وەرن باسنورێک بۆ مەینەتێکانمان دابنێین، سەرۆککۆمار بەئێمە چی !
Saturday, 15/01/2022, 1:13
903 بینراوە
دوایی داگیرکردنی عێراق لەڕێگەی هاوپەیمانانەوە بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا ، خۆش لەوەدایە ئەمەریکایەکان دەڵێن : ئێمە عێراقمان داگیرکردوە، کەچی سیاسیە خۆشمەشرەبانی کورد دەڵێن : نائێوە ڕزگارکەن ، کوردیش زۆریان وادەڵێن ،چونکە ئێمە تاکە نەتەوەی سەر ئەم ئەستێرەیەین ،پێویسمان بەوە نەییە بیر بکەینەوە و جیاوازی داگیر کەرو ڕزگار کەر بزانین ....!
٩ی ئەپریلی ٢٠٠٣ دا، ئەمریکا و بەریتانیا بە هاوکاری هاوپەیمانەکانیان، لە کردەوەیەکی سەربازیدا لەژێر ناونیشانی " پرۆسەی ئازادی عێراق" دا لە دەرەوەی شەرعیەتی یاسایی نێودەوڵەتی، کۆتاییان بە ڕژێمی ٣٥ ساڵەی حوکمی بەعس هێنا .
مێژووەکە هێندە دوور نییە کورد سێ دانەجار پۆستی سەرەک کۆماری عێراقی تاوانی وەرگرتووە . تاڵەبانی دوو دەورە واتە ٨ساڵ بەڵام دووساڵی هەر لەسەر مەینەتەکانی جێگادابوو بەنەخۆشی وسەرەک کۆماریش بوو ، ٤ساڵیش فواد مەعسوم کە زیاتر بەقسەیەک ناوبانگی دەرکرد "ئەمن عەلاقەم پێی نییە" نەک وەک سەرەک کۆمار ٤ساڵیش بەرهەم ساڵح کە ئەویش بەووتە بەناوبانگەکەی کەووتی :"پیاو دەبێت حورمەتی خۆی و میللەت و خێزانەکەی بگرێت " چوارساڵی بەڕێکرد . بیرمان نەچێت ئەم سێ سەرۆک کۆمارە حەجیشیان کرد و لە بەردە ڕەشەکە پەیمانیان دا کە عێراق وەک چاویان بپارێزن و لەباتی بەرد مۆبایلەکانیان گرتە شەیتان ، تالەهەموو گوناحەکانیان پاک ببنەوە بۆەیە ئەم گەشتی حەجەیان کرد .
پرسیار لێرەدایە ، داخۆ ئەم پۆستە لەبەغدادی تاواندا چی بۆگەلی ئێمە کردووە ؟ ئایا کەسایەتێکان کەسانی لاوازن و هیچیان لەباردا نییە ؟ یان هەر بەڕاستی ئەمە پۆستێکە هیچ نییەو کورد تەنها خۆی هەڵدەخڵەتێنێت ، بەناوی زل و دێی وێرانەوە !؟
کورد هەمیشە لەبەغدادی تاواندا خزمەتکارێکی پەراوێزخراوبووە ، گەر تۆزێک بگەڕێنەدوواوە بۆدوواوە جێگری سەدام حسێن کوردێکی قەبەو گران و بەهەیکەل هەبوو ناوی "تەها محێدین مەعروف " بوو .
ئەم پیاوە دووا جار لەسایەو سێبەری دەسەڵاتی کوردی مرد بەبێدەنگی ، نە هیچی کرد نەهیچی ووت ، هەموو نهێنێکانی لەگەڵخۆیدا ناشت . جارێک یەکێک لەخزماکانی دەگیرێت لەسلێمانی کەسوکارەکەی دەچنە ماڵەکەی لەبەغداد و داوای لێدەکەن کە سۆراغی گیراوەکەیان بۆ بکات
تەهای داماو تەهای کارتۆن کە بەدرێژای تەمەنی غوڵام و خزمەتکاری دەسەڵات بوو یەک ووشەی نەووت یەک چالاکی نەبوو بەخزمەکانی دەڵێت : ئەمە واستەیەکی گەورەی دەوێت ، ئەویش لەتوانای مندا نیییە...! دووهەمین کەسی دەوڵەتی عێراق توانایی نییە چارەنوسی زیندانیییەک بزانێت ؟
لەماوەی ئەم چوار خولە کە کورد پۆستی سەرەک کۆماری لابووە ، بەس پێم بڵێن ئەمانە چ سودێکیان هەبووە ؟ چیان کردووە بۆ کورد ؟ لەکوێدا هەڵوێستێکی جوامێریان بۆ کێشەی کورد هەبووە ؟ تەنانەت ئەگەر نوزەیەکیشیان لێهاتبێت ، لەهەولێریش دەنگیان نەبیسراوە هاتوونەوە سلێمانی و لەوێ بەعەرەبیەکی تێک شکاو قسەیان کردووە ، سەدان جار تورکو فارس و عەرەب سوکایەتیان بەکورد کردووە بۆردومانیان کردووین زەهریان بۆ ناردووین خەڵکیان فڕاندووە بەساروخ لە کوردیان داوە لەئاسمان و زەوێوە تەقەیان لێکردووین . سەرەک کۆمار مێش میوانی نەبووە .
دەمی هەمووکورد بکەرەوە باسی جەوامێری جولەکەو ئیسرائیلێکان دەکات، کەچۆن لەڕێگەی ئەمەریکێکانەوە لەڕێگەی لوبی جولەکەوە دوژمنە سەرەکێکەی تەفرو توناکرد و شیعە بەسەرکردایەتی ئێران جەبهەیەکی پێکردەوە لەگەڵ هەموو سونەی عەرەب ئیسرائیلێکان دوایی ڕژێمی سەدام بێخەم پاڵیان داوەتەوە ، هەرئەوەنا بەڵکو
ئەمریکا دانی نا بە قودس دا وەکو پایتەختی دەوڵەتی ئیسرائیل ، لە مساڵانەی دوایشدا بەرزاییەکانی "جۆلان" ی وەکو بەشێک لە خاکی ئیسرائیل ناساند.
هەموو ئەمانە کاردانەوەی توندی لە جیهانی عەرەبیدا بەدوایی خۆیدا نەهێنا، بەڵکو بۆ یەکەمجار وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب لە "وارشۆ" ی پایتەختی پۆڵەندا، بە ئاشکرا لەگەڵ سەرەک وەزیرانی ئیسرائیل دا کۆبوونەوە ، ئامانجی کۆبونەوەکەش ئاسایشی ناوچەکە بوو نەک فەڵەستینێکان .
ئەوان واتە عەرەب ماستاو بۆ ئیسرائیلێکان دەکەن تا بەرەیان لەگەڵ پێک بێنێت دژی ئیمپراتۆریەتی شیعە .
کورد چی کرد ؟
کەرکوکی کردە شاری برایەتی کوردەکانی کەرکوکی نەگەڕانەوە لەهەولێرو سلێمانییەوە بۆ کەرکوک عەرەبی دنیایان هێنا یە نیشتمان و خاکیان پێدەفرۆشن بەهەرزان ، هەموو ئاسانکاریەکیان بۆدەکەن ، جارێک لەگەڕيکی بەختیاری بوو بەشەڕ لای تەلاری هونەرەوە ،چەند منداڵێکی عەرەب لە منداڵێکی کوردێکیان دابوو، ئاسایش هات، ئاسایشەکە ووتی : کاکە کێشەکە چاکبکەنەوە بۆ خۆتان و لێیان ببورن ، چونکە تاڵەبانی ئەمری کردووە هەرکەسێک لەعەرەب بدات عەرەبەکەش تاوان باربووبێت کوردەکە بگرن و بیرازی بکەن تا فێربن ڕێزی براعەرەبەکان بگرن .
من بەرپرسم لەم قسەیەم کەدەیکەم .
حیزبەکانی کورد شەڕیانە لەسەر ئەم پۆستە کە جگە لەسوکایەتی هیچی بۆ کورد بەرهەم نەهێناوە ، من دوژمنی کوردبم لەگەڵ ئەم پیاوانەدا کە سەرۆک کۆمارن دانیشم ئەگەر کورد خاوەنی بۆمبی ئەتۆمیش بێت ، حسابی هیچی بۆناکەم .
بۆیە تکایە واز لەپۆستی سەرەک کۆمارو بەغداد بێنن باحیزبەکان شەڕی خۆایان بکەن نەک تۆی داماو ، چونکە ئەوەی دەچێتە ئەوێ مرۆڤی تێک شکاوە ، بێیاگان لەوەی ئەو ووڵاتە یەکەمین ووڵاتی گەندەڵکاریە لەهەمووجیهاندا .
کورد سوپایی عێراقی دامەزراند ، کورد دەیان پەرلەمان و وەزیری هەیە لەبەغداد دا کە چی پیاوی تێدا نییە لەسەر ئەم هەمووڕووداوە یەک ووشە بڵێت و یەک هەڵوێستی جوامێری نمایش بکات .
بیرتان چوو لەعێراقی تاواندا پۆلیسێکی هاتوو چۆ نەمابوو ، سەرانی کورد ڕایانکرد عێراقیان دروستکردوە ، خەڵکیش ئۆتۆمۆبێلی علوج چاوی کوێرکردبوو ، ڕاکەڕاکەبوو بۆ دزی کردو ماڵی خەڵکیان ئاودیودەکرد ، جارێک لەپۆلیسی هاتوچۆبووم لەسلێمانی ئێوارەیەک بوو ، ئۆتۆمبیلێکیان هێنا خوێنی خاوەنەکەی پێوەبوو ، من زانیم ئیتر کۆتایی گەلێکە .
ئێستا دەکڕوزێنەوە هەمووڕۆژێک بۆ موچەی ئەو هەمووجاش و فایلدارو سیخوڕەی کە بندیوارن ، ئەی سەرەک کۆمار بۆ وەک "خوسێ" لە ئۆرەگوایی موچەکەی ناداتە خەڵک تا گەلەکەی نەبینێت ئەکڕوزێتەوە ...!