ئەستێرە لە شانەکانی حکومەتی هەرێم
Tuesday, 12/01/2021, 1:56
280 بینراوە
هیچ وڵات و گەلێک لەسەر ئەم ئەستێرەیە هێندەی کورد ئەفسەر و ئەستێرە لەسەر شانی زۆری نییە.
ئەستێرە لە شانەکانی حکومەتی هەرێمی دزەکان، بە ئارەزووی خۆی پلە و پۆستی سەربازیی و پۆلیسی دەدات بە هەموو ئەوانەی کە پیاوی خۆین، یان دەیانەوێت بیان کەن بە پیاوی خۆیان، یەکسەر بە ئەستێرە سەر شانی قورس دەکەن. هەرکەسێک دەمرێت، یان نەخۆش دەکەوێت، لەڕووداوی سەرجادەدا تێوە دەگلێت، دزی لێدەکرێت یان دزی دەکات ، لە فەرمانبەرایەتییەک توشی کێشەیەک دەبێت، بە کۆرۆنا گیان لەدەست دەدات، بەسەرخۆشی بەر چەقۆدەدرێت ، لە خەستەخانەیەک خوێن دەدات، لە کۆمەککردنێکدا یان لەوێران کردندێکدا بەشدار دەبێت، هەموو ئەمانە کە لە ڕیزی خانشیندا مێش تێیانیداوە، هیچی بۆ ناکرێت، ئەمانە هەموویان بە ورگێکی زلەوە و غەبغەبەی ٢٥ کیلۆییەوە خۆیان وەکو ئەفسەری نەقیب، عەمید و هتد خۆیان نمایش دەکەن. بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی هەموو شتێکیان وەک خۆیان سوک کردوە .
کوردی باشوورهێندەی سوپای ئەمەریکا پلەداری سەربازیی هەیە، کەچی گوندێکی ئازادکراوی نییە. سوپای داگیرکەر لەناو نیشتیمانەکەیدا تەراتێن دەکات، زۆربەی پلەدار و ئەفسەرەکانی حکومەتی هەرێم فیشەکی تاپڕ و دەمانچە لەیەک جیاناکاتەوە ، کە لەخەویشا تەقەی نەکردوە ، هیچ شەرم لەخۆشی ناکات ، کە وەکو مەسعود بارزانی دەڵێمنیش پێشمەرگەم.
پەیامی رۆژ ئەمجارە لەلایەن (سمکۆ ساحیبقڕان) نووسراوە