بۆچی باشووری کوردستان ئاوای لێهات!
Friday, 19/11/2021, 0:49
762 بینراوە
کۆمەڵناسیی وکۆمەڵناسیی شۆڕش دووبابەتی گرینگیی سەردەمن.ئەودووبابەتانە بە تایبەت دوای دووشەڕی جیهانی گرینگییەکی زۆری پێدرا.هۆیەکەش زانستی خەسارناسیی بوولەووڵاتانەی کە خەساری مەزنیی مرۆڤی وئابووریان بەرکەوتبوو.بۆ ئەو ئەرکە گرینگەش سەرەتا دەستیان کردو بە بونیاد نانەوەی وڵات هەم لە بواری فیزیکیی وهەمیش لە بواری هزریی.بوار فیزیکیی ئاوەدانکردنەوەی ئەو شآروگووندانە بووە کە لە شەڕداوێران ببون.
بونیاد نانەوەی سەرلەنوێی وڵاتێك بەدروستکردنەوەی ئەو وڵاتە کۆتایی نایە.سەرلە نوێ ئامادە کردنەوەی مێشکەکانە کە لە ڕێگای زانستی سەردەم دەبێتە بونیادنانەوەی وڵات.تا مێشکەکان لە باوەڕی کۆنەپەرەستی پاک نەکرێنەوە وروانگەیە نوێ لە ژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتی وپەروەردەیی وئابووری لە وڵاتدا دەست بەکار نەکا،ئەو وڵاتە هەرچەند رواڵەتی جوان ورێکوپێک بێ بەکاری پێشکەوتن وژیان نایە.لە وەها قۆناغێکداپۆل پۆل گەنجەکان روولە هەندەران دەکەن ووڵات جێ دێڵن.ئەوەی کە ئیستا لە ژێڕ سای ئەو دەسەڵاتە ئۆخلۆکڕاتە لە باشووری کوردستان روودەدا!
ئەوەی کە لە باشووری کوردستان قاچاغە، دادگایەکی سەربەخۆیە،نووسین ودەربڕینی ئازادە.دێمۆکڕاسیە،مێدیایەکی سەربەخۆوبوێرە،رۆژنامەگەریەکی رەخنەگرە،ئابوووریەکی سەربەخۆیە،چاپەمەنیی ئازادە.
ئەوەی کە لە باشووری کوردستان قاچاغ نییە، شکەنجەیە،زیندانە،دزیە،درۆی حیزبییە،تڕۆرە،رفاندنە،هەرەشەیە،کوشتنی ژنانە،وڵات فرۆشییە،هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت وزانکۆی بە کۆیلەکرا!
ئەودووبنەماڵەیە خاوەنی هیچ دەستکەوتێکی ئەوتۆنین بۆ خەڵكی یەخسیرکراوی باشووری کوردستان.مەترسیدارترینی مێژووی ئەوسەردەمە ئەوەیە کە بوونە لەمپەری چارەسەریی بۆ بەشەکانی دیکەی وڵاتیش.دەستکەوتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە ژێر ناوی پێشمەرگەکانی وەفادار بە کۆماری ئیسلامی ورێکاریی قڕێژیی قیادەمووەقەت بە / با / داو حیزبەکانیان خەساند وخستیاننە بارودۆخێکی زۆر لاوازیی سیاسی وکۆمەڵایەتی.دەرەقەتی باکورورۆژئاواش نەهاتن دەنا ئەو دووبەشە لە وڵاتیشیان بە دەردی کەمپنشینیی دەبرد!
ئەسپی خەڵک هی خۆت نییە!
بنەماڵەی بارزانی لەوەتی هەن سواری ئەسپی داگیرکاریی کوردستانن.بە نان وئاوی دووژمن فرچکیان گرتووە ومەزن بون.بۆ ماوەی سێ مانگ ئێڕان وتورکیە دەستیان لێ بەردن بۆ خۆیان لە ناوخۆیاندا یەکتر دەخۆن وبەرەوپووکانەوە دەچن.ئەگەر باشووری کورستان هەروا بەشێوەیە ژیان تێپەرێنێ بێ گومان مەرگ ونەمانی ئەو دەسەڵاتە نزیکە. دەسەڵاتدارانی وڵاتێک کە هیچ پڕۆژەیەکی نە بێ بۆرووداوە چاوەروان نەکراوەکانی وەک لافاوبوومەلەرزە وبێکاری ودامەزراندنی گەنجەکان،هێدی هێدی بەرەو وێرانی هەنگاو دەنێ.چەکداری زۆرو چەکی ژەنگاوی بۆ خەڵکی وەزاڵەهاتوو نابێتە نان وئاوکار.ئەوانە بابەتگەلێکن بۆ ئەوەی پۆل پۆل گەنجەکانی ئەو بەشە لە خاکی داگیرکراووڵات جێ هێڵن.
پەیامی ڕۆژ لەلایەن "جەعفەر کەریمی" نووسراوە