بەدەل بەرواری
Sunday, 24/10/2021, 3:12
422 بینراوە
وێنەی یەکەم، پێش گرتنی: گەنج و خرپن و چوارشانە.
وێنەی دووەم، دوای ئازادکردنی: لەڕ و لاواز و زەردهەڵگەڕاو.
-----------------
ئەوانەی کە دەگیرێن لە ژێر ئەشکەنجە و لێدان و هەڵواسین و جنێو و سوکایەتیی پێکردندا وەکو ئەم (بەدەل بەرواری)یەی بەسەر دەهێنن، پێش ئازادبوونیان، هەڕەشەیان لێدەکەن، ئەگەر چوونە دەرەوە، نابێت بڵێن ئازار و ئەشکەنجە دراوین.
زۆربەی ئەوانەی کە ئازادیشیان دەکەن. لە رووی تەندروستیی و بەدەنییەوە تووشی دەیان نەخۆشیی دەبن، ئیتر وەکو ئەندامێکی بەکەڵکی نێو کۆمەڵگا، ناتوانن جارێکی دیکە کارا بن.
ئەوانەی کە ناحەزی دەسەڵات و بنەماڵەی بارزانیشن لە دەرەوەی زیندانن و دەستیان پێیان ناگات، لە رێگای کۆمەڵێک پیاوی جنێوفرۆش و هونەرمەندی سەرسەریی و نووسەری خوێڕیی و پیاوەکانی سەر بە دەزگای پاراستن، دەیان پرۆپاگەندەی ئەخلاقییان بۆ دەهۆننەوە، پەلاماری ژن و کچ و باوک و دایک و باپیر و نەنک و خۆیان دەدەن. ژن و کچەکانیان دەکەن بە سوزانی و لەشفرۆش، نیرینەکانیش دەکەن بە هاوڕەگەزباز.