قۆناغی دوای بایکۆت؟
Sunday, 17/10/2021, 18:05
599 بینراوە
یەکێک لە رەوشتە ناچاکەکانی کۆمەڵگاکەمان ئەوەیە کە زوو زوو رووداوەکانی ڕابوردوو لە بیر دەکا. ئەگەر سەیری مێژوومان بکەین ئەوەی کە داگیرکار بەسەری هێناوین کەمتر نەبووە لەوەی کە خۆمان و حیزبۆکەی سەقەت و نۆکەری بیانی بەسەری هێناوین. بنەماڵەی سەربەژێری بارزانی و تاڵەبانی دڵیان بەوە خۆشە کە نەتەوەیەکگرتوەکان و یەكێتی ئەوروپا دانیان بەسەر هەڵبژاردنەکانی عێڕاق و باشووڕی کوردستان ناوە. ئەوانە هیچکات پشتیوانیان لە دۆزی کوردیان نەکردوە، تەنیا بۆ بەرژەوەندیی خۆیان هەوڵیان داوە. سی ساڵی رابوردووی دەسەڵات لە باشووری کوردستان ئەو راستیەمان پێ دەسەلمێنێ.
ئازادی و دێمۆکڕاسی و رزگاری بە هەول و تێكۆشان و هوشیاریی کۆمەڵگا مسۆگەردەبێ. بەجێهێشتنی ئامریکا لە ئەفغانستان رێكاڕێکی ئاشکرایە. دەبێ گەل بۆ خۆی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدا. ئەو هەڵبژاردنەی ئەو جار و بایکۆتی خەڵک جێگای دڵخۆشییە بۆ بەشەکانی دیکە کوردستانیش بەتایبەت بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان ئەزمونێکی سەرکەوتوانە بووە.
بەهیچ شێوەیەک نابێ (بایکۆتی) ئەو جارەی خەڵك دژی ئەو دزانە کەم رەنگ بکرێتەوە و لە بیری خەڵك ببردرێتەوە. بەڵام پرسیاری سەرەکی چییە؟
دەسەڵات وا بەهاسانی دەست لە دزیی وفزیی و نۆکەرایەتی خۆی بەرنادا و رادەستی کەسی دیکەشی ناکا. ئەدی چارە چییە؟ بەباوەڕی من چارە (شەقە) لەو دەسەڵاتە. ئەو شەقەی کە بەرۆژی روون لە ڕێگای لۆمپەنەکانی سەر بە بنەماڵەی کوردکوژی بارزانی لە مامۆستای کورد درا، پێویستە هەمان شەق بگەڕێتەوە بۆ ئەو دووبنەماڵەیە و پێیان بگووترێ: لە جێی سنگدان .. ژاردانە. ئێوە شەق دەوەشێنن، گەلیش بە شەق وەڵام دەداتەوە.
شەقی خەڵک، وێنەی شەقی دەسەڵات ناچێ وبڕەوی زیاترە. کاتێک بەرپرسێک دێتە ناوخەڵك و بازاڕ دەبێ هێلکەباران بکرێ نەک ئەوی رەخنەی لێ بگێرێ یان قسەی دەگەڵ بکرێ.رێكاری دووهەم،کۆبوونەوەی جەماوەرییە لە پێش پارڵمان بە دەنگی بەرز هاواربکرێ:ئێوە نوێنەری ئێمە نین.
دوای ئەو بایکۆتە، گرانی و نرخی هەوسارپسا و لە بازار دەست پێدەکا. چینی مامناوەندی و خوارووی مام ناوەندیی کە خاوەنی ئەو بایکۆتەن، مەزنترن زەرەروە بەر ژیانی ئەوان دەکەوێ. کات هاتووە خۆنیشاندانی مەزنیی جەماوەریی دەست پێبکاتەوە. ئەو چەکدارەی کە لە بەرەی دەسەڵاتن ئیدی ئەو توانایەی نەماوە چەک بەرانبەر بە خەڵ ڕاکێشێ. چون دەسەڵات شەرعیەتی سیاسیی خۆی لە دەستداوە.
پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (جەعفەر کەریمی) نووسراوە