"قوڕ بە سەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە "
Monday, 10/01/2022, 0:04
981 بینراوە
هەندێک هەڵوێست هەیە دەبێتە ناسنامەت زارا چەند نمونەیەکی زیندووە
کە سەیری زارا دەکەم شەرم لەپیاو بوونی خۆم دەکەم.
زارا چی فێرکردین: سادە تەنها ووتی: وەرن ئێمە بەزمانی کوردی ، جاکترەبلێم زمانی دایک بەمنداڵەکانمان بڵێنەوە ، چونکە زمانی دایک لەقورئان گرنگترە " من وادەکەم زمانی کوردی دەڵێمەوە بە قوتابیەکان."
وەرن بۆجیهانێک دەجەنگین کەزۆرداری ستەمکاری تێدانەبێت ، تا وانەکەین دەبێت نەوە دوایی نەوە ئێمە بەکڕنوش کردنەوە ژیان بکەین کەئەوە بۆ من مانای مردنەو نایکەم . ئێوە دەزانن خزمینە
"ترس مەترسی هەزاران جار خراپترە لەترس خۆی"
بەدوژمنانیشی ووت :خۆبەزلزانیتان گەمژەییە ، بەڕووەخۆشەکەیەوە ووتی: دواجار
"قوڕبەسەر ئەو دوژمنەی هیوایی بەبەندیخانەیە "
ئەمە دێڕە هۆنراوەیەکی قانعە لە تاران لەزیندا نوسیوێتی ، جگە لەبەهێزی هۆنراوەکە چیرۆکی هۆنراوەکە بۆخۆی چیرۆکێکە پڕە لەڕامان ، قانع لەزیندان لەگەڵ یەکێک لەکوڕەکانیدا کە زیندانە لەگەڵ باوکیدا ، قانع نەخۆش دەکەوێت ، کاتێک سەرجانەکان پزیشک دەهێنەلای دوایی پشکنین پزیشکەکە سەیری دەکات پیاوێک بەبەرگی کوردێوە نازانێ کە فارسی دەزانێ و وادەزانێ گوندیەکی جوتیارە بۆیە ئاسودانە بە سەرجانەکان دەڵێت :چی دەوێت بۆی جێبەجێبکەن ژیانی زۆری نەماوە قانعیش داوای قەڵەم و کاغەزێک دەکات و هۆنراوەی
"ئاخرین ماڵێ ژیانم ، کونجی بەندینخانەیە " دەنوسێت.
دڵخۆش بووم زارا بەکوردی دەخوێنێتەوە ، ئەو مامۆستایی کوردیە ، مامۆستایەک کە دەسەڵاتی کوردی لە باشور شکۆی دەشکێنێت ، زارا لەجێگەی هەموو سەربۆیاخراوەکان کە لەیادی قاسمی سلێمانی دا کۆبونەتەوەو ستایشی ستەمی دەکەن لەهامانکاتدا زارا لەباخچەیەکدا کە هەواڵی زیندانی کردنی دەرچووە چاوەڕوانی هاتنی ئۆتۆمۆبێلی دادگا دەکات کە بێت بیبەن بۆ زیندان ، مامۆستا لاوازە کە لەکێوی ئاوێر دەچێت... سادە قسەدەکات بەوتەمەنەکەمەیەوە باسی مێژوودەکات و ترسی هەیە مێژووی بەناشرینی ژیانی بینووسێتەوە ، دەڵێ خزمینە من کارەتەواو نەبۆکەم بۆ ئێوە جێدەهێڵم ، براکەی دەڵێت زارا تادوێنی تاکێکی خێزانەکەمان بوو ئێستا تاکی هەموو کۆمەڵگای کوردییە ، شانازی دەکەم کە کوردم و زاراش کوردە ڕقم زیاتر لەداگیرکەو خۆفرۆشان دەبێتەوە ، زارا فێری کردین کە مرۆڤ شەرمە بەکەم سەیری خۆی بکات . ژیانیش ئەوەیە مرۆڤ نابێت بەبێدەنگی بمرێت ، لایەنی کەم وەک ئاپۆ دەڵێت: مردنەکەت مانایەکی هەبێت ، ئاپۆ ڕوولەگەریلاکان دەکات کە هەرزان خۆیان بەشەهیدکردن نەدەن . هەر ڕاستیش ئەوەیە " گەرمرۆڤ بزانێت چۆن دەژی دەتوانێت بزانێت چۆن بەنەمری دەمێنێتەوە "زارا چەند نمونەیەکی زیندووە زارا مامۆستا گەنجەکە مادام تۆ لەدەرگاوە دەچیتە ژووری زیندان دڵنیابە لەدەرگاوە بەگەورەتر لەوەی مێژوو چاوەڕێتە دێیتە دەرێ ، زارا دەڵێت : خەڵکانی تر لەسەر ئەم ئەستێرەیە لەدوایی دۆزینەوەی جێگەیەکی ترن بۆی بچین ئەستێرەیەکی تر ئەوان وێڵن کاردەکەن تانیشتمانێکی تر بدۆزنەوە ، ئێمە تازە داوادەکەین ڕێگەمان بدەن بەزمانی دایکمان بخوێنین.... ئەم دنیایە چەند پۆخڵە ؟
ناپلیۆن پۆناپارت
ئەگەر ژن نەدەبوو ، کێ بلیمەتەکانی دونیایی پەروەردەدەکرد.... !؟
پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگاررانگور"ەوە نوسراوە