‌ندیخان قووتووی گۆشتی سهرهگام بۆ کهکاکهم(شه‌هید شاهۆ خۆی و دووبرای به‌ناوه‌کانی شه‌هید عه‌تا و هادی شه‌هیدکران) کڕیووه، قووتوویهکم داپێی، تۆش ئه‌گه‌ر هاوڕێی ترت له‌گه‌ڵه‌دایه دوو قووتووبهره.
له نزیک گۆمهزهردهوه، یه‌کمان گرته‌وه. گۆمه‌رد گۆمێکه له‌سه‌ر چه‌می دێوانه، پیش پێشمه‌رگایه‌تی تافی منداڵی وگهنیجێتی وه‌کوو مراوی هه‌میشه میوانی ئه‌و گۆمهبووین، هاوینان مه‌له‌مان تێداده‌کرد، راوه‌ماسی و تهپکهمان نایه‌وه بۆ سوێسکه‌و په‌له‌وه‌ره‌کانی دیکه، بست به‌بستی ناوچه‌که شاره‌زابووین، مندالان و گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان زۆرینه‌یان، ئاشناین هه‌بوو به‌و گۆمه، نزیکه‌ی نیو سه‌عات به پێ له شارۆچکه‌ی دهربهنیخانهوه دووره. بیریم دێت، که عوسمانی حاجی ئه‌حمه‌د کۆتایی ساڵه‌کانی شه‌ست له‌و گۆمه‌دا خنکا، به‌هاران که به‌فر دهتوتهو باران بارین زۆر ده‌بێت، تافهکهی به‌رز ده‌بوه‌وه، هه‌مووکه‌سێک نه‌ده‌وێرا خۆی لهتافهکه بدات، چونکه هه‌ندێک که‌س دوای خنکاندنی عوسمانی حاجی ئه‌حه‌مه‌د یان عوسمانی داده گه‌رده برا گه‌وره‌ی عومه‌ری گه‌رده، که‌ئه‌ویش که‌وته بۆسیهکهوهو به‌هه‌ڵه کوژرا، ده‌یانگووت که ژێر گۆمه‌که خووڕه، به‌ڵام هاوینان ته‌نها گۆمه‌کان ده‌مێننه‌وه، سه‌راپای ڕووباره‌که، ژێر به‌رده‌کان ده‌که‌ون.
بڕیارماندا، که هه‌ر به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ په‌لاماری ڕه‌بییه‌ی سه‌ر زبڵه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بده‌ین، ئه‌وه‌ش به‌و بیرۆکه‌ی، که گومان ناکه‌ن و واده‌زانن که جاشین تا ده‌چینه ناویان پاشان ده‌یانده‌ینه به‌رده‌ست ڕێژ، چونکه بیرمان له‌وه کرده‌وه، که هه‌رگیز به‌بیری سه‌ربازه‌کاندا نایه‌ت که هێشتا دنیای ڕوناکبێت و پێشمه‌رگه بگاته سه‌ریان. ئه‌و ڕه‌بییه‌ی سه‌ر زبڵه‌که‌ی ده‌ربه‌ندیخان نزیکه ته‌نها ده سه‌ربازی تێدابوو، له‌گه‌ڵ دۆشکه‌یه‌کی گه‌وره. هه‌رچی چۆن بێت، به سکه خشهو دۆڵاو دۆڵ خۆمان گه‌یانده به‌رده‌م لوله‌ی دۆشکه‌که، دنیا هێشتا زۆر ڕۆشن بوو، له جاده‌که‌وه سه‌رکه‌ووتین. ڕه‌بیه‌که یه‌ک دوو هه‌ناگاو نه‌بوو، به‌ڵکوو نزیکه‌ی200 مه‌ترێک لهجادهکهوه دووره ،بۆیه بیرم کرده‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌ربازه‌کان ووتیان، بۆتان نیه که بێنه سه‌ره‌وه چی؟ له‌هه‌مانکاتیشدا به‌رده‌م ماڵی ساله خه‌یات که سه‌رۆک جاش بوو، قهرهباڵخیهک په‌یدابوو، که‌ماڵی ناوبراویش ته‌نها 500 مه‌ترێک ده‌بوو، ئه‌و قه‌ره‌باڵخیه سه‌رگه‌رمی کردین، بووه هۆی بیرکردنه‌وه و شیتهل کردنی ئه‌و ڕووداوه، دیتمان که قه‌ره‌باڵخیه‌که زیاتر و زیاتر ده‌بێت، تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی، نزیک به لێڵ بوونی ڕۆشنای گه‌یشت، هه‌رچه‌ند هێشتا ڕووناهی به‌ته‌واوی گووم نه‌بووبوو، شکانه‌وه‌ی تیشکی گڵۆپه‌کانمان ده‌دیت که‌له حه‌ربه‌ی چه‌که‌کانی چه‌ک له‌شانه‌کانی، به‌رده‌م ماڵی ساله خه‌یاتدا، یه‌کسه‌ر هه‌ر چوارمان تێگه‌یشتین، که ئه‌وانه بۆ که‌مین نانه‌وه دێنه سه‌ر ڕێگامان. هه‌ر چوارمان شه‌هید سۆران، شه‌هید عه‌بدوڵا سیاره‌ی،شه‌هید ته‌های ئه‌حمه‌د شیره، دووربینمان پێ‌بوو، من خۆم دووربینێکی باشم له تاران کریبوو، بچکۆله و سووک ده‌ست، به‌ڵام بێوێنه‌و کارامه‌بوو، له لێڵی و تاریکیدا وێنه‌کانی ته‌واو بۆ ده‌ستنیشان ده‌کرا. بۆیه ده‌ستاو ده‌ستمان به دوربینه ده‌کرد، شه‌هید عه‌بدولا سیاره‌ی ووتی: به‌خوا هه‌موو جاشه‌کانیان هێناوه. له‌نزیک ئه‌و سه‌ر زبڵه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه دوو ئاوه‌ڕۆ هه‌یه، دوو دوو چوینه به‌رده‌م ئاوه‌ڕۆکان که‌وه‌ک تونێلی بچکۆله دروستکرابوون، هه‌ریه‌که‌و حه‌وت بۆ هه‌شت مه‌ترمان نێوان بوو، ئیتر ئه‌و کاته‌ی که دیتمان وورده وورده به‌ره‌و ئێمه به‌ڕێکه‌ووتن. چه‌کداره‌کانی و جاشه‌کان به لێواری شۆستهکی جاده‌که‌دا ده‌هاتنه خواره‌وه، نێوان ئێمه‌وه شۆسته‌ی جاده‌که‌ش ته‌نها دوو مه‌تربوو. بڕیارمان وابوو، که که‌س چاوه‌ڕێی ئه‌ویترمان نه‌کات، هه‌رکه یه‌که‌م چه‌کداریان له هه‌موومان تێپه‌ڕین، به ده‌ستڕێژه‌وه بۆ سهرووکهمهریان، په‌لاماریان بده‌ین.
به‌به‌ر ده‌ماندا تێپه‌ڕین، چرکه‌یان لێوه نه‌ده‌هات، ته‌نانه‌ت وایان ڕاهێنابوون که ترپه‌ی پێشیان به ئاسته‌م ده‌بیسترا، هه‌رچه‌ند ته‌نها دوو مه‌تر لێمانه‌وه دوور بوون، ئێمه‌ش چرکه‌مان له خۆمان بڕیبوو، نه‌وه‌ک هه‌ستمان پێ بکه‌ن. هه‌رچوارمان سه‌رنجمان گرتبووه یه‌که‌م چه‌کداریان له لێمان تێپه‌ڕیت، هه‌ر چوارمان پێشتر ملیمان ڕاکێشابوو، هه‌ربه تێپهڕببونی یه‌که‌م چه‌کداریان هه‌ستامه سه‌رپێ، ده‌ستبه‌چی پێکه‌وه داماننه به‌ر ده‌ستڕێژی گووله، دیتم هه‌ر سێ هاوڕێکانی دیکه‌شم به پێوه ته‌قه ده‌که‌ن، فریای ته‌قاندنی مه‌خزه‌نی دووه‌م که‌وتین که پیایاندا بته‌قێنین، هه‌ندێک جار گوله گڕداره‌کانی هاوڕێیانم ده‌دیت که‌له سه‌رسنگی چه‌کداره‌کانی ڕژێمدا ده‌ته‌قینه‌وه و له‌ناو جل وگۆشتی سه‌ربازه‌کاندا ده‌کوژایه‌وه، هه‌ریه‌کی دوو نارجۆکمان پێ‌بوو، ئه‌وانیشمان تێگرتن، شریخه‌ی گووله ونارنجۆکهنمان ده‌نگی ده‌دایه‌وه له‌و چه‌موو کاجانهدا، بۆ نزیکه‌ی 2 ده‌قه هه‌روه‌کوو چۆن به‌رد ده‌نگی لێوه نایه‌ت، به‌و شیوه ده‌وره‌به‌ر، ده‌تگووت گۆڕستانه، دوای ئه‌وه گوێمان له یابوویه یاوێڵی بوو، من زانیم که ئیتر کاتی ئه‌وه هاتوو، به هاوڕێیانم گووت، به‌په‌له هه‌تا هێزتان تێدایه به‌ره‌و کاچهکانی چه‌مه قوتیله تکایه که‌س نه‌وه‌ستیت و ڕاکه‌ن. چونکه ته‌نها جێگه بوو، که گووله نامان گرێته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی که بگه‌ینه، کاچهکانی چه‌مه قووتیله، زریانی تۆپ و شه‌ستیر و دۆشکه ده‌ستی پێ‌کرد، به‌تایبه‌ت جێگه‌ی ته‌قه‌کردنه‌که‌ی ئێمه. ئه‌و جێگه‌یان کوڵاند به ته‌واوی، به‌ڕاستی له فلمی جه‌نگ ده‌چوو، شهستیرهکانی دوژمن به‌سه‌رماندا هاژهکهیا ده‌هات، پاشان دهتهقهینهوه، دیمه‌نێکی سه‌رنج ڕاکێش وئێجگار ترسناک بوو، ئێستا جار جار له‌خۆم ده‌پرسم که بۆ ئه ده‌ڤه‌ره به‌و ئاسته گه‌یشت، که سه‌ربازێکی قوبهسهر له‌ناو زه‌نگاو زه‌لکاوه جوانه‌کانی چبایشهوه، ناچار ده‌کرا بێته کوردستان بکوژێت و بکوژرێت، ئایا ئه‌مه‌یه ژیان، ئه‌مه‌یه داواکردنی ماف، بۆ هه‌رده‌بێت به ڕژاندنی گۆمی خوێن بیت، ئه‌ی خۆ نیلسۆن مه‌ندێلا ته‌نانه‌ت ساچمهزهنێکیشی نه‌ته‌قاند.
دوای ئه‌وه‌ش تۆپی ڕۆشانیی(ته‌ڵقه ته‌نووره) ناوچه‌که‌ی کرد، به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ. لهمهعسکهرهکهی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه به‌سه‌دان جۆری تۆپ و ده‌بابه وهاوه‌ن، له رهبییهکهی جێگه‌ی ڕووداوه‌که‌وه، هه‌روه‌ها له ڕه‌بیه‌کانی به‌رانبه‌ر چه‌می شێخه بۆمباران ده‌کراین، به‌لام خۆشبه‌ختانه ته‌نها دڵۆپێکیش خوێنمان به چه‌کی دوژمن لێنه‌هات و بریندار نه‌کراین، به‌لام کاچهکانیان به‌سه‌رماندا ڕووخاند، ته‌قینه‌وه‌ی تۆپی قوورس لهنزیکمانهوه شپرهزی کردبووین، هه‌ندێک تۆپیان هێنده ده‌نگی به‌هێز بوو، تا نزیک بوراندنهوه، هه‌راسانی ده‌کردین، هێنده که‌وتین و هاستاینهوه، شهڕواڵهکانمان هه‌مووی دڕابوو، که‌سمان جامانهمان پێنه‌مابوو. به‌ده‌ست که‌سمان نه‌بوو، ئه‌گه‌ر ههڵهبهنم شه‌هید ته‌های ئه‌حمه‌د شیره‌مان تاوێک به‌کۆڵ هه‌ڵگرت به نۆره وامزانی که بریداره،که ده‌ستم له پشت و ڕانیدا زانیم بریندار نیه و ته‌نها له که‌وتنه‌کاندا ئازاری زۆری گه‌یشتووه. جاری واهه‌بوو که تۆپه قورسه‌کان لهنزیکمانهوه ده‌ته‌قینه‌وه، هێزی ته‌قینه‌وه‌که له جێگای خۆمان فڕییان ده‌داین. گووله تۆپ و هاون به‌رده‌وام هاڕه‌یان ده‌هات له تاریکی شه‌ودا، ده‌نگیان زیاتر درێژ دبوهوهو ده‌نگدانه‌وه‌ی تۆپه‌کان شیوازێکی ئێجگار سه‌یریان ئافهرندبوو.
به‌ناو چه‌موو مێشهلانی خوار مه‌عه‌سکه‌ره‌که‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه گه‌یشتنه کانی سارد، خۆمان کرد، به‌ماڵی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن برای شه‌هید مه‌حمود حه‌سه‌ن ژاڵهناویدا، ئه‌ویش پێشتر پێشمه‌رگه‌ی حزب بوو، هه‌روه‌ها بۆ یه‌ک دوماڵی سه‌ربه‌یه‌کێتی، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که چالاکیه‌که نه‌که‌ن به‌هی خۆیان، باوه‌ڕی ئه‌و سه‌رده‌مه‌مان به شیوهبوو، هه‌رچه‌ند سه‌به‌ینێ هه‌ر کردیان به‌چالاکی خۆیان، له ئێسگهکهیانهوه.
کاتژمێر5 به‌یانی بوو، که گه‌یشتینه‌وه به دێگوولان، هه‌تا بڵێێ برسی و تینووبووین، چاودێره‌که‌ی حزبمان ناسیه‌وه کاتێک هاواری ناسنامه‌ی لێ‌کردین، هێشتا ده‌نگی تۆپباران و ته‌ڵقه ته‌نووره ده‌بیسترا، به‌ڵام که ته‌واو دنیا ڕۆشن بویه‌وه، ئیتر تۆپه‌کان بێده‌نگ بوون.
دوای له ڕێگای ڕێخراوی ناوشاره‌وه، زانیمان که 8 سه‌ربازی بارق له که‌نه‌که‌ی سه‌ر زبڵه‌که‌وه، کهووتوونهخوارهوهو گیانیان له‌ده‌ستداوه، چونکه ئه‌گه‌ر که‌سێک شاره‌زانه‌بیت، ڕێک به‌رانبه‌ر زبڵه‌که‌ی ده‌ربه‌ندیخان، هه‌زار بهههزارێک نزیکه 1500 مه‌ترێک به‌رزه، هه‌رکه‌سێک له‌وێوه بکه‌وێته خواره‌وه، تا نزیکه‌ی 50 مه‌تر ئینجا ده‌که‌وێته سه‌ر زه‌وی. سه‌ربازه‌کان که‌به دڕننده‌ترین سه‌ربازی عێراق ده‌ژمێردران مغاویری تایبه‌تی قوهبارقیان پێده‌گووترا، ئه‌وان هه‌رگیز چاوه‌ڕێی ئه‌و نه‌بوون که ئێمه به‌و شیوه پیایندا بته‌قینه‌وه، هه‌رگیز لهبیرییاندا نه‌بوو که ئێمه به‌و زووه به‌گه‌ینه جێگه که‌مینی ئه‌وان، هێزه‌که‌ی بارق به‌نیاز بوون که خۆیان که‌مین بۆ پێشمه‌رگه دابنێن. ڕاست یاخود خێر، شه‌هید جه‌هه‌ر، ڕووف حاجی کاکه‌وڵا، ووتی له زمانی جه‌یش شه‌عبی و دۆستانی حزبه‌وه ئاگادار کراوین که 21 له هێزه‌که‌ی بارق کوژراوه، له‌و شه‌وه‌دا. خۆشبه‌ختانه هێستا زۆرێک له هاوڕێیانی که‌له نزیکه‌وه ئاگاداری ئه‌و شه‌ڕه‌ن و ماون و له‌ژیاندان، بۆ نموونه ، مام ئه‌سکه‌نده‌ر مام ئهوقادر فارس، هاوڕێ حه‌مه ڕه‌شید قه‌ره‌داخی، هاوڕێ تۆفیق فه‌تحولا، هاوڕی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ژاڵه‌ناوی، هاوڕی مامۆستا خالید، هاوڕی ڕووف ڕه‌شید،هاوڕی مه‌لا مه‌جید، ده‌یان هاوڕیی دیکه که ببورن ناویان له‌یاد نه‌ماوه(چپسی پاشه‌که‌وت کردنی مێشکمان که‌ڵی نه‌ماوه). هاوڕیی سه‌ره‌تایی بوون به پێشمه‌رگایه‌تیم سه‌ره‌تای ساڵی 1978 کاک نائیب محهد ساڵح، ناسراو به خاڵ ته‌یب که به برینداری ده‌سگیر ده‌کرێت، دوایی سسزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه،به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌ر لێبوردنی گشتی ده‌که‌وێت و ئێستا له نزیک ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج ده‌ژی، باوکی هاوار و سه‌رکه‌ن و سه‌رکه‌وت و وه‌زگێڵ ه.
سه‌ری ڕێز و نه‌وازش، بۆ هاوڕێیانی هاو خه‌بات و هاوڕێی قوتابخانه‌وه‌و شه‌ڕه گه‌ڕه‌ک بهدارلاستی و به‌رده‌قانی، لاوانی شاره‌که‌م،17 شه‌هیده‌که‌ی بهکربایێفی 31 ئازاری1982، به‌رزو پیرۆز بێت یادیان.
ئێستا هه‌موو ئه‌ڵین ئه‌و جاشه (ته‌حسین شاوه‌یس و عاسی ڕه‌ووف، کوڕه گه‌وره‌که‌ی مسته‌فا به‌رزانی) که ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید کرد مووچکهی دوو هێنده‌ی مووچه‌ی یان تهقاووتی هه‌موو پێشمهرگهکانهیه که به‌ده‌ستی ئه‌و شه‌هیدکران، زۆر ڕاسته که گوووتومه ڕاستی وعه‌داله‌ت، دوای کۆتای گه‌ردوونیش نادۆزرێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست