کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ماندێلایەکی دیکەی کورد زیندانی بە چۆک داهێنا

Monday, 17/01/2022, 0:43

500 بینراوە



باش لە بیرمە کاتێک تەرمی مەلا مستەفایان لە شاری شنۆوە هێنایەوە شاری هەولێر وکردیانە زیارەتگە، خەڵكی ساویلکە لە سەر ڕێی تەرمەکە ئەو بەر ئەو بەری جادە و شەقامی شاریان گرتبوو، چون چاوەڕوانی هاتنەوەی جەنازەی مەلا بوون. هەر لەو رۆژەدا خەڵكی سادە لە بیریان چوو، کە بەهۆی ئاشبەتاڵی مەلا مستەفاوە، چی نسکۆیان بەسەر هاتووە، تێیدا سەدان و هەزاران مرۆڤی کوردی بێتاوان بوونە قوربانی ئەو بنەماڵە!
ئێستا پاشماوەکانی ئەو مەلایە گۆڕی باوکیان کردۆتە پەرەستگەیەک بۆ ئەو کۆیلانەی، کە سەردانی دەکەن ، تەنانەت تاقمێکیان کاتی سەردانەکەیان دەڵێن: ئاسوودە بنوو، ئێمە بێدارین! لە بێدارییشدا ئەوە نزیکەی سی ساڵ دەبێ حوکمی ئەو بەشە لە وڵاتیان بە زەبری چەک بە دەستەوە گرتووە و داگیریان کردووە! ئەوەی مەسعود بارزانی بە سەر کوردی هێناوە هیچ دوژمنێکی کورد بە درێژایی دیرۆک نەیکردوە.
تایبەتمەندی دەسەڵاتی ستەمکار زۆر زوو ئاشکرا دەبێ. دەسەڵاتیك کە بۆ مانەوەی خۆی هیچ پێوەرێکی نەتەوەیی و نیشتمانیی رەچاو نەکرد، لەگەڵ فارس یان عەڕەب هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە. سەدامیان لابرد، بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیان خستە جێگای. روو پەڕەکانی ژیاننامەی ئەو دەسەڵاتە لە باشووری کوردستان هیچ ئاسۆیەکی روونی تێدا بەدی ناکرێ. تەنیا چآرە لەناوچوونی ئەو سیستمە فاسید و گەندەڵەیە، کە خۆی داسەپاندووە.
لە باکوری کوردستان رۆڵە بە ئەمەکەکانی کورد زۆرن، کە خراونەتە نێو زیندانەکانی فاشیزم و بە ورەیەکی بەرزی کوردانە وێنەی شۆڕشگێڕێکی راستەقینە دەبینن و خۆشترین رۆژەکانی ژیانیان فیدای ئاواتەکانی نەتەوەکەیان کردووە بە بێ ئەوەی چآوەڕوانی هیچ خەڵاتێک بن.
محەممەد سیزەر، یەکێک لەو قارەمانەیە کە بۆتە سیمبوڵی بەرخۆدان وورە بۆ نەتەوەکەمان کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵی رەبەق خۆشترین کاتەکانی ژیانی خۆی پێشکەش بۆ نەتەوەیەک کرد، کە لە سەردەمی پێشکەوتندا پێی رەوا نابینن بە زمانی دایکی خۆی پەروەردە ببێنێ! کەچی دەسەڵاتێک لە باشووری کوردستان هەیە، جگە لە پارە و کورسی بیر لە هیچ شتێک ناکاتەوە. هۆی چییە کە (سیزەرەکان) تا سەر ئێسقان باوەڕیان بە رزگاری نەتەوەکەیان هەیە و لە باشوری کوردستانیش بۆ وەرگرتنی پلەی سەرۆککۆماریی هیچ بێ ئەخلاقییەک نەماوە بەسەر کوردی نەهێنن؟
دوای ٣٠ ساڵ لە تاریک خانەکانی دەوڵەتی رەگەزپەرەستیی تورکدا، ئازادی رێزدار (سیزەر) ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێ، کە دۆزی رەوای گەلەکەمان شانازیی بە سیزەرەکانەوە دەکا، کە هیوای دوارۆژی نیشتمانن. 
ئازادی لە خۆت و گەلەکەت پیرۆزبێت ئەی قارەمانی کورد.

پەیامی ڕۆژ لەلایەن "جەعفەر کەریمی"ەوە نوسراوە