کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

چۆن مرۆڤ چیرۆکی ژیانی خۆی دەنوسێتەوە؟

Sunday, 24/10/2021, 14:03

1234 بینراوە


لەکاتێدا  ڕێگە بدەیت کە چیرۆکی ژیانمان بنووسنەوە ،  ژیان چ مەتەڵێکە.... !؟ منداڵەکانمان لەتاریکی دەترسن و  ئێمەی گەورەش لەڕوناکی . دێرەشعرێکی "حافز موسەوی "م بیرکەوتەوە کە دەڵێت : هەمیشە کەسێک لەتاریکیدا هەیە،خۆشی لەترسا دەلەرزێت ........ کێ بوو دەیووت : ئەگەر تەقە لەمانگ بکەیت ، لێشی نەدەیت بەر ئەستێرەیەک  دەکەوێت .
 چینێکان دەڵێن :" گەردووڕێگەت لەڕێدابوو بۆ هەڵبژاردن ، تۆ سێهەمیان هەڵبژێرە " لەهەرزەکاریدا هەست دەکەیت ناتوانێت شوێنێک بگری لەژیاندا ،بەڵام گرنگی پێمەدە ،چونکە  کەس تائێستا شکستەکانی نەژماردوە لەژیانماندا ، هەمووجیهان لەسەر ئەوە کۆکن کە سەرکەوتنەکان  هەژماربکەن و هەرواشکراوە  ، تەنانەت ئێمە ئەگەر بەڕێکەوت چیرۆکی مێژووش بخوێنینەوە  نامانەوێت چیرۆکێکی  شکست و دۆڕان  بخوێنینەوە  ، هەربۆیە چاکە لەخۆمان بپرسین  ئەرێ  تائێستا بینیوتانە یان بیستووتانە  شەڕەدۆڕاوەکان کرابێتە دۆکۆمێنت.... !؟ 
 کەدەڵێم شەڕ تەنها شەڕی سەربازی ناڵێم ...بەڵکو لەهەموو بوارەکانی ژیاندا...سەیرکەن کاتێک مرۆڤێک  نەخۆشیەکی ئاڵۆز تێدەپەڕێنێت  دەبێتە  مایەی تێڕامان و وەک براوەیەک سەیردەکرێت  ... کاتێک  کۆمەڵێک  مرۆڤ   دەکەونە ژێر هەرەسی بەفرەوە  یان لەڕووداوێکی تردا  نغرۆدەبن .. ئەوکەسە دەبێتە خاوەن چیرۆکی ئازایەتی کە لەڕووداوەکەدا دەرچووە .. هەربۆیە دەڵێین  بەڵێ و بێگومان  کەس چیرۆکی  تێکشان ناخوێنێتەوە ....چونکە تەنها سەرکەوتنەکان  دەبێتە  جێگەی سەرنج و  جێگەی خۆی دەگرێت و دەبێتە شانازی و شوێن پێهەڵگرتنی دەبێتە  جێگەی تێڕامان  و لاسایی کردنەوە .
 هەموو دەبێت لەوە بگەین  کەسمان بەڕابردوو پێناسە ناکرێین .
 بیرکەنەوە  ....مرۆڤەکان ، ئاژەڵ و  دارو بەردەکان   بۆچی لەبەر هەتاو ناسوتێن  !؟  چونکە تیشکەکانی هەتاو  پەرت و بڵاوەو توانای سوتانی هیچی  نییە  ... بەڵام زەڕەبینێک  کە تیشک کۆدەکاتەوە..  لەچەند چرکەیەکدا داخمان دەکات ،چیمان بوێت پیدەسوتێنین .  مرۆڤ ئەوکاتەی بەرپرسیارێتی دەگریتە ئەستۆ هێزت دەست دەکەوێت...نەک گلەیی کردن و خەتاخستنەپاڵ کەسانی ترو هێنانەوەی پاساو  . ئێمە  شوێن خەیاڵەکانمان بانەکەوین . خەیاڵەکانمان  ئێمەی والێکردوە کە ناتوانین قەوارەی  کێشەکانمان بزانین  ،هەربۆیە ئاستی بێ ھیوای چۆن باڵی بەسەردا کێشاوین ، دەمەوێت  بڵێم ئێمەڕەنگە بەتەڵەوە ببوبین،  بەڵام  بیرمان چووە کە هێشتا ژیان دەکەین،  واتە شانسی هەستانەوەو نوسینەوەی چیرۆکی سەرکەوتمان ماوە .....
 دواجار ئێمە بۆ قایل کردنی خەڵک دەژین و خۆمان بیر دەچێتەوە ...  زۆرلەئێمە شکۆی خۆمان لە ئۆتۆمبێل ، جلوبەرگ ،خانوبەرە ، خواردن ...هتد دەبینینەوە ، ئێمە  ئەو سامانە مەعنەویەمان بیرچۆتەوە  کە دەبوو  ڕێزمان بۆی هەبێت  ، ئەویش تەندروستیمانە  ، چونکە ژیان  تەنها جارێکە  دەرفەتی تاقیکردنەوە  نییە  جاری ترو چەند جارێک ...
سادق هیدایەت دەڵێت : "کەسی واهەیە لەبیست ساڵێوە لەگیانەڵادایە"  ئەوە گەلی ئێمەیە لەباشور لەسەرشەقامەکان دێن و دەچن گەنج و پیر تەنها شتێکیان لەیەک دەچێت ، ئەویش کڕوزانەوە لەبەردەم کامێراکانداو ڕشتنی فرمێسکی لاوازی ...هەستدەکەیت کە تاکی نەتەوەکەمان چۆن شکۆی تێکشکاوە ...؟  
  من لە سەیرکردنی ناو تۆڕەکۆمەڵایەتێکانەوە دەزانم  چ گەلێکی تێک شکاو شکۆ شکاوین ؟  خەڵکی گوێ لە مرۆڤە پوچەکان دەگرێت  کە بەتاڵن  لەهەموو بەهایەک  ..   بەڵام شتگەلی تر کەخەمی کۆمەڵگاو نیشتمان و مرۆڤایەتی لەکۆڵ نابێت خەڵکی بەلایدا ناڕوات .. هەر بەڕاستی دەمانەوێت بەم حاڵەوە چیرۆکی سەرکەوتن و سەرفرازی بنوسینەوە..... !؟

پەیامی ڕۆژلەلایەن "رزگاررانگور"نوسراوە