دکتۆرێکی ساختە، فەیلەسوفێکی هزر بەتاڵ
کەسانی هزر بەتاڵ، کە بە درۆ و ساختە دەیان ساڵ وەک دکتۆرێک خۆی بە خەڵکی بناسێنێت، بەردەوام لەلای دەسەڵاتی دزەکانیش لە هەوڵی ئەوەدا بێت خۆی بباتە پێشەوە، لەم لاشەوە وەکو ئۆپۆزیسیۆنێک دەمی گەرم بێت، هیچ تەلەفیزیۆن و کەناڵی حیزبێک نەمابێت سەری پێدا نەکردبێت، تەواو ئەو پێناسەیە فاروق رەفیق دەگرێتەوە، وا ئەمجارەیان لە مانگی ئابی ساڵی 2023 و بە بۆنەی 31ی ئابەوە، بۆ خولی دووەم خۆی کردەوە بە لای پارتییدا و لەگەڵ پیسترین و بۆخڵترین ئەندامی ئەو پارتەدا دانیشت و سیمینارییان بۆ رێکخست.
ئەم کاریکاتێرە بە بوونەی ئاشکرابوونی ئەوەی کە فاروق رەفیق بڕوانامەی دکتۆرای نییە بەڵام زیاتر لە بیست ساڵە وەک د. فاروق خۆی ناساندووە دەیکەینە نمونەی ئەو کەسە درۆزن و ساختەچیانەی، کە بە ناوی دکتۆرەوە خۆیان بە خەڵکی دەناسێنن، ئەم دیاردەیە یەکێکە لەو هۆکارانەی، کە چۆن ئەمڕۆ خوێندن و زانست لە کوردستاندا ئەوەندەی دیکە قوڕی بۆ گیراوەتەوە.