کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

سیاسەت

Friday, 01/01/2021, 22:07

557 بینراوە


لە سیاسەتدا زۆر بابەت تێکەڵاو دەکرێت، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو سیاسەتە دەیباتەوە کە لە سەر هزری کەسانی زانا و لێهاتوو بە پشتیوانیی خەڵک سەردەکەوێ.
بەشیک لە کوردستان دراوەتە دەست دوو بنەماڵە، کە خۆیان بە سەر کورد و بە سەر نیشتیمانەکەیدا سەپاندوە! خەڵكی خێڕنەدیوی باشووری کوردستانیش وەک رۆبۆتیان بە سەرهاتووە، بەزەبری چەک و زیندان و برسیکردنی لە سەر شەقامەکانی وڵات وێڵ و سەرگەردان کراون، بۆ بژیوی ژیان گیرۆدە بوون. لەو بەشەدا ژیان واتای خۆی لە دەست داوە! لە ناو ئەو چین وتوێژەدا گێلترن مرۆڤ تێدا پەردوەردە دەکرێت ئەو کەسەی کە ناوی خۆی ناوە پێێشمەرگە و تفەنگێکی ژەنگاوی لە شان کردووە! وادەزانێ بۆ رزگاریی نیشتمان دایان ناوە!
سیاسەت لە باشووری کوردستان بۆتە بازرگانیی و خیانەتکردن لە خەڵک و لە نیشتیمان! وا پێناسەی دەکەن، کە سیاسیی بە واتا هەرچی فێڵبازتر و درۆزنتر و چەنەبازتر بێت، ئیتر ئەوە سیاسییە. 

دەنگۆیەکی بە هێزهەیە کە زۆنی سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانی بەنیازن دەروازە سنووریەکان و نەوت و داهاتەکانی دیکە، رادەستی بەغدا بکەن بۆ ئەوە مووچەی کارمەندانی پێبدرێ! ئەوەش دووهۆی هەیە: یەکیان بۆ بەربەرەکانی بنەماڵەی بارزانی ئەو کارەدەکەن! هۆیەکەی دیکەش دەست تەنگیی سیاسیی منداڵەکانی تاڵەبانییە لە بەڕێوە بردن.

هۆیەکە هەرچی بێ بە قازانجی کۆمەڵگای کوردییە، ئەگەریش زەحمەتیی تێدابێ. بەغدا زۆر زیرەکانە بە زۆنی سەوز دەڵێ: ئێوە وەردەگریم با لە کۆڵ بنەماڵەی بارزانی ببینەوە. ئەمە بە واتای فێڵی و زیرەکی سیاسیی دێت بۆ دەسەڵاتدارانی عەرەب لە بەغدا، کە هیچ بە دووری نازانین ئەو کارە سەربگرێ و بەدوایدا شەڕێکی خوێناوی لە نێوان ئەو حیزبە چەکدارە سەرهەڵبداتەوە.

مێژوو لە بیر ناکرێ:

لە ساڵانی سەردەمی سەددامیشدا ئەو پێشنیارە بۆ جەلال تاڵەبانی کرابوو، بەڵام جەلال تاڵەبانی کەسایەتیەکی خۆپەرستانە و ترسنۆکانەی هەبوو، بۆیە ئەو رێگایەی قەبوڵ نەکرد، چون دەیزانی رای گشتی کۆمەڵگا لە باشووری کوردستان لە دەست دەدا.
لەوەتەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی هەن، نە شۆڕشیان هەڵگیرساندوە و نە شۆڕشگێڕبوون، نە سیاسییش بوون. ئەوەی ئەمرۆش دەیبینن، لە بەرچاوانە، با بۆ خۆمان لێکی بدەینەوە. پەلەقاژەی سیاسیی وەک پەلەقاژەی خۆ پاراستنی کەسێک نییە، لە مەرگ. پەلەقاژەی سیاسیی قڕکردنی نەتەوەیەک بە دووای خۆیدا دەهێنێت.
با چاوەڕێ بکەین بزانین باشووری کوردستان چی بەسەردێت!
سەرنج ئەم بابەتەش بخوێننەوە کە راستەوخۆ پەیوەندیی بە ناوەرۆکی ئەم بابەتەوە هەیە: