تڕێکیان لێ بەردەبێتەوە دەچنە سەر گۆڕی تاڵەبانی!
Saturday, 13/11/2021, 23:21
769 بینراوە
مەلا بەختیار ئەورۆ رۆژی شەممە 13 / 11 /2021 گەیشتەوە باڵەفڕخانەی شاری سلێمانی وبەرەوماڵی خۆی وەرێکەوت. پێش ئەوەی بگاتە ماڵی لە چەند گووتنێکدا باسی ژەهرخواردنی خۆی کرد و گووتی نازانم چۆن وەڵامی (مام ) بدەمەوە، کە بڵێم: یەکێتی مام بۆ ئاوای لێ بەسەرهاتووە . قسەکانی لە دروشمی درۆزنانە و پڕ لە دووڕوویی چی دیکەی تێدا نەبوو.هاتنەوەی ئەو مەلا کەڵەکبازەم هیچ پێ گرینگ نییە، پێشوازیی ئەو خەڵكەی کە بە دروشم هاتنەوەی مەلایان بە خێڕ هاتن دەکرد، لە لای من زۆر سەیربوو، هەرچەندە وەکو برادەرانی کوردستانپۆست پێیان راگەیاندم، کە جگە لە هەندێک لە ماستاوچییەکانی ناو یەکێتیی، یەک کەسی سلێمانی تێدا نەبوو، زۆربەیان ناسیاو و خەڵکی سادەی شاری خانەقین بوون، کە بە پاس و سەیارە لە خانەقینەوە هێنابوویانن.
پێناسەی وڵاتی وێڕان بە داروخان ولە ناوچوونی سەرخان و ژێرخانی ئەو وڵاتە نییە، ئەوکات کە مێشک وهزری تاکەکانی ناو کۆمەڵگا بەرەو داڕمان ڕۆیی دەتوانین بڵێن، ئەو وڵاتە بەرەودواکەوتوویی هەنگاو دەنێ.
جەلال تاڵەبانی پێش ئەوەی بمرێ دەیگووت: ئەوەندە هەژارم کاتێک کە دەمرم دەبێ شارەوانی بمنێژێ! کەچی دروستکردنی گۆڕيکەی نزیکەی ٢٥ میلیون دۆلاری تێچووە! وڵاتی وێڕان یانی ئەوە. جگە لەوانەش ماوەیەکە فێڕ بون بۆلە ناوبردنی نەیارەکانیان لە ناویەکێتی نانیشتمانی خۆیان بە کێل و بەردی ئەو هەڵاوەسیوە تا دژبەرانی خۆیان ریسوا بکەن!
جەلال تاڵەبانی، جگە لەوەی کە باشووڕی کوردستانی بەرەو هەڵدێڕ برد، رۆژهەڵاتی کوردستانیش رادەستی کۆماری ئیسلامی کرد. بە هاندان و دروستکردنی ئەوکاتی کۆمەڵە بۆ دژایەتیکردنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێڕان وەها بارودۆخێکی خوڵقاندا کە کۆماری ئیسلامی حیسابی بۆ بکا بە مەرجێک کە بتوانێ کۆمەڵەکان نێو ئاخنی کەمپەکانی زڕگوێزەڵە بکات وسەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بە یارمەتیی قیادەمووەقەت بەرەو ئەو ئاقارە ببات کە لە بەرچاوانە.
سبەی 14 / 11 /2021 بڕیارە جەماوەری سەر بە مەلا بەختیار روو لە گۆڕی جەلال تاڵەبانی بکەن تا بزانن مەلا بەختیارچی دەڵێ. لە هەڵبژاردنەکانی ئەو جارەی باشووری کوردستان رێژەی بەشدار بوان وئەگەر٣٠ لە سەتای خەڵك بووبێ. ئەوە هوشداریەکی خەڵكی بەش مەینەتی ئەو بەشە لە وڵاتە کە ئاوات بۆ ژیانی سەردەمی سەددام دەخوازێ.
حیزبێك کە خۆی بە شۆرشگێر پێناسە کردبێ وهەزاران مرۆڤی بێتاوانی کوردی بە کوشت دابێ بۆ چارەسەر کردنی شکست و پرسە ناوخۆییەکانی خۆی پەنا بۆ قەبری مردوەکانی نابات. ئەوانە دەخوازن چاک ومەزارگە بۆ فریودانی خەڵك دروست بکەن. خەڵکێک کە پۆل پۆل خەریکە وڵات جێ دێڵێ بە چوونە سەر گۆڕی تاڵەبانی کێشەکان چارەسەر ناکرێ.
ئەوانەی سبەی بەشدار بن لە سەر گۆڕی تاڵەبانی تا بزانن مەلا مەختیارچۆن فەرمایشتان بەرەڵڵا دەفەرموێ، لە چین وتوێژی هەرە بێ هەڵوێست وکاڵفامی کۆمەڵگان کە وێنەکانی پەنابەرانی سەر سنورەکان بێلاروسیا - پۆلەندا نایان جوولێنێ.
دەسەڵات لە باشوری کوردستان لە سەرهزری ئەو چن وتوێژە دواکەتووەی کۆمەڵگایە کە نان بە نرخی رۆژ دەخوات
پەیامی ڕۆژ لەلایەن "جەعفەر کەریمی" نووسراوە