ئاخ نیشتمان…
Monday, 29/11/2021, 20:19
886 بینراوە
گەر مێژوو پرس بکات لە نەوەکانی پێشەڕۆژ و بڵێت، ئەرێ ئەو خەڵكە لە بەرکام نەیار و دووژمنی نیشتمانم کۆچەربوون، چی جواب بدەمەوە؟
بڵێن هاوشێوەی شەنگال کام چەتە و گرووپی تڕۆریستیی هێرشی نامەردانەیان کردەسەریان؟
بڵێن، کام دەوڵەت هاوشێوەی سەدامی دیکتاتۆڕ کێمیاباران و ئەنفالیان کرد؟
ئاخۆ فەرمانی جهادی کام ، خومەینی، بەم شێوە گەلی بەرەو مردن و خنکان و لە سەرما رەق بوون هاندا؟
تۆ بڵێی ئەوەکان خۆیان مێژوو ئەخوێننەوە و تێنەگەن؟ ئەوە بنەماڵەی جاش و خۆفرۆشی بارزانی بوو کە هەموو دوژمنێکی هێنایە سەرخاک وتێریانی کرد و کوردیشی برسی و رەشورووت کرد!
ئەوە ئەو شێرپەنجە کوشەندیەی ناوماڵی کوردە کە بە پلانی داگیرکاران تاسەری ئێسقان زیان بە گەلی کورد لە هەموو کوردستان دەگەیەنێت!
تاکەی بێ دەنگیی و سەرشۆڕی؟
پەیامی ڕۆژلەلایەن "نووسەرێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان شاری سەقز"نوسراوە