کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

وێنه‌کانتان کۆبکه‌نه‌وه‌ تا به‌ده‌ردی وێنه‌کانی سه‌دام نه‌چووه‌

Friday, 18/03/2022, 1:09

1316 بینراوە


هاوڕێیه‌کم که‌ماوه‌یه‌ک له‌سوپای عێراقدا سه‌رباز بوو بۆی گێرامه‌وه‌ ، سپێده‌یه‌ک دوایی گه‌ڕاینه‌وه‌یان لەڕاهێنان  بۆ نان خواردن و پشودان .
 له‌به‌ر خۆره‌که‌ داده‌نیشن تا نان بخۆن ،سه‌ربازێکی عه‌ره‌بیش که‌ به‌عسیش بووه‌ لەناویاندا ، ڕۆژنامه‌یه‌ک ده‌خاته‌ ژێر خۆی  بۆ ئەوەی لەسەر زەوێکە دانەنیشێت ، بێئاگا لەوەی که‌وێنه‌ی سەدام لەپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەکەدا دەبێت ، پاش ماوه‌یه‌ک بانگی ده‌که‌ن وبۆ هه‌تا هه‌تایه‌ وون ده‌بێت له‌به‌رچاوان .
 دەسەڵاتدارەن  خەڵکی هەر جێگەیەک بن ، هەڵگری هەر ناسنامەیەک بن ،  دەسەڵات چاویان کوێر دەکات و هیچ نابینن، دەسەڵاتداران له‌منداڵی ته‌وه‌زه‌ل ده‌چن ،قه‌ت که‌وتن و هه‌ره‌سی دیکتاتۆرانی تر نابێته‌ وانه‌بۆیان ، بگره‌ ئه‌وان شوێن پێی دیکتاتۆره‌کانی پێش خۆیان هه‌ڵده‌گرن .
 هه‌ر له‌کردنه‌وه‌ی زیندانه‌وه‌ تا به‌کار هێنانی ئه‌و مێتودانه‌ی که‌ دیکداتۆرانی پێش خۆیان به‌کاریان هێناوه‌   بۆ ئه‌شکه‌نجه‌دانی زیندانه‌کان.
 قبوڵ نه‌کردنی به‌رامبه‌ر و ئایدیا‌ی جیاوازتر له‌خۆیان.
  تاشێوه‌ی دانیشتنیان، قسه‌یان گفتاریان و ره‌فتارو کرداریان و فشەکردن یان  هەڕەشەکانیان هەموووی دەچێتەوە سەر ڕەحمەتی پێشوویان .
 من که‌له‌خوێنه‌وه‌ی یاداشتەکەی  کاروان بوومه‌وه‌ له‌زیندانی ئاکرێدا لە کوردستانپۆستدا .
وام ده‌زانی شایه‌ت حاڵه‌کانی ئه‌نفال ده‌خوێنمه‌وه‌ ، ڕاید" ئه‌حمه‌د"ه‌که‌م لێ ببوو به‌ "حجاج"ی ‌نوگره‌سه‌لمان .
 له‌یه‌کچونی زیاد هه‌بوو، سه‌یرم لێ هات گه‌لێک ئه‌نفال کرابێ و خاوەنی هەڵەبجەبێت و باسی شۆڕش و ڕاپەڕین بکات و کارخانەی دروستکردنی  جه‌لادی هه‌بێ!؟
  من له‌قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای بووم له‌وێنه‌کانی"ئەحمەدحه‌سه‌ن بەکر"م  ده‌نووسی "که‌چه‌ڵ" و چاویلکه‌که‌یم گه‌وره‌ده‌کرد ، که توڕەش دەبووم لەشتێک بەدڵم نەبوایە به‌قه‌ڵه‌م جافه‌که‌ سه‌رو چاویم داده‌گرته‌وه‌ تاچه‌ند په‌ڕه‌ له‌کتێبه‌که‌م نه‌دڕایه‌ ده‌ستم هه‌ڵنه‌ده‌گرت .
  وێنه‌کانتان کۆکه‌نه‌وه‌ بابه‌ده‌ردی وێنه‌کانی "سه‌دام"  نه‌چێت .
 کارخانه‌و فه‌رمانبه‌ره‌کان و وه‌زاره‌ت و شه‌قامه‌کانتان تژی کردوه‌ له‌وێنه‌ی خۆتان و باوکتان و خزم و براکانتان .
ئێوە دەزانن خه‌ڵکی بێده‌زنوێژ روو لهو جێگایانە  ده‌که‌ن به‌کۆمه‌ڵێک گرفتی ڕۆژانه‌یانەوە.   ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌ سه‌ره‌تا وێنه‌کانی ئێوه‌یه‌ چ گه‌ره‌نتیه‌ک هه‌یه‌که‌ جوێن نه‌ده‌ن پێتان  کە لەوێنەکانتان دەڕوانن !؟
 ئه‌وهه‌موو به‌ڵاونه‌هامه‌تی و گرانیه‌ له‌چاوی ئێوه‌وه‌ نه‌بینن؟  ئێمە  هیلاک بووین به‌ده‌ست ئه‌م هه‌موو وێنه‌یه‌وه‌ ،جگه‌له‌وه‌ی که‌پاره‌یه‌کی به‌رچاوی تێ ده‌چیت ،به‌ڵا یه‌کیشه‌  سبه‌ی وه‌ک ته‌ڵه‌ خه‌ڵکی له‌سه‌ر وون ده‌کرێت .
 ئاخر چ گه‌ره‌نتیه‌ک هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک توشی گرفت نه‌بێت له‌سه‌ر وێنه‌کانی ئێوه‌ ؟  دارو به‌رد وێنه‌ی ئێوه‌یه‌ به‌رگی ڕۆژنامه‌کان من ده‌ترسم سبه‌ی په‌ڕتوکه‌کانی قوتابخانه‌ش ببێته‌ وێنه‌ی ئێوه‌...!
 ئاخر ئه‌و ده‌م منداڵێکی چه‌تونتان لێ په‌یدا ده‌بێت که‌کاره‌باتان کوژانه‌وه‌  سه‌روچاوتان به‌قه‌ڵه‌م جاف ڕه‌ش ده‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تا یه‌ لێ نه‌بێته‌وه‌ .
 بیره‌وه‌ری وێنه‌کانی سه‌دام دوو یادگاریم بیر دێنێته‌وه‌ هاوڕیکه‌م که‌له‌دووم ڕۆژه‌کانی ئه‌نفالدا قاره‌مانانه‌ شه‌هید بوو ،پێش چونی بۆشاخ به‌یانی یه‌ک  کە دەچێت بۆ کرێکاری زه‌رفێک تژی له‌پیسای  ده‌کێشێ به‌وێنه‌که‌ی "سه‌دامدا" که‌ له‌ به‌رامبه‌ر (ئاماده‌ی پیشه‌سازی) دابوو به‌به‌رگێکی کوردی شینه‌وه‌ کەلە هیچ نەدەچوو لە سەرەک جاشێک نەبێت .
 دووم یادگاریم له‌چونی شه‌وێکی  پ. م دابوو لای سه‌رچنار که‌ ماڵه‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌ کانیان پێ ده‌ووتن . له‌ماڵێک دامه‌زراین تاپاروه‌ نانێک بخۆین، سه‌یرمان کرد خاوه‌ن ماڵ  خوێ زۆر تێک دابوو ڕاستی ئێمه‌ که‌وتینه‌ گومانه‌وه‌ ، تاله‌لالۆی خاوه‌ن ماڵ گه‌یشتین کە  وێنه‌که‌ی سه‌دام ببوه‌ به‌ڵا بۆی و دەیویست ئێمە نەیبینین  کەهەڵی واسیبوو بەدیوارە چڵکنەکەی ژوورەکەیانەوە ،  چونکە  شه‌وی ڕابردوو چه‌ند خۆفرشێک  له‌و گه‌ڕه‌ببوون  وخاڵۆی خاوەن ماڵ نه‌ی ده‌زانی و گومانی هه‌موو کە ئێمە کێین؟
 زوو  زوو ده‌یووت ، برا "فرسان"ی لێ بوو دووێنێ شه‌و بۆ یه‌ ئه‌م بزماره‌مان هه‌ڵواسیوه‌ بەدیوارەکەدا  ، هه‌ر زانیمان ئه‌وان هاتن ئه‌م وێنه‌یه‌ هه‌ڵده‌واسین ، من ئه‌و ده‌م زۆر توڕه‌بووم گەنجێکی کەم ئەزموون بووم تەنانەت  فەرمانبەریشم  بەخائین دەزانی  .
به‌ڵام هه‌نوکه‌ زۆر داوای لێ بوردن له‌و خانه‌ خوێیە ده‌که‌م که‌ئاماده‌ نه‌بووم نانه‌که‌شی بخۆم.
 وێنه‌که‌شم له‌حه‌وشی ماڵه‌که‌یدا دا به‌زه‌ویدا  ، جارێک لەجێگەیەک خوێنمەوە  که‌به‌بۆنه‌ی ڕۆژێکی حیزبێوە ، شوفێری پاسه‌کان ئاگادار کراون وێنه‌ی  دەعەجانێک هه‌ڵواسن بەپاسەکانیانەوە ، زۆر نیگه‌ران بووم، ئاخر ده‌بوو ئێمه‌ فیر بین هه‌ر هیچ نه‌بێ شوێن پێ ی دیکتاتۆران هه‌ڵنه‌گرین. چونکه‌ شه‌رمه‌زاری یه‌ ئێمه‌ نه‌عله‌که‌ی( ئه‌بوو حسێن)مان بیر چێته‌وه‌  کە لەیەکێک  لەشەقامەکانی بەغدادا  لەتەپڵی سەری بەتاڵێ سەدامی دەدا  بەنەعلەکەی دەستی .
تکام وایه‌ وێنه‌کانتان کۆکه‌نه‌وه‌ بابه‌ده‌ردی وێنه‌کانی سه‌دام نه‌چێت و سبەی  باوکی حسێنێکتان لێ پەیدا نەبێت ، سەری  بەتاڵتان بە کڵاش بکوتێتەوە و تفتان لێبکات  ، وەک ئەو پیاوە ڕیشدارەی قورئانی خەتم کردوە لەهەڵەبجە و گەردنی سەدامی ئازادکرد  کە دووبراو خوشکێکی بەکیمیاوی  شەهیدکردووە ، لەداخی ڕەفتارە جوانەکانی ئێوە .  

پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگاررانگور"ەوە نوسراوە