کۆمەڵگا بەمانە چۆن پەروەردە دەبێ؟
Sunday, 31/10/2021, 16:01
845 بینراوە
مەلا مستەفای بارزانی، بۆ دەستپێکی کۆبوونەوەیەکی گرینگیی حیزبی کە داوای لێكرابوو تێیدا بەشدار بێ کاتی خۆی دەڵێ:پێمخۆشە پێم بڵێم (ح.. ) بە نەک حیزبیی بم، یان دەستەواژەی (صۆرەی قووندەر)ی لە سەر زار بوو! مەبەستی لە بەکارهێنانی ئەو قسەیە ئەوەبووە کە بە سۆرانی زمانەکانی گوتووە، سۆرە!
شێوەی ئاخاوتنی جەلال تاڵەبانیش بەشێوەیەکی دیکە سرنجڕاکێش بووە، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە رەخنەیان لێدەگرت. هەمیشە بەسەر خەڵکدا دەڕشایەوە، وەک شەلاتییەک زاری دەکردوە و تووڕە دەبوو! کە دەگەیشتە لای داگیرکاری کوردیش وەک رێوی لێدەهات و سەری شۆڕ دەکردووە.
کاتی تیرۆرکردنی شەهید سلێمان موعینیش مەلامستەفا دەڵێ: بیبەن بیبەن ئەو سەگبابە بکوژن! ئەوە جگە لە بەکوشتدانی هەزاران مرۆڤی کورد و جگە لە ماچکردنی دەستی شای ئیڕان وجگەرەکێشان دەگەڵ سەددام حوسێن ودەیان بابەتی دیکە من تا ئەوڕۆ تاقە وتارێکی سیاسی یان فەرهەنگیم بە پێنووسی مەلا مستەفا نەدیوە! چونکە کابرایەکی نەخوێندەوار بوو، کە پێیان دەگوت مەلا ئەو مەلاش نەبوو، هەروەک چۆن کە یەکێتیی شورەوی گەڕایەوە وتی من لەوێدەر پلە و پۆستی ژەنەڕاڵم هەبووە، کەچی دەرکەوت بە جلی ژەنەرالییەوە لای وێنەگرێک وینەی گرتووە، دەنا هیچی لە هونەری جەنگ و شۆڕش نەزانیوە. بۆیە کۆمەڵگایەک خاوەنی سەرکردەیەکی ئاوا زارپیس بێت و کوڕ و کوڕەزا و نزیکەکانی ئەوان سی ساڵ دەسەڵات بگرنە دەست لە باشووری کوردستان هەر ئاوای لێ بەسەردێ کە رۆژانە دەیبینین.
کۆماڵگا چۆن پەروەردە دەکرێ؟
پاش تەواوبونی شەڕی یەکەمی جیهانی وڵاتی ئوتریش کاول ببوو! هەژاریی و برسیەتی برستی لە خەڵک هەڵگرتبوو. دەوڵەتی ئامریکا بڕە پارەیەکی بۆ وڵاتی ئوتریش نارد تا شارەکان و کارگەکانی خۆی پێ ئاوەدان بکاتەوە و ئابورییەکی بە هێز بێتەوە، بەڵام بەرپرسانی وڵاتی ئوتریش لە جیاتی دروستکردنی شوێنی کار و کارگەکان، ساڵۆنی ئۆپێرایان سازکرد، ساڵۆنی شانۆیان دروستکرد ودەستیان کرد بە بونیاد نانەوەی کتێبخانەکانی ئەو وڵاتە.
ئامریکاش هۆی ئەو کارەی لێ پرسین؟ ئەوانیش ئاوا وەڵامیان دانەوە: هەتا فەرهەنگ و پەروەردە وشارستانییەتی وڵاتیك سەرلەنوێ بونیاد نەنرێتەوە و بەرەو پێش نەڕوات، هەمیسان شوێنی کارگەکان بە وێرانی دەمێنێتەوە، بۆیە لەوسەدەمەدا ڤیەن، پێتەختی وڵاتی ئوتریش گونجاوترین شوێنە بۆ ژیان لە هەموو دونیادا. پشوودان وحەسانەوەی خەڵک کتێب خوێندنەوەی خەڵكە ومەرجیشە بۆ دامەزراندنی خەڵک. هەروەها ئابووری وڵاتی ئوتریش کە وڵاتێكی توریستیە و بۆتە هۆی بەهێزبونی ئابووری ئەو وڵاتە.
کۆمەڵگا بە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی پەروەردە نابێت و بەرەو وێرانی هەنگاو دەنێ.
پەیامی ڕۆژ لەلایەن "جەعفەرکەریمی"نوسراوە