ئۆقیانوسێک لەتاوان
Thursday, 17/02/2022, 1:39
1338 بینراوە
گه‌وادێک ده‌ڵێت: (حوکمه‌ت مافی ئه‌وه‌ی نییه له‌ئێمه بپرسێت، چونکە خۆیان یه‌که‌مین مشته‌ریمانن)
(گه‌وادێک)ی تر دەڵێت: ئه‌م ده‌فته‌ری ته‌له‌فۆنه ده‌بینی؟ ئه‌وە ژماره ی کۆمه‌ڵێک تەلەفونی به‌رپرسی ئه‌م شاره‌یه.
ئۆقیانوسێک له‌تاوانم خوێنده‌وه ئه‌وکتێبه‌ی له‌ناخه‌وه هه‌ژاندمی . ئه‌وکتێبه‌ی پێی ووتم ئیتر کورد بوون، پیاو بوون شه‌رمه‌زاریه، سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له‌خه‌ندان خان ده‌که‌م .ئه‌و به‌ڕێزه ده‌ستی داوه‌ته کارێکی گه‌وره که‌به‌که‌م که‌س ده‌کرێت .
لێ به‌ڵی هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌زنیشی کرد کاتێک خه‌ڵاتی قبوڵ کرد له سه‌رۆکی حوکمه‌تێک که چەندین ساڵه به‌پلان خه‌ڵکی کوردستان فاسد ده‌که‌ن، به‌لای منه‌وه وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی ئه‌م خانمه له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵێک پرسیاردا ڕامان ده‌گرێت.
که خۆی له‌م خاڵانه‌دا کۆ ده‌کاته‌وه، داخۆ "ئۆقیانوسێک له‌تاوان" ته‌نها ئه‌م به‌رگه‌یه، یاخود به‌رگی تری به‌دوادادێت... !؟
داخۆ ئه‌مه پلانێک نی یه ته‌نها له‌دژی هه‌رێمی سه‌وز کرابێت؟
داخۆ له‌زیندانه‌کانی هه‌ولێرو دهۆک چ باسبێت؟
کرێکاره‌کانی سێکسی ئه‌وده‌ڤه‌ره چیان له‌هه‌گبه‌کانیانا حه‌شار دابێت؟
بڵێی خاتو خه‌ندان ڕێگه بدرێت له‌وێش پرسیاره‌کانی بکات یان نا...؟
ڕه‌نگه له‌وێ له‌ده‌ڤه‌ری زه‌ردا خانمی سابڵاخی خوای فێمێنیزم پڕۆژه‌یه‌کی وامان بۆ بکات، یان ده‌بێ ئه‌و باوه‌ڕه‌مان لادروست بێت، که‌به‌ڵێ له‌هه‌رێمی سه‌وزداشێوەیەک لە ئازادی هه‌یه.
ئه‌وه نییه کرێکاره‌کانی سێکس ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن و ده‌نگیان ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی زیندان، چەندین ساڵه کار بۆ فه‌ساد کردنی گه‌له‌که‌مان ده‌کرێت.
باشوری کوردستان بۆته مه‌مله‌که‌تێک له‌شه‌هوه‌ت، مه‌مله‌که‌تێک که‌هه‌موو تاکه‌کانی که‌م تازۆر غه‌رقی تاوان بوون.
قێزتان لێ ده‌که‌مه‌وه مه‌لا،مزگه‌وت، دکتۆر،فه‌راش، شوفێری ته‌کسی، جه‌لاد، مرور، پۆلیس، حیمایه‌ی سوک، حاکم،دادگا، زه‌ڕه‌نگه‌ر،فیته‌ر، چه‌رچی، کورتان دروو، ڕۆشنبیر، شاعیر، نوسه‌ر، هونه‌رمه‌د، ئه‌فسه‌ر ئاسایش،مامۆستای زانکۆ،قوتابیانی گه‌نج، فه‌رمانبه‌ری به‌رتیل خۆر، ده‌وڵه‌مه‌نده دزه‌کان، بازرگانانی خوێن، سه‌نته‌ره‌کانی ساخته، پیاوه ترسنۆکه‌کانی په‌رده‌ی کچێنی ده‌درونه‌وه، بازرگانه‌کانی حه‌ب، پیاوه ده‌لاڵه‌کان، باوکه گه‌واده‌کان، به‌رپرسه ترسنۆکه‌کان، ئێوه هه‌مووتان تاوان بارن له‌ئاستی نیشتمان و خوا‌و ویژدان و هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تێکاندا.
ئه‌وه چ جه‌نگه‌ڵستانێکه درووستان کردوه؟
ئه‌وه بۆیه شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی شاری ڕۆشبیری خۆی داوه‌ته ده‌ست قه‌ده‌رێکی ترسناک و دەیان" سەید حاجی و عەفەج" لەگەڕەکاکاندا دروست کراوە لەماڵەفاحیشەکاندا .
ئافره‌تێک ده‌ڵێ: من مشته‌رێکانم چاک ده‌ناسمه‌وه ،ئه‌وانه‌ن که‌شه‌وان له‌سه‌ر ته‌له‌فیزۆندا ده‌یان بینم باسی کۆمه‌ڵگای ته‌ندروست ده‌که‌ن پێکەنینم دێت ،چونکە به‌ڕۆژیش له‌لای ئێمه‌ی له‌شفرۆش میوانن .
له‌لاپه‌ڕه‌ی 199 ی ئه‌م کتێبه‌دا باسی پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مان ده‌کات که‌دوایی پیاو بۆ ژنه‌که‌ی ده‌هێنێت و بەچالاکی بەخەڵکی دەفرۆشێتەوە .
خودایه ئه‌وه خه‌وبوو من بینیم یان ڕاستیه‌و من تائیستا له‌سه‌ر خەیاڵی ڕابردوو ده‌ژیم... !؟ من نازانم به‌رپرسه‌کان ئه‌م کتێبه‌یان دیوه یان نا ؟ ئه‌گه‌ر دیویانه یان بیستویانە بۆچی گوله‌یه‌ک نانێن به‌ته‌ختی ناوچه‌وانیانه‌وه؟
ئه‌وه چی یه وا له‌گه‌نجێک ده‌کات له‌به‌ر ده‌رگا پاسبکات و به‌رپرسه‌که‌ی له‌ژووره‌وه ده‌ستدرێژی له‌ئافره‌ت بکات و خۆی بەتاڵبکاتەوەو غەرق بێت لەناو بێناموسیدا ؟
ئه‌وه چ دنیایه‌که باوک، مێرد، برا ،دایک، خه‌سو، ببنه ده‌لال و گه‌وادی کچ و بوکه‌کانیان؟
ئه‌وه چ جه‌نگه‌ڵستانێکه ...! ئاخر ئازادی کەی وایە، کە له‌گه‌ل خۆیدا فاسد بوون بکاتە پیشه‌مان؟
ئێستا ده‌یان دۆڵ و شیویان ناوناوە چونکە فەسادی بەدڕەوشتی تێدادەکرێت .، ئاخر من قێز له‌ئێوه‌ی ئافره‌تیش ده‌که‌مه‌وه وه‌ک خۆتان ده‌ڵێن مریشکن و خۆتان خۆڵ به‌سه‌رتانا ده‌که‌ن. ئه‌ی بۆوانه‌یه‌کی ئازادی ئازایه‌تی له‌کچه‌گه‌ریلاکان وه‌ر ناگرن؟
ئه‌و گه‌ریلا نازدارانه‌ی قه‌ندیلیش داده‌نه‌وێته‌و سوژده‌یان بۆ ده‌بات. سڵاو کرێکارانی کۆیله‌ی سێکس ،به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆیله‌بونه‌تان نیم ،ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌مڕۆ قبولی ده‌که‌ن له‌زه‌مانی سپارتاکۆسیشدا نه‌بوه.
له‌وکتێبه قه‌واره گه‌وره‌یه‌دا ته‌نها سه‌رکه‌وتم دی که‌خاوه‌نی شه‌هامه‌ت بێت، ئێمه پێویستمان به‌هه‌زاران سه‌رکه‌وته، جارێکی تر ده‌ستخۆشی له‌و خانمه به‌ڕێزه‌ده‌که‌م سڵاوی خۆشه‌ویستی بۆ ده‌نێرم به‌هیوام له‌م پڕۆژه‌یه‌یدا به‌رده‌وام بێت کەدڵنیام نابێت . خۆزگه هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانیش ئه‌م کتێبه‌یان ده‌خوێنده‌وه، نه‌ک بۆ وه‌رگرتنی چێژ، به‌ڵک و بۆ وانه‌یه‌کی جدی و پرسیاری ڕووبەڕووبونەوە دژی مرۆڤە پوچانەی ئەو نیشتمانەیان گەیاندە ئەم ئاستە کە قێز لەمرۆڤ بوون و کوردبوونی خۆت بکەیتەوە.
پەیامی ڕۆژ لەلایەن :رزگاررانگور"ەوە نوسراوە