ژیان فێڕگەیەکی مەزنە
Monday, 03/01/2022, 21:42
464 بینراوە
ژیان بریتیی نییە لە خەوتن ولە خەوهەستان وپێک هێنانی بنەماڵە.ژیان وانیەکی یەکجار گرینگە کە مرۆڤەکان لە هەر دین ورەنگ ونیژادێک بن چرکە بە چرکە تێی دەپەڕێنن. سەرەتای ژیان لە دایکبونە وکۆتاییش مردنە!ئەوەی کە زۆر جێگای سرنجە کە مرۆڤەکان چی لە ژیاندا فێڕ دەبن وچۆنی تێدەپەڕێنن؟گرینگ نییە هەر مرۆڤێك حوکمە خوێندنی باڵای هەبێ یان بگاتە ئاستی فەیلەسوفێک..زۆر خوێندەواروزانام بینیوە کە بە بارتەقای کەسایەتیەکی نەخوێندەوارئاستی هوشیاریان بەرز بێ.لە کوردستان کەسایەتی دەناسم کە خاوەنی بڕوانامەی بەرزن،بەڵام دڕندەیەکی وەک ئەردۆغآن بە دۆستی خۆیان دەزانن وحاشا لە کورد بونی خۆیان دەکەن.
زۆر جار گووتنی کەسێک کە لە ژیانیدا لە سەر کورسیی فێرگە دانەیشتووە وقەت وانەیەک لە مامۆستایەک فێڕ نەبووە،بەڵام چەرمەسەریی رۆژگار وئەزموونە بە نرخەکانی ژیان وای بار هێناوە کە مرۆڤ حەز دەکا گوێ بۆ قسەکانی ڕاکێشی ولێی فێڕ بێ.هەروەک فەلسەفە دایکی زانستەکانە و بۆتە زانستیی ئەقڵ ناسیی،ئەزموونی ژیانیش هاوتەریب دەگەڵ زانستیی فەلسەفە وشآن بە شآنی ئەو زانستە مرۆڤەکان ڕادێنێ وفێری وانە بە نرخەکانی ژیانیان دەکا.
مام مراد شاخە پیسکە کێیە؟
من مام مرادم نەدیوە ونایناسم.نازانم لە کام شآروگووندی باشووری کوردستان لە دایک بووە؟ناشزانم ئێستێ لە ژیاندا ماوە.هیوادارم لە ژیاندا مابێ.بەڵام وێدەچێ ئەو مام مرادە فێڕگەشی نەدیتبێ،تەنیا لە فێڕگەی ژیاندا فێری هەڵسوکەوت وڕاوێژ وبیرکردنەوە بووبێ.ئەگەر هەر بەرێزێکیش دەیناسی با روونتر لە سەری بنووسێ وبە خەڵكی بناسێنێ.
لە سەر رووپەڕی فەیسبوکدا رستەیەکی بە پێزیی مام مرادم بینی کە دەگەڵ بارودۆخی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئەو دەسەڵاتەی کە سی ساڵە خاک وخەڵكی داگیر کردوە،زۆر باش دەگونجێ.
مام مرادشآخە پیسکە لە سەردەمی شآخدا کە چەکدارو سەرۆک وبەرۆکی وپێشمەرگەی تێدا بووە،زۆر دوورناسانە وبە شرۆڤەیەکی کەسێکی شآرەزا بە پێشمەرگە وحیزبەکان دەڵێ:دڵنیام ئێوە رزگارمان دەکەن،بەڵام کێ لە دەستی ئێوە رزگارمان بکا؟
جەوهەری کەلام:
ئەوە هەمان رۆژە کە کاک مرادپێش بینیی کردبوو،ئێستێ ئەوانەی کە بە خۆیان دەڵێن،پێشمەرگە، بوونە پاسەوانی سەروەت وسامانی دووبنەماڵەی چەوسێنەروشێری ژوورێ ورێوی دەرەوە،کە خەڵكیان تووشی ئەو رۆژگارە کردوە کە خەریکە پۆل پۆل گەنجەکان وڵات بە جێی دێڵن.ئەگەر کاتی خۆی پێشمەرگە وحیزبەکان رزگاریدەر بووە،ئەدی ئێستێ کێ لە چەنگ ئەو دەسەڵاتە رزگارمان بکا؟جوابی ئەو پرسیارە تا رادەیەک گرانە.تۆ بڵێی مام مراد شآخەپیسکە جوابی بۆ ئەو پرسیارە پێ نەبێ؟