کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

مرۆڤە لەرزۆکەکان جوێن بەنیشتمان دەدەن

Sunday, 07/11/2021, 16:46

1194 بینراوە


کەنەدی لە ساڵی ١٩٦١ لەیەکێک لەووتاردانەکەیدا ڕووی لەئەمەریکێکان کرد و ووتی: هاوڕێ ئەمەریکێکانم  هەرگیز پرسیارمەکەن "ووڵاتەکەتان چیتان بۆ دەکات ، پرسیار لەخۆتانان بکەن، ئێوە دەتوانن چی بۆووڵاتەکەتان بکەن  "....؟
کەمنداڵ بووم  تازە لەقوتابخانەی "گۆیژە" دەستم بەخوێندن کردبوو، هەموو بەیانیەک کەلەگەڵ قوتابێکان لە حەوشی قوتابخانە کۆیان دەکردینەوە  چەند قوتابی سروودی نیشتمانیان  دەووتەوە  لەناوهەموویاندا کە زۆر لەهزرمان مایەوە سروودی "خوایە وەتەن ئاواکەیت، چەند دڵگیروشیرینە" بوو .
 ئێمە لەو کاتەدا ئەوسروودە  نیشتمانی لەلا خۆشەویست دەکردین  ، ئەوە وانەی یەکەمینی ناسینی نیشتمان و خۆشەویستیمان بوو بۆی  ڕاستر بڵێم ئێمە گۆش دەکراین  بۆ ئەوەی ببینە سەربازێکی وەفاداری نیشتمان .. بۆیە نەوەی ئەوسەردەمە هەمیشە بەبەرپرسیارێتێوە  لەنیشتمان و مرۆڤ و  چواردەورمان دەڕوانی .... نەڕق  هەبوو،  نە دووزمانی، نەترسنۆکی ، نەچاوچنۆکی ، نەهەراجی نیشتمان .
 پێدان بڵێم ئێمە خێزانێکی هەژار بووین ، باوکم  ئەندامی حیزب ببوو لەو کاتەدا ، هەموو مانگێک وەک ئەندامێکی چالاک  ئابونەوە دەداتە حیزب ، دایکم پێشنیاری بۆدەکات کە ئەومانگە  ئابونەوە نەدات ، مانگی داهاتوو ئابونەوەی هەردوومانگەکە بدات ...باوکم دەهری دەبێت و دووپەراسوی دایکم دەشکێنێت و پێی دەڵێت : تۆڕێگەی خیانەتکردنم پیسان دەدەیت ... ئەمە چیرۆکێک بوو کە لەئاشبەتاڵەکەدا باوکم وەڵامەکەی لەدایکم وەرگرتەوە... ئەو سەردەمە  چاکم بیرە ، نان و چایەک، شۆربایەکی گەرم ، چەند پرتەقاڵێکی بۆنخۆشی شارەبان...  لەدەوری سینیەکی فافۆن بەدیارئاگردانەکەوە هەموومانی کۆدەکردەوە ... نیشتمان...  بەدارو بەردو شاخ باڵندەکانیەوە هەمووی هی خۆمان بوو، ئەوانمان خۆشدەویست .
 من تێدەگەم کە نیشتمانی جاران... هەرخۆی نان و خەونی ئازادی و هیوای دەداینێ ... دارسنەوبەرەکان و کۆترەباریکەو ڕیشۆڵەکان و چۆلەکە بزێوەکان بەئاسماندا  مژدەی  نیشتمانی ئازادی دەداینێ کەداگیریش کرابوو ... بەڵام ئێستا  هیچ لەوانە نەماوە  نیشتمان و خاکیش هەمووی مین و تەلبەندی  بەرپرسە سەربۆیاخەکانە .. جوێندانی تۆش  بەشێکە لەو داگیرکاریەی کە لەنیشتمان  پەیڕەودەکرێت ... مرۆڤی لەرزۆک کاتێک جوێن دەدات بەنیشتمان، یان  پێی وایە هۆکاری ئەو داماوی وداڕزان و پەرت و بڵاویەیەی سوچی نیشتمانە  ، ئەوە بەهەڵەدا چووە ... ئێمە تاکە نەتەوەیەن کە دوژمنەکانمان دەخەینە باخەڵی خۆمانەوە ... سەیرکە  تاکی کورد جوێن بەنیشتمان دەدەت .. کەچی هەموو ژیانی  بەدیار درامای تورکی وە بەسەر دەبات .
 دوایی ٣٠ساڵ پێی بڵێ چی لەو درامایانە فێربووی ، کەتەمەنتی هەڵلوشیت ؟ 
نازانێ و ناتوانێت وەڵامێکت باتەوە کە باوەڕت پێبێنێت ...وەک ئەو کڕوزانەوانەی لەسەر شەقامەکاندا  دەینوێنن ...  نیشتمان   تۆ دەیبینی کە دەسەڵاتداران لەناو خوێنی خەڵکەکەدا خۆیان دەشۆن .. بەڵام خەڵکەکە جوێن بەتۆ دەدەن ... بەتۆ کەبەمروویش لێیان دەبوری دەیانخەیتەوە ناو خاکەکەت  ، تاهەتیو نەکەون و  حورمەتیان بۆ دەگەڕێنیتەوە  تالاشە بۆنکراوەکانیان زیاتر وەک ژیانیان ڕسواتر نەبێت... دەڵێن بۆ ئازادبوون : "هیچ دوژمنێک هێندەی پاشاگەردانی گەورەو ترساک نییە"  هەربەڕاستی لەم ڕۆژانەدا هەندێک گەنجم دی لەیەکێک لەم ووڵاتانەوە  بەنیشمان دەڕشانەوە .. هەستم کرد ئەوانە هەموو شتێکیان لەڕێگە دۆڕاندوە،  بۆیە هێندە بەنیشتمان جوێن دەدەن . چونکە ئەوانە مرۆڤ گەلی لەرزۆکن .. بۆمن نیشتمان فێریکردم هەرگیز دەستبەرداری هیواکانم نەبم  نیشتمان فێری بوێری و ئازایەتی کردم ... کە لەدەرەوەی نیشتمان  تاکێکی کورد زیندانی دەکرێت لەسەر کارێکی بەد ... ئەوە کەس بەدوای ناوەکەیدا ناگەڕێت، بەڵکو ناسنامەکەی قسە دەکات ...بەهەمان شێوە کە کەسێکی کورد داهێنانێک دەکات سەروەریەک تۆماردەکات بۆ مرۆڤایەتی .. خەڵکی ناسنامەکەی  باسدەکەن نەک ناوەکەی ... ئێمە کە بێنیشتمانین هەموومان وەک قونسوڵی نیشتمانمان واین ... با جوێن  بە نیشتمانمان نەدەین ،لایەنی کەم با قسەکەی کەنەی بێنینەوە یادمان و لەخۆمان بپرسین ، "ئێمە دەتوانین  چی بۆ نیشتمانەکەمان بکەین "...؟ لەو کاتەدا هەرنەبێت دەممان دادەخەین و جوێن  نادەین ... پیاوی ئازا ئەو کەسەیە کەڕێگەکەی وونکرد... دەزانێت بۆکوێ بگەڕێتەوە ..... نیشتمان لەجێگەی ئەو هەموو جوێنەی کەبەتۆدەدرێت ، من داوای لێبوردنت لێدەکەم .....

پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگاررانگور" نووسراوە