هۆ…کاکی پێشمەرگە
Saturday, 11/12/2021, 0:05
558 بینراوە
خێزانم دووگیانە.ئاواتم دیتنی ئەو منداڵەمە کە چە ڕۆژی دیکە لە دایک دەبێ.کاتێک لە ناوچەپەری شەڕم لە دژی داعش،ئەوکاتەم لە بەرچاوە کە کۆرپەلەکەم دێتە سەردونیا.ئۆقرەم نییە،بێ قەرارم.بڵێی کوڕ بێ یان کچ؟هەرچییەک بێ ئارەزووی دیتنیم هەیە.
نێهرۆ،پێشمەرگەیە.لە بەرەی شەڕە دەگەڵ داعش.لە هێرشێکی داعشداگیانی خۆی فیدای نیشتمان کرد وئیدی ناگەڕێتەوە لامان.خێزانی نێهرۆ لە نەخۆشخانەیە،ئاخر خەریکی / مانگ / دێتە سەردونیا.قەرارە ناو کۆرپەلەکەیان بنێنە مانگ.مانگی کورد هاتەسەردونیا،پێش ئەوەی چاوهەڵێنێ بەفرمێسک وئاخ دونیای روونی بەدی کرد.
دایکی مانگ بەدەم هەنیسکەوە مانگی هێنایە سەردونیا.تا مانگ بژی چاوی بەروخساری باوکی ناکەوێ!تا دایکی مانگ بژی،رۆژانە بە هەناسەی ساردوچاوی پڕ لە فرمێسک رۆژدەست پێدەکا!
لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شآردا،ژیانێکی نوێ بۆ منداڵێک دەست پێدەکاکە دایکی ئەو منداڵە توانای خەرجوموخاریجی بەدونیاهاتنی مانگی نیە،بۆیە دوکتورەکەی لە بەرچآوی کامێراکانی سەر بە مێدیایەکی کوردیی دەڵێ:من خەرجی لە دایک بونی/ مانگ / لە ئەستۆ خۆم دەگرم.
گومان لە مرۆڤ دۆستیی ئەو دوکتورە نابینرێ،بەڵام دەکرا بەئاشکرائەو یارمەتیەی کە بۆ لەدایک بونی مانگی نێهرۆودایکی مانگ تەرخانی کردوە، نەدرکێنێ ووەک نەهێنێەک لە نێوان دایکی مانگ وبنەماڵە مانگ بمابایەوە.با ئیمە فێڕ بین کاتێک چاکەیەک دەگەڵ هاونیشتمانیی خۆمان دەکەین بەوجۆرە نەیدەرکێنین.
مانگی خێڕ نەدیتووو بەهەناسە ساردیی هاتەدونیا.تا ئەوکاتەی زیندوویە لە دایکی دەپرسێ،ئەرێ کوا باوکم؟بۆ لە ئامێزم ناگرێ؟لە دایکی دەپرسێ تۆ بۆ چی،داییم چاوت پڕ فرمێسکە؟بۆ هەردەم کزوماتی؟دایکی مانگ بە بێدەنگی خۆی هەزاران ئەستێڕەی لەناورکەی سنگیداحەشآرداوە وکردوویەتە وشە ورستە بەڵام نایاندرکێنێ!تەنیائەوەدەنەبێ کە دەڵێ:
هۆی نێهرۆی پێشمەرگە،هاوسەری لەدەست چووم.هەستەوە تاببینی،دەسەڵاتدارانی سەری رەش لە هەندران کۆشک وتەلاری ١٨ میلیون دۆڵاری ودەرمانخانەی پڕ لە پیتوبەرەکەتیان هەیە تازیاتر خۆیانی پێ دەوڵەمەند بکەن ونێهرۆکانیش بنێرنە بەرەی شەڕ،تا کاتێک خێزانەکەیان دووگیانە ومنداڵی دەبێ شەڕیان بۆ بکا.مانگی،بێ نازچۆن گەورە بکەم،لە نەخۆشخانەئەو دوکتورەی کە مانگی تۆی هێنایە سەردونیا یارمەتی داوم تا بگەڕێمەوە ناوماڵێکی ساردوسڕوپڕ لە ئاخ وئاوات.
هۆ… کاکی پێشمەرگە خۆت بۆ کێ بەکوشت دەدەی؟سەرهەڵدانەوەی داعش لەورۆژانەدا پیلانێکی چەپەڵی ئەو دووبنەماڵەیە کە بۆ مانەوەی خۆیان دەستیان تێکەڵاوی دووژمنانی کورد کردوە تا زیاتر لە سەردەسەڵات بمێننەوە.کەچی مانگ ودایکی مانگەکان تادەمرن ئاخ هەڵدەکێشن.
پەیامی ڕۆژ لەلایەن "جەعفەر کەریمی" نووسراوە