خەتەری داعش و خەتەری سەرانی هەردوو بنەماڵەی مافیای کورد
Wednesday, 01/04/2015, 22:17
خەتەری داعش و خەتەری سەرانی هەردوو بنەماڵەی مافیای کورد
داعش بەناوی
لادان لەئیسلام و بەتۆمەتی کافربوون دەتکوژێت وماڵ ومڵک و ژن و کچ و دایک و
خوشکت داگیر دەکات و دەستدرێژی دەکاتە سەریان ،مێژووی ئیسلام پڕیەتی لەو
جۆرە کارانەو ،هەموو مێژووی داگیرکاریەکانی ئیسلام تۆمارکراوە پێویست بە
گێڕانەوە ناکات .
سەرانی هەردوو بنەماڵەی مافیای بەرزانی و تاڵەبانی
،بەشیوەی داعش لەکاتی شەری ناوخۆ ماڵ و موڵکی خەڵیان داگیر دەکرد وەک
عەنیمەی جەنگ و دەستدرێژیان دەکردە سەرژنان و کچان و زۆر جاریش لەبارەی ئەو تاوانانەوە بڵاو کراوەتەوە ،کوشتنی دیل و بێسەر وشوێن کردن .تیرۆری نەیارانی سیاسی و رۆژنامەنووس و خۆپیشانەدەر .
جیاوازی چیە داعش ژنەکەت داگیر بکات ،یاخود سەرکردەیەکی مافیای
دەسەڵاتداری سەر بەو دووبنەماڵەیە ،دەی خۆ داگیرکردن هەر داگیر کردنە
،ئەویان بەزمانی کافرو ئەم یان بەزمانی نەیاری سیاسی و ڕەخنەگر ،
داعش ژنان دیل دەکات و دەستدرێژی دەکاتە سەرو لەبازاڕدا وەک کەنیزەک دەیفرۆشێت .
سەرانی مافیای کورد ،ژنان و کچان ،لەڕیگەی پۆست وپارەوە ئیستغلال دەکەن بۆ
تێر کردنی ناوگەڵی برسیان ،هەردوکیان داگیر کردن و ئیستغلال کردن و کڕین و
فۆشتنە .
بۆیە هەرکەسێک جیاوازی بکات لەتاوانەکانی سەرانی هەردوو
بنەماڵەی مافیای کورد و داعش ،دژ بەماف وئازادیەکانی خەڵکی کوردستان بەگشتی
و ژنان بەتایبەتی ،یان شەرکی داعشە ،یان شەریکی سەرانی مافیای هەردوو
بنەماڵەیە.
ئیتر بەکەیفی خۆم کێش پێ ناخۆشە بلوکم بکات .
٣١/٣/٢٠١٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست