Friday, 15/01/2021, 14:21
933 بینراوە
ژمارەی 231 لە مێژووی ئەمریکا، بۆتە سیمبولی کۆتایی هێنان بە چاپتەرێکی قێزەوەن کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو سەرۆك دۆناڵد ترامپ تاکە سەرۆکێک بوو، کە دوو جار هەوڵدرا دەسەڵاتەکەی پەکبخەن بەهۆی ئەوەی لە دەستووری ووڵات لایدا، بەوەی دەیویست سیسەتمی ووڵات بەجۆرێك لە بەرژەوەندی خۆی بگۆڕێ، بەڵام هۆشیاری گەلی ئەمریکی نەیهشت سەرۆك ترامپ ووڵات بەرەو دابەشبوون و شەڕی ناۆخۆ بەرێت.
سەرەتا ترامپ بەوە دەستی پێکرد کە میدیای کرد بە دوو بەشەوە، ئەوەی لەگەڵی نەبوون مۆرکی دوژمنی لێدا و ئەوەی هاوڕای بوایە و گوێڕایەڵی بکردایە، بە میدیای باش ناوی دەهێنان، نەك هەر ئەوەش، بەڵکو پۆستەکانی لەسەر بنچینەی خێزانی و هاوسۆزی بۆ خۆی، دامەزراند. بەکوردییەکەی ترامپ چاوی لە سەرۆکە دیکتاتۆرەکان کرد و وەك پۆتین و ئەردۆغان و مەسعود.
لە ڕۆژی 6 / 1 /2021 ترامپ داوای لە هەوادارانی کرد بچنە (کاپیتەڵ هڵ) و دەست نەپارێزن، ئەوەبوو ئەوانیش هەڵیان کوتایە سەر ئەنجوومەنی پیران و کاری تووند و تیژیان بەئەنجام گەیاند، سەرەنجامی ئەو هێرشانە پێنج کەس گیانیان لەدەست دا، یەکێک لەوانە پۆلیسێك بوو، هەر لەو هات و هەرایەدا بەنیاز بوون جێگری ترمپ مایك پنس سزا بدەن و لە سێدارەی بدەن. خۆشبەختانە نەکەوتە دەستیان و ڕزگاری بوو.