خۆپیشاندان و جڕت و شارستاییەت
Tuesday, 23/11/2021, 20:22
1297 بینراوە
بە بیرەوەریەکی" ئەرنەستۆ گیڤارا" دەست بەنوسینەکەم دەکەم ئەو کاتەی " گیڤارا" تەمەنی ١٥ ساڵ بوو لەئەرجەنتین هاوڕێ قوتابێکانی دەچون بۆ خۆپیشاندان لایان سەیربوو کە ئەرنەستۆ هیچ مەیلی نییە و لەسەر کورسی پۆلەکەی دانیشتوە ، هاوڕێکانی دەڵێن : ئەی تۆ نایەیت بۆ خۆپیشاندان ئەرنەستۆ هاوڕێمان .. ؟
گیڤارا لەوەڵامی هاوڕێکانیدا دەڵێت : (دابهزینه سهر شهقامهکان بۆ ئهوهی بوار به پیاوانی پۆلیس بدهین بهکوتهکانیانی دهستیان دامان پڵۆسن؟ بێئهوهی ئێمههیچ شتێ بکهین، بهڵێ خۆپیشان دان دهکهم، بهڵام وهختێک دهیکهم که تفهنگێ لهمشتما بێت).
٣٠دانە ساڵە دوو بنەماڵەی هەڵکێشراو لە خیانەت و گومان حاکمی هەرێمێکی لەقاڵبدراو دەکەن ... دەیان حیزبۆکەو سەدان مێزگردودێبات و ڕێخراو کتێب و ڕەخنەو پڕۆژەو شکات و سکاڵاو دەیان ڕێگە و گلەیی و گازندە و کڕوزانەوەو تراژیدیایی سەر شەقام و نەخۆشی و زیندان و تێهەڵدراوان و شەهید و پەکەوتەو زامار کرایە شاهید بۆ تاوان و بەدی و بەربەری حوکمڕانیتان پاشانیش ئێوە بەردەوام هەموو ڕێگاکانی ئاشتی و سکاڵاو گلەیتان تاقی کردەوە .. لێیان بوران چونە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگتان پێدانەوە، بەڵام دەسەڵاتداران هەر منەتیشیان پێ نییە و نەبووە ... ڕۆژێک لە سلێمانی بووم ئەودەم "دانا ئەحمەد مەجید" پارێزگاری سلێمانی بوو "حاکم قادر" لەشارەوانی بوو من تێکەڵێ خۆپێشاندەران بووم و چەند وێنەیەکم گرت ..لام سەیربوو ئەودەسەڵاتە هیچ منەتی بەو هەموو ووتاف و بەردو جوێنە نەبوو ..! خەڵکم دەدەی بە دەیان دەتوانم بڵێم سەدان ڕێبوار لە تەنیشتی گەنجەکانەوە دەڕۆشتن و هەر مەیلی ئەوەیان نەبوو گوێ بگرن یان سەیرکەن و بپرسن و بزانن ئەرێ ئەمانە بۆچی هاوار دەکەن، چیان دەوێت ... !؟
لەدوایدا لەگەڵ نەقیب "هوشیار" کە لەودەمەدا بەڕێوبەری پۆلیسی فریاکەوتن بوو کەوتمە گفتوگۆ و ووتم: دەسەڵات بۆ گوێ
لەخەڵک ناگرێت ، حکمەتی ئەوە چیە ..خەڵکیش دوایی خۆبەتاڵکردنەوە دەچنەوە ماڵەکانیان ...!؟
نەقیب وشیار زۆر ڕاکشاوانە ووتی : "خەڵکی خۆشیان نازانن چیان دەوێت ...ئەمە تەنها هەڵچونێکە و دوایش بیریان دەچێتەوە" لەو کاتەدا بیرم کردەوە کە لە گۆڕانکاری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا شتێک ڕونادات ، چونکە ئەمە هیچ هزرێک باوەڕێک لەپشتی ئەم هەموو هەڵچونەوە نییە ، هەر ئەوساو دەیان جاری تر کە لەدورەوە سەیری خۆپیشاندانەکانم دەکرد ئومێدم پێی نەبوەو نییە بەئێستاشەوە ... تەنانەت بڕوام بە ١٧ی شوباتیش نەبوو ، چونکە دەمبیست خەڵکی تەراش دەکەن و میکیاج دەکەن عەسران دەچن بۆ بەردەرکی سەرا بۆ گوێگرتن لە شعرو شانامە ....کۆمەڵگای ئێمە هێشتا لەژێر کاریگەری مزگەوت و درامای تورکی و عەقڵی ئەو چەند دەمووچاوەدان کە خۆیان کردوە بە سمبوڵی کێشەی کورد .. یان کردویانن بە سمبوڵی کێشەکانمان بۆیە ئەمانە شۆڕش نین و و دەتوانم بڵێم ...شۆڕشی چی؟
تەنها ڕوداوێکی ڕۆژانەیەو وەک هەموو جار دێت و دەڕوات... با ئومێد دروست نەکەین چونکە لەدوایدا نائومێدانە دیسان سەری خۆمان هەڵدەگرین ... پەندێکی جوانی کۆرێکان هەیە دەڵێن : "بتەوێت لاشەیەک بخەیت دەبێت قاچەکانی بشکێنیت " من بڕوام وایە ئەم دەسەڵاتە زۆر ڕۆی .. گەر دەتەوێت شتێک بکەیت وەک گیڤارا لە١٥ساڵیدا دای بەگوێ جیهاندا بێ چەک مەڕۆ بەر ڕەحمەتی کۆمەڵێ پەڵتەچی بێخاوەن ... کە خۆشیان نازانن بۆ ئازاری تاکی نەتەوەکەیان دەدەن ..!؟ هەموو مرۆڤێک دەبێت قەرزی خۆی باتەوە جا درەنگ یان زوو ...بەڵام قەزەکەی هەردەبێت باتەوە ... ئەم مرۆڤە قەزمانەی کە پاسەوانی لەو دەسەڵاتە دەکەن لەناخەوە هەست بەقوڵای بەتاڵی خۆیان دەکەن . هەمیشە بڕوام وابووە کە نانی بێبەرامبەر گرانترین شتە کە مرۆڤی سەربەرز دەستی کەوێت .. ئێستا پرسیارەکە دەکەم ئایا قوتابێکان چیان دەوێت ؟
ئایندە ی نیشتمان ، یان دەرماڵە ...!؟
گەر دەرماڵەیە ئەوەتانێ هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار و ئۆپۆسیسیۆن و دەرکراوەکان پشگیریتان دەکەن بەحیزب و ڕێخراوە کۆمێدێکانی لە کۆیە نەچون بەودیودا و دەڵێن دەرماڵەبابدرێت مافی خۆتانە ئەم ئەزمونە بالەبار نەچێت .. بەڵام گەر ئایندەتان دەوێت ... ئەوا وەک گیڤارا پێی ووتین بەبێ چەک و ڕێخستن و باوەڕ ێک بەئایندە هیچی لێ سەوز نابێت ...چونکە ٣٠ساڵە ئەم یاریە کە لە یارێکانی "تۆم و جێری" دەچێت لەگەڵ ئەم دەسەڵاتەدا چەند بارە کراوەتەوە... من هیچ ئومێدێکم نییە ..چونکە قوتابیەکی زانکۆم بینی جڕتی لێدەداو دەیووت : گرتت ئەمە بۆ دەسەڵاتە .....!؟
ئایا دەسەڵات بەجڕت دەرماڵەکانتان پێدەدات،ئایندەتان بۆفەراهەم دەکات ، یان ئەویش بەجڕت وەڵام دەداتەوە!؟