مافیا نیشتمانی نییە
Friday, 18/02/2022, 19:38
559 بینراوە
ئەگەرمرۆڤی وشیاریی کورد دیوێکی دیکەی ئەو دەسەڵاتەی باشووری کوردستان هەڵسەنگێنێ دەبێ خۆشحاڵ بێ کە لەو سەردەمەدا ئەو دووبنەماڵەیە دەسەڵاتیان لە نێوان خۆیاندا قۆرغ کردوە وبە زەبری چەکداروپارەی دزیەتی خۆیان جێگیرکردوە.تا مەلا مستەفا ئاشبەتاڵی رانەگیاندبووونەچووبووخزمەت شای ئێڕان ودەستی شآی ئێڕانی ماچ نەکردبایە هەر واماندەزانی قارەمانە!
جەلال تاڵەبانی ساڵی١٩٦٦ بە جاشی ٦٦ پێناسەکراوپەنای بردە باوەشی داگیرکارێکی دیکەی کورد هەر واماندەزانی رزگاریدەرە!دوای سەددامیش بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماریی لە عێڕاق هیچ بێ نرخیەک نەما بەسەرکوردیی نەهێنێ،گەر دوای خۆشی کوڕە حۆلەکانی بەوشێوە کە وڵات بەڕێوە دەبەن،نەمانزانیبیایە چن،دەرنەدەکەوت کە بایی چەندن.
پێش رووخانی سەددام وحیزبی بەعس،پێشمەرگە،سیمایەکی رزگاریدەروئازادیخوازانەی هەبووە ومایەی شآنازیی نەتەوەیەکی بن دەست حیسابی بۆ دەکرا.ئێستێ ئەگەر شەڕی داعشیش بکا،بەرهەمەکەی بۆ دووبنەماڵەی مافیایە کە نیشتمانیان نییە. پێشمەرگەی رزگاریدەر لە ژێڕ سای دەسەڵاتی ئەو بووبنەماڵەیەداچؤتە ژێڕ پرسیارووێنەی پێشمەرگی سەروەت وسامانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی هێـمادەکرێ!
ئێستێش درنگ نەبووە،پێشمەرگە دەتوانێ دەست لەو دەسەڵاتە بەرداوبەرەی گەل هەڵبژێرێتەوە.لە چەند رۆژی رابوردوودا گەمەیەکی دیکەی ئەردۆغآن کەوتۆتە سەرزارن،ئەویش بە تاڵان دبردنی غازی کوردستانە.کەس وەک ئەردۆغآن بنەماڵەی بارزانی ناناسێ،دەزانێ زۆر چووکەڵەن وزووچۆک دادەدەن.
ئیدی نیشتمانی ئەو دوومافیایە کێڵگە نەفتیەکان وغازی سرووشتییە،نەک نیشتمانی کورد.
دار،ریشەی لە خاکدایە.ئەو خاکەی کە تێیداپەروردەدەبێ بەرووبوم دێنێ.لقوپۆی ئەو دارە دانیشتوانی خاکێکن کە سەربەودارەن.کورد ریشەی لە سەرخاکی خۆیەتی.مافیای ئەو دووبنەماڵەیە ریشەیان بە دەستی داگیرکار لە سەر خاکی باوانی کورد چەقیوە!ریشەی ئەو بنەماڵەیە لەرزۆک ورزیون لە سەر خاکی کوردستان.
مافای دەسەڵات لە باشووری کوردستان لە لایان چەند کەسێکەوە بەرێوەدەچێ کە خۆیان وەک سەرۆک وبەرۆک داسەپاندووە.لە دەورووبەریی ئەمافیایە کەسانێکی بێ کەسایەتی ومفتەخۆربۆ بژیوی ژیانیان کۆمەڵگافریو دەدەن.ئەو کەسانە وەک ڕاوێژکاروسیاسەتزان وتوێژەربۆ پاراستنی سەروەت وسامانی ئەومافیایە کار دەکەن.
لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە دارودەستەی سەر بەمافیا خەریکی وەرگرتنی بەرتیل وگرێبەستی نایاسایی،قاچاغی کالاو وپەرەپێدانی بێ ئەخلاقین کە بە شێوەی سیستماتیک بەرێوەی دەبەن.ریشەی ئەو دەسەڵاتە بەئاوی پیسیی داگیرکارئاودێڕ دەکرێ وهیچ پەیوەندیەکی بە چآرەسەریی کێشەی کورد نییە.زۆریی نەماوەریشەی داری ئەو دوومافیایە بکەوێتە بەر رقی پیرۆزی خەڵك ولە بنەڕەتداهەڵكەندرێ.مافیا بێ نیشتمانە.