گەلێک لەبەردەم تەلەفیزۆندا خەریکە لەناو دەچێت
Wednesday, 15/12/2021, 22:31
1157 بینراوە
هەموو جارێک کە بۆ نیشتمان سەفەر دەکەم ، جگە لەگازندە بۆ هەموو شتێک لەکارەبا ،ئاو ، خۆراک ، موچە ، کەرتی تەندرووستی ، خۆڵ وخاشاک ، دەیان و سەدان دەردو مەینەتی تر کە کۆمەڵگای ڕەزیل و داماو بێ هیوا کردوە ..جگە لە هەواڵە پوچەکانی سیاسێکان کە بۆق لەوان ئاقڵترو سیاسی ترە، ناخم هەنجن هەنج دەکات .... خەڵکی دەبینم کە ئێوارە خۆر بەناو دوکەڵ و تەم و قوڕبەسەری شارەکاندا ئاوادەبێت ، کارەبای محاویلەو کارەبای حکومی دەکەونە شەڕی بەربەراکێنەوە و گەڕەک و کۆڵانەکان بەفڕە فڕو دوکەڵ قاندەدەن . ئیتر گەنج و پیر، پیاو ژن و کچ و کوڕ ، لەبەردەم تێڤێکانەوە و بەدیار دراماو پڕۆگرامە شۆوە بێتام و بێناوەڕۆکەکانەوە مەینەتێکانیان دەستەنەدەکەن وکات دەکوژن و دەترەقێنەوە گڵۆبەڕۆژە دەقرتێن و نێرگەلە دەکێشن .... من پرسیارێکم بۆ درووست بوو دەمووت: ئەرێ بەڕاست ئە م خەڵکە خاوەنی دنیابینیەکی تایبەتن بەخۆتان، یان ئەوەتانێ هەموویان موعتاد بوون بەدیار ئەم تەلەفیزۆنە نەعلەتیەوە.... !؟
،کە تەلەفیزۆن و پڕۆگرامە بەدەکان ودراماکان و هەواڵی پوچی سیاسیەکان هەرچەندم کرد نەم توانی بچمە ناو جیهانی ئەمانەوە
ژیانی هەڵدەلوشین و دوایش پوچگەرایی و هیچ بەدەستەوە دەمانەوە و شەتەک بۆڕۆژێکی تر خۆیان تەیار دەکەنەوە ... لەزیاتر لە١٥ یان ٢٠ماڵێکدا ماماوە ... هەموو جارێک بۆ هەرماڵێک دەچووم ... کەئەوان هەموو هزریان دەچوە سەر تەلەفیزۆنەکان منیش هەر بۆ خۆشی و بەتەوسەوە هەواڵی کتێبم دەپرسی لە خاوەن ماڵەکان ، تائەوان وەڕس دەبن لە دراماو مۆبایلی دەستیان ، من سەرگەرمی چەند لاپەڕەیەک لەبەدبەختی خەڵک بم بیخوێنمەوە .... بڕوا بکەن لەیەک ماڵدا کتێبێکم دەست نەکەوت ... لەیەکێک لەماڵەکاندا ووتیان قورئانێکمان هەیە ژنە دیندارەکەی ووتی :
قورئانەکە هی ساڵی تەقیانوسەکەیە و لەوسەر کەنتۆرەکە دامان ناوە دەتەوێت بۆ تبێنین.....؟ لەوەڵامدا ووتم: ببورن من عەرەبی نازانم و جارێکیش تەفسیری قورئانم خوێندەوە بەکوردی باوەڕ ناکەم پێویستم بەخوێندنەوەی بێت جارێکی تر .... سەیر لەوەدابوو هەمان ژن بەرماڵێکی داخست و دەستی کردە نوێژ دابەستن تەزبێحێکی شینی درێژیشی لەملدابوو کە لەهندێکان دەچوو ... لەوکاتەدا خێزانەکە سەرگەرمی درامایەکی تورکی بوون سەیریان دەکرد ...
دایکەکە نوێژەکەی تەواوکردو پاسان لە کچەکەی پرسی ... گوڵنار نەڕۆشتەوە لەگەڵ خەسویدا....؟
دوایی بۆم ئاشکرابوو کە دایکەکە باسی دراماکەی دەکرد، کە لەوکاتەدا گوڵنارلەماڵی خەسوی یاخی ببوو .... دایکە لەکاتی نوێژکردنەکەشیدا هۆشی لای دراماکەبوو ..... ئیتر بۆم دەرکەوت نیشتمانی ئێمە چۆن لەسەر لێواری لەناو چوونە ، بەدەست ئەم بەدبەختیەی بۆیان خوڵقاندوون ؟
تێگەیشتم کە چۆن گەلەکەم بۆتە کۆیلەی تەلەفیزۆن ...ڕێک و ڕەوان لەو ڕاوچیانە دەچن کە دوایی دووکەروێشک دەکەون لەیەک کاتدا و ئێوارانیش بەدەستی بەتاڵ دێنەوەو گلەی لەبەختیان دەکەن ... ئێستا گەلێک لەناوەڕاستی کارەساتەکاندا وەستاوە ... بۆزانیاریتان وەنەبێت تەنها گەلەکەم لەنیشتماندا سەرگەرمی دراماو تەلەفیزۆن بێت ... نا لە دەرەوەی نیشتمانیش زۆری خەڵک کاتیان بە سەیری دراماکان بەسەردەبەن .... ئەمە کارەساتێکە هەمووشمان دەزانین کە "درەختێک ڕەگەکانی لاوازبێت، بەلاوازترین شەماڵ دەکەوێت " ......
پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگاررانگور"ەوە نوسراوە