پیرۆزبایی سەری ساڵ
Tuesday, 28/12/2021, 14:06
820 بینراوە
قێزەونترین خووخدەی مرۆڤەکان لاسایی کردنەوەیە.لەسەر ئەورێكارە ناشیرینەش گووتنێ بەنرخی کوردەواری هەیە کە دەڵێ:قەلەرەشە لاسایی رێگارۆیشتنی / کەوی / کردوە،قوونی دڕآ!نەتەوەیەک کە بۆخۆی خاوەنی رابوردوویەک ومێژوویەک بێ،زۆر کارێکی نالە بارە لاسای هیندێک دابونەریت وبۆنەی ئایینی وسیاسی وکۆمەڵایەتی وجلوبەرگ وشێوەیە ژیانی نەتەوەکانی دیکە بکاتەوە.بۆ نەهامەتیی کورد ئێمە هەر فێرنین لاسایی چۆنیەتی پێشکەوتن وزانکۆوئازادی وئەو فەرهەنگانە بکەینەوە کە وڵاتانی پێشکەوتووخۆیانیان پێ خەنی کردوە ورۆژلەرۆژ زیاتر بەرەوژیانێکی خۆش وپڕ لە زانست هەنگاو دەنێن.
رێزگردتن لە بۆنە وهیندێک دابو نەریتی وڵاتانی بە ئەزموون کاڕێکی خراپ نییە وزۆریش باشە.بەڵام خۆ تواندنەوەی لە ئاکارو هەڵسوکەوتی بیانی زۆر قێزەونە،کورد دووجار داماوە.جارێک داگیرکاری بیانی پەڕوپۆی لێ کردۆتەوە.لەلایەک دەکرێتە فارس.لەلایەکی دیکە دەکرێتە تورک وعەڕەب!
جاری دوهەمیش بە دەست سیاسەتەکانی حیزبە کلاسیکەکانەوە دەناڵێ کەنموونەی هەرە زیندوودەسەتدارانی دووبنەماڵەی بێغانە پەرەت وکورد کوژە لە باشووری کوردستان کە برستیی لێ بڕێوە.کەشوهەوایەکیان خوڵقاندووە کە خەڵك ئاوات بۆ سەددام بخوازێ!
لە کریسمەس نزیک دەبینەوە کەشوهەوای زۆر وڵاتی باوەڕمەند بە مەسیحییەت دەگۆڕدرێ.ئەو بۆنەیە بە ئیگلیزیی پێ دەگووترێ کریسمەس ولە زمانەی فەرآنسەویش پێی دەگووترێ نۆئیل.ئەوجەژنە مەزنە لە ئایینی مەسیحیەتدا پرۆز راگیراوە وکراوەتە رۆژی لە دایک بونی حەزرەتی مەسیح.
کریسمەس یان نۆئێل،هیچ پەیوەندیەکی بە نەتەوەی کوردوە نییە / هەروەها ئیسلامیش بە زەبری شمشیر بە سەر کوردا سەپاوە /.لەسەر رووپەڕی فەیسبوک پەیتا پەیتا گەیشتنی سەری ساڵ مەسیحی وکریسمەس لە لایان کوردەکانی تاراوگە پێشوازیی لێ دەکرێ وناردنی پیرۆزباییش بە یەکتر بە خەروارە!تەنانەت ماوەیەکە لە ناوخۆی وڵاتیش ئەو رۆژە یادی دەکرێتەوە.
تەنیا جەژنێك کە دەبێتە هۆی تەبایی وپێكەوە ژیانی کورد،جەژنی نەورۆزە،ئەوەیش بەداخەوە قۆڕە حیزبیی کلاسیکیی وەهای شڕ کردوە کە هەرحیزبێک بە پێی سیاسەتەکانی خۆی بۆ ئەوەی رقی وتووڕەیی حیزبیی خۆی بەسەر ئەوانی دیکەدا بسەپێنێ،جودا جودا بۆ خۆیان ئەو رێوورەسمە پیرۆزە بەڕێوە دەبەن!
هەرجەژنێکی ئایینی ویان نەتەوەیی بۆ هەر نەتەوەیەک پیرۆز وبە نرخە.کەس حاشآ لەوپیرۆزییە ناکا.با کوردیش دەست لە لاسایی کردنەوە هەڵبگرێ وئاماژە بە مێژووی خۆی بکا.حورمەت گرتن بۆ دابو نەریتی نەتەوەکانی دیکەی سەر گۆی زەوی پێویستە،بەڵام لاسایی کردنەوە کاڕێکی قێزەونە ووەلانانی ئەو پیرۆزیانەی کە بەشیکی گرینگیی دیرۆک کورد شآنازیی پێوە دەکا.
پەیامی ڕۆژ لەلایەن "جەعفەر کەریمی" نووسراوە