ئەو نیشتیمانەی کە هونەرمەند دەستی دزی تیا ماچ دەکات
Friday, 26/11/2021, 15:12
809 بینراوە
- کاتێک که (پیاف)ی هونه‌رمه‌ندی فه‌ره‌نسایی به یاوه‌ریی (ئه‌ندریێ مالرۆ)ی وه‌زیر و شاعیر چوون بۆ چاوپێکه‌وتنی (سه‌رۆک دیگۆل). دیگۆل له جێگەی خۆی هه‌ڵساو به‌ره‌وپیری چوو، له بری ته‌وقه‌کردن ده‌ستی (پیاف)ی ماچ کرد.
- کاتێک که (فه‌یروز)ی هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب دوای جه‌نگی حوزه‌یران سرودی (عائدون)ی چڕاند، (مۆشی دایان)ی وه‌زیری جه‌نگی ئه‌وسای ئیسرائیل گوتی: ئه‌گه‌ر هه‌موو عه‌ره‌ب وه‌کو (فه‌یروز) بوونایه، ئێمه ده‌مێک بوو (ئۆرشه‌لیم)مان له‌ده‌ست چووبوو، به‌ڵام شوکور عه‌ره‌ب هه‌ر تەنیا یه‌ک (فه‌یروزی) هه‌یه.
ئێمەی کوردیش لە باشوور لە ماوەی ئەم 30 ساڵەی پارتیی و یەکێتیی، شکۆ و کەسایەتیی کوردیان وا تێکشکاندووە، هونەرمەندیان کردۆتە لۆتیی و لە گەعدەکانیاندا دەست دەگرنەوە، دەبێت بچن دەستی دزەکان ماچ بکەن تا پارەیان بدەنێ.
پێش چەند ساڵ لەمەوبەر (ناسری رەزازی) هاتە لام و لە هەڵوێست و بۆچوون و نووسیەکانمان دەستخۆشی لێ‌کردین، منیش وەڵامم دایەوە، بەداخەوە ئێوە پێتان وایە ئەوە تەنیا ئەرکی نووسەرە، کە دەبێت بنووسێت و بەگژ دەسەڵاتی ناپاکی کوردییدا بچێتەوە، ئەی ئێوە لە کوێن؟ بۆ هونەرمەندێک بە گۆرانی و بە سرود ئەو کارە ناکات؟، یان وێنەکێشێک بە تابلۆیەک دروست ناکات و رووی راستیی ئەم دەسەڵاتە خائینە دەرناخات؟
لە شەڕی جیهانی دووەمدا، کاتێک نازییەکان تابلۆیەکی پیکاسۆ دەبینن، کە باسی کوشتن و بڕین و ماڵوێرانی جەنگەکە دەکات، یەکێک لە ئەفسەرە نازییەکان لە پیکاسۆ دەپرسێت: ئەم تابلۆیە زۆر جوانە، ئەوە تۆ دروستت کردووە؟
لە وەڵامدا دەڵێت: نەخێر ئەوە ئێوەن ئەو تابلۆیەتان کێشاوە. (مەبەستی پیکاسۆ لەوە دەبێت کە ئێوە ئەم کارەساتەتان بەسەر مرۆڤایەتییدا هێناوە و منیش وێنەکەییم کێشاوە).
ئەگەر کورد لە بری ناسر رەزایی، دەیان ئەحمەد کایای هەبوایە، لە بری ئەم لۆتیانەی شەوانی گەعدەکان و هەڵکەوت زاهیرەکان، دەیان هونەرمەندی قورس و سەنگینیان هەبووایە، ئەمڕۆ نە هونەری کوردی ئاستی هێندە نزم و بێ ئەرزش دەبوو، نە دەسەڵاتی خیانەتکاری کوردیش ئاوا شوڵی لێهەڵدەکێشا، بەڵکو بەردەوام لە پاشەکشەدا دەبوو.
کورد لە ئاستی کێشەی نەتەوەیی و نیشتیمانیی خۆیدا نییە، بۆیە خەڵکی لە پاشەکشەدان و دەسەڵاتی خائینەکانی کوردیش لە هەڵکشاندایە.
تێبینی: دوو نمونەکەی سەرەوە، ئەوەی (دیگۆل و فەیروز) لە گۆشەی (بزمارێک) وەرگیراوە، کە ساڵی 2002 لە کوردستانپۆستدا بڵاوکراوەتەوە.
پەیامی ڕۆژلەلایەن "کەمال جەمال موختار"نوسراوە