پێشمەرگایەتی و ڕادیۆ
Monday, 07/02/2022, 0:02
1281 بینراوە
لە مەکتەب عەسکەری سمینارێک کرا ، ئێمە هەموومان لەهۆڵە فراوانەکە دانیشتبووین جەلال تاڵەبانی لەپڕێکدا بە ئالێلری ڕادیۆخنجیلانەکەی دەستی پشتی خوراند لەو کاتەدا شەهید حەسەن کوێستانی قسەی دەکرد ، وەڵامی پرسیارێکی دەدایەوە کە پرسیارێکی لێ کرا بوودەربارەی باری ئابوری مەڵبەندی سێ پێش گفتوگۆی شۆڕش لەگەڵ ڕژێم . نەوشیروان مستەفا سمینارەکەی بەڕیوە دەبرد من و یاسین سەیری یەکترمان کرد یاسین کادێرێکی شۆڕشگێڕان بوو ، بەچرپە پێی ووتم ڕادیۆ ئەو سودەشی هەیە ..! پێکەنینێکی بێدەگمان بۆیەکتری کرد . لە دوایدا گفتوگۆی ئەم سمینارە کرا بەنامیلکەیەک بەناوی "گفتوگۆی شۆڕش لەگەڵ میری " بەهیوام لەئەرشیفدا پارێزراوبێت چونکە لەدوایی ئاشبەتاڵەکە یەکەم وەفت دەچنەبەغدادی تاوان بۆ گفتوگۆکردن ، نامیلکەکەبەرگێکی سوری هەبوو ، زیاتر سمینارەکە باسی نەشەڕ نەئاشتی بوو کە خۆمان پێیی دەڵێن "هودنە" . جارێک لە گوندی سماقولی چێشت هەنگاوێک بوو لەهەیوانی ماڵی خوا لەناو دارسێوەکاندا دانیشتبووین ، ئەم گوندە زۆر سەرنج ڕاکێش بوو ئاوی هێندە زۆر بوو بەژێر هەیوانی مزگەوتەکەدا نازدار ئاوەکە دەڕۆی ڕوون شیرین بەتام . ڕادوێی پێشمەرگەیەک لەسەر کوردی بەغدادبوو گۆرانی داواکرابوو ، خانمێک داوای گۆرانی دەکرد پێشکەشی کرد بەخزمەکانی دوایی خوشکی پێشمەرگەیەک دەرچوو کە گۆرانێکەشی پێشکەشی براکەشی کرد ، پێشمەرگەکە خەڵکی شارە جوانەکەی کۆیەبوو بەداخەوە ناوەکەیم بیرنەماوە ،بەڵام بیرمە چاوەکانی پڕبوو لەفرمێسکی قەتیسماو ، ئەوە هونەرێک بوو کە لەم ڕێگەیەوە بەکەرەسەی دوژمن هەواڵی سەلامەتی یەکتر بزانن کۆدێک بوو ئەو پێشمەرگەیەی زۆر شادمان کرد ، بیرمە ووتی : هەموو کەس و کارەکەم گیرابوون ئێستا هەواڵی ئازادبوونیان دەزانم . گۆرانێکەش تاهیر تۆفیق بوو کەداوای کردبوو .
جارێک لە بادینان بووین ئەو ڕادیۆ سۆنیانەی لەئێرانەوە دەهاتن "ئێف ئێن"ەکانیان دەر نەدەهێنا ، چەند فڕۆکەیەکی شەڕکەر بەئاسمانی ناوچەکەدا ماخۆلانیان بوو ، کرمانج و هیوا ڕادوێیان پێبوو گوێیان لەگفتوگۆی نێوان دووفڕۆکەوان بوو ، یەکێک لەو فڕۆکەوانە ووتبووی ئای لەم بەهەشتە کەی "سەید ڕەیس " پارچەیەک لەم زەویەمان دەداتێ مالێکی لێدروست بکەین ؟ ئاخر بادینان پارچەیەک بوو لەبەهەشت چەند ڕووباری سەرشێت بەناویدا دەڕوات
زێیی گەورە زێی بچوک ڕوباری ڕۆشین هەموو قەراغی ئەو ڕووبارانە داری سەوز بوو .
کرمانج کەعەرەبی دەزانی ئاوا قسەی ئەو فڕۆکەوانەی وەرگێڕا بۆمان ، دوای ڕاپەڕین ئێمە هەرچی زەوی کشتوکاڵی بوو لەسەر پێشنیاری فڕۆکەوانێکی دوژمن ، دەستمان کرد بەدابەشکردنی بەباش وجاشەوە هەموویان بونە خاوەنی زەوی و نەمانهێشت بەعس وەجاخی کوێر بێتەوە . بێنەوە لای ڕادیوێکە هاوڕێمان هەبوو هەموو نیوەڕۆیەک یەک کاژمێر گوێ لەکەلسوم دەگرت ، جاری واهەبوو منیش حەزم دەچووە سەر کەلسوم کەبۆیان وەردەگێڕام یەک کاژمێر چوار دێڕی نەدەوت ، بەڵام ئەو گۆرانیەم زۆر لاخۆش بوو کەدەیووت "ئازادیم بەرێ و دەستەکانم بکەرەوە " بەڵام مۆسیقاکەی دەیبردینە ناو دنیایەک کە فێری ئارامی ڕۆحی دەکردین ، من کە ڕادییۆم پەیداکرد بەردەوام گوێم لەکۆمەڵەی زەحمەتکێشان دەگرت ، حیزبی کۆمەنیست ، بۆیە جارێک کادێرێک کە هیچی نەدەزانی چوبوو ڕاپۆرتێکی لێدابووم کە گومانیان هەبوو من لە "ئاش" وە نزیکم ئاڵای شۆڕش . بەشەرتێک ئەو کادێرە داماوە هەموو جارێک لەمن زیاتر پیلی رادوێکەی سەرف دەکرد ، چەندە نمەک بەحەرام بوو ، دوای ئەنفالەکان ڕۆشتەوە نازانم کەوتە کوێ ؟ بەڵام دڵنیام کە پیاوێکی سپڵەو ترسنۆک بوو . پەیامی ڕۆژ لەلایەن "ڕزگار رانگور"ەوە نوسراوە